محەممەدفاروق بازیار

دووەم گوڵی ھەڵوەریوی نێو ٥٩ گوڵی ژاکاوی مەھابادی
ناو: محەممەد فاڕوق
ناوبانگ: بازیار
تەمەن:
چۆنیەتی شەھیدبوون: تیرباران
شوێنی گڵکۆ: نادیار
غڵبەغڵب و دەنگە دەنگ کەوتبۆ نێو بەندییەکان، لە سێدارەمان دەدەن، لەوانەیە کەس و کارو ئازیزانمان نەبینینەوە، ئەوانە غەدارن لە ھیچ و خۆڕا ئێمەی نەوجەوان و لاویان گرتووە. چارەونووسمان لە سێدارە دانە، باشە لە پای چی لە سێدارەمان دەدەن، ھەر ئەوەی کە کوردین و بە کوردی زمانمان دەگەڕێ، دەڵێی چی ئەوەش چارەنووسی ئێمەی کوردە، زۆبەیان یەکتریان دەناسی و زۆرێکیش ھاوکۆڵان و ھاوکوچە و ھاوکلاسی بوون و بەیەکەوە گەورە ببوون، لەوانە بوو ئیعدام و لە سێدارە دانیشیان ھەر بە یەکەوە بێ. گوێبیستی فەرمانی لە سێداردان ببوون، بەڵام کەی و لە کوێ ئەوەیان نەدەزانی، بەڵام دڵنیا بوون کە چارەنووسیان مەرگ و مردنە، چوونکە ئەو سەردەم ھاوکات بوو لە گەڵ ئەو سەردەمەی کە کۆمەڵێک دڕندە بە ناوی پاسدار کەوتبوونە وێزەی گیانی خەڵک و ڕۆژ نەبوو خەڵکی بێ تاوانی کوردستان گوللەباران نەکەن و خاکی پیرۆزی کورستان بە خوێنی سووری لاوان ڕەنگین نەبێ. ترس لە سیمایاندا نەدەبینرا، ھەرچەندە دەیانزانی جارێکی دیکە خۆشەویستانیان لە ئامێز ناگرنەوە، کەوتبوونە دەردی دڵ لە گەڵ یەکتر و لە زۆر بابەت گەل دەدوان کە ھەر یەکەی ھەوێنی نووسینی شاکارە ڕۆمانێک بوو.
✍🏻ئەحمەد ڕەحمانی

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت