دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو
- عەبدولڕەحمان قاسملوو
- خه‌ڵکی : ورمێ
- له دایکبووی : ورمێ 1930
- کاتی شه‌هید بوون : 1989.07.13
- شوێنی شه‌هیدبوون : وییه‌ن
- شوێنی گڵکۆ : پاریس
- چۆنیه‌تیی شه‌هیدبوون : تیرور
- سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
عه‌بدولره‌حمان قاسملوو له شه‌و زستان (شه‌وی یه‌لدا) ی ساڵی 1309ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 22ی دیسامبری ساڵی
1930 زایینی‌دا له شاری ورمێ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن مڵكی ده‌ست ڕۆیشتوودا له دایك بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی، پێشان له ورمێ‌و دوایه له تاران ته‌واوكرد.
هێشتا زۆر منداڵ بوو كه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له سیاسی‌یه‌كان ئاشنا بوو‌و بیر‌و باوه‌ڕی ئازادیخوازانه له مێشكی‌دا جووڵا. بۆ خۆی له‌م باره‌یه‌وه له كتێبی “چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی”دا پاش باسی سه‌فه‌ری 30 كه‌س له كورده‌كان بۆ باكۆ له سه‌ر بانگهێشتنی ده‌وڵه‌تی شووره‌وی، ده‌نووسێ :”هه‌ر چه‌ند ئه‌و كاته من ته‌مه‌نم یازده ساڵ بوو، به‌ڵام وه‌ك زۆر منداڵی ئه‌و سه‌رده‌مه سیاسه‌ت سه‌رنجی راكێشا بووم.
بابم یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و هه‌یئه‌ته بوو. زۆر باشم له بیره كه له باكۆ هاته‌وه چه‌ندین تاقه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو، تا پڕێكی باشیشی پێ بوو. وادیاره سۆویتی‌یه‌كان قه‌ند‌و تفه‌نگ‌و شتی دیكه‌یان به دیاری دابوو به هه‌موو ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت. قه‌ند به تایبه‌تی زۆر به نرخ بوو، چونكه ئه‌و كاته له ئێران زۆر كه‌م و گران بوو. من ئه‌و كاره‌م زۆر پێ سه‌یر بوو، چونكه له ماڵی ئێمه براكانم و ئامۆزاكانم كه له من گه‌وره‌تر بوون، باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌بابم له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه چوون بۆ باكۆ حه‌ق‌و ئازادیی كوردان داوا بكه‌ن. بۆیه راست‌و ره‌وان له بابم پرسی: ئه‌دی مافی كوردان چی لـێ هات؟”
(چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی، چاپی دووهه‌م، 1367 لاپه‌ری 62ـ 61).
عه‌بدولره‌حمان قاسملوو ساڵی 1324 تێكۆشانی سیاسیی خۆی به دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكرات له شاری ورمێ ده‌ست پی كرد. ساڵی 1325 كۆماری كوردستان له مه‌هاباد رووخا. به دوای ئه‌و دا ئه‌ویش بۆ خوێندن چووه تاران. ساڵی 1327 بۆ درێژه پێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس پایته‌ختی فه‌رانسه. گه‌یشتنی به پاریس هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ته‌قه كردن له شا له زانستگه‌ی تاران (25ی رێبه‌ندانی 1327) كه بوو به هۆی له نێو چوونی ئازادی‌یه دێموكراتی‌یه‌كان له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا. به‌و بۆنه‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رینی خوێندكاره ئێرانی‌یه‌كان له پاریس پێك هات كه له‌وێ دا عه‌بدولره‌حمان قاسملوو به درێژی له دژی شا‌و رێژیمه‌كه‌ی قسه‌ی كرد له ئاكام دا خوێندكاران په‌یامێكی ئیعترازییان بۆ حه‌مه ره‌زا شا نارد. ئه‌م كاره بوو به هۆی فشاری باڵیۆزخانه‌ی ئێران له پاریس، ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی فه‌رانسه بۆ سه‌ر قاسملوو. سه‌رئه‌نجام ناچار بوو پاریس به جێ بهێڵی‌و وه‌ك یه‌كه‌م بوورسیه‌ی ئێرانیی “یه‌كیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندكاران” چوو بۆ پراگ پێته‌ختی چیكوسڵۆواكی. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كه له فه‌رانسه بوو، به هاوكاریی چه‌ند خوێندكاری دیكه‌ی كورد”كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له ئورووپا”یان دامه‌زراند.
له‌و ماوه‌یه‌دا كه له پڕاگ خه‌ریكی خوێندن بوو له تێكۆشانی یه‌كیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندكارانیش‌دا به‌شدار بوو. ساڵی 1330 به نوێنه‌رایه‌تیی خوێندكارانی ئێران له دووهه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه‌دا كه له شاری پڕاگ گیرا، به‌شدار بوو. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ك نوێنه‌ری ئێران له زۆر كۆبوونه‌وه‌و كۆنفرانسی فیدراسیۆنی جیهانیی لاوان‌دا له شاری بووداپێست پێته‌ختی مه‌جارستان به‌شدار بوو.
ساڵی 1331 له سه‌رده‌می حكوومه‌تی میللیی دوكتور موسه‌دیق‌دا عه‌بدولره‌حمان قاسملوو پاش ئه‌وه‌ی له زانستگه‌ی پڕاگ‌دا لیسانسی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌یه‌كانی وه‌رگرت گه‌ڕایه‌وه ئێران. ئه‌و كاته له نێوان حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌و حیزبی تووده‌ی ئێران دا یه‌كیه‌تیی ته‌شكیلاتی هه‌بوو. قاسملوو پاش شه‌ش مانگ تێكۆشان له‌تاران هاته‌وه مه‌هاباد‌و له‌وێ به‌رپرسایه‌تیی كاری حیزبی به‌ئه‌ستۆ گرت.
پاش كودیتای شوومی 28ی گه‌ڵاوێژی 1332 ناچار بوو به ته‌واوی خۆی بشارێته‌وه‌و به نهێنی له تاران و له كوردستان خه‌ریكی كاری حیزبی بێ. له‌و ماوه‌یه‌دا عه‌بدولره‌حمان قاسملوو سه‌رپه‌رستیی رۆژنامه‌ی “كوردستان” ئۆرگانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی به ئه‌ستۆوه بوو كه ته‌نیا پێنج ژماره‌ی به نهێنی لـێ ده‌رچوو. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ش دا بوو كه كۆمیته‌یه‌كی سه‌رانسه‌ری بۆ كاروباری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و پێك هات.
عه‌بدولره‌حمان قاسملوو پاش پێنج ساڵ تێكۆشانی سیاسی له ئێران و به‌تایبه‌تی له كوردستان، ساڵی 1336 جارێكی دیكه چۆوه چیكوسڵۆواكی، ساڵی 1337 (1958) پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی عێراق و بووژانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی عێراق قاسملوو له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامی مه‌سئوولی دیكه‌ی حیزبی هه‌وڵیان دا له رێگای عێراقه‌وه رێكخراوه‌كانی حیزبی زیندوو بكه‌نه‌وه. به‌ڵام به هۆی كارشكێنیی هێندێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق له‌و كاره‌دا سه‌رنه‌كه‌وتن. ساڵی 1339 عه‌بدولره‌حمان قاسملوو به ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی عێراق له‌و ولاته ده‌ركرا‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ پڕاگ.
ساڵی 1341 (1962) قاسملوو له‌زانستگه‌ی پڕاگ دوكتورای زانستی ئابووریی وه‌رگرت‌و هه‌تا ساڵی 1349 له زانستگه‌ی پڕاگ ده‌رسی “ئابووریی سه‌رمایه‌داری‌و ئابووریی سۆسیالیستی‌و تیئۆریی هه‌ڵدانی ئابووری” ی گوته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا دوكتور قاسملوو چه‌ندین كتێب‌و نامێلكه‌ی له سه‌ر گیر‌و گرفته ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌یه‌كان نووسی كه له هه‌موویان به ناوبانگتر كتێبی “كوردستان‌و كورد”ه. ئه‌م كتێبه له جێ‌دا به زمانی چێكی نووسراوه، تا ئێستا به زمانه‌كانی ئینگلیسی، سڵۆواكی، له‌هێستانی، عه‌ره‌بی‌و كوردی‌و فارسی‌و هێندی‌وچه‌ند به‌شیشی به فه‌رانسه‌یی چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه. دوكتور قاسملوو زمانه‌كانی كوردی، فارسی، توركی، عه‌ره‌بی، فه‌رانسه، ئینگلیسی، چیكی‌و رووسی به باشی ده‌زانی‌و به زۆر زمانی دیكه‌ش وه‌ك ئه‌لمانی و زمانه‌كانی سلاو تا راده‌یه‌ك ئاشنا بوو. ساڵی 1349 پاش ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی 11ی مارس‌و رێككه‌وتنی نێوان رێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی كورد له‌كوردستانی عێراق‌و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ئیمكانی تێكۆشانی سیاسی له‌كوردستانی ئێران زیاتر بوو. له‌و كاته‌دا دوكتور قاسملوو له ئورووپا گه‌ڕایه‌وه‌و به هاوكاریی چه‌ند كه‌س له یارانی نیزیكی ئه‌ركی زیندوو كردنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی حیزبی دێموكراتی به‌ئه‌ستۆ گرت. له كۆنفرانسی سێهه‌می حیزب‌دا كه مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی 1350 گیرا، دوكتور قاسملوو به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و پاشان به سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان هه‌ڵ‌بژێردرا‌و له‌و كاته‌وه له هه‌موو كۆنگره‌كانی حیزبی دا وه‌ك سكرتێری گشتی هه‌ڵ بژێرایه‌وه. به‌م جۆره بۆ ماوه‌ی هه‌ژده ساڵ وه‌ك رێبه‌رێكی كارزان‌و شاره‌زا له پله‌ی یه‌كه‌می مه‌سئوولییه‌ت‌دا كاروباری جیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی له یه‌كێك له سه‌ختترین قۆناخه‌كانی خه‌باتی ئه‌م حیزبه‌دا به‌ڕێوه‌برد.
مامۆستای رێبه‌ر دوكتور قاسملوو رۆژی 22ی پووشپه‌ری ساڵی1368 (13ی‌ژوئیه‌ی1989) له كاتێك‌دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له ئێران‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند نوێنه‌ری حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی له وییه‌ن له سه‌ر مێزی وتووێژ دانیشتبوو له‌گه‌ڵ هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك عبدالله قادری ئازه‌ر ئه‌ندامی كۆمیته ی‌ناوه‌ندی‌و نوێنه‌ری حیزب له ئورووپا به ده‌ستی به ناو نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت بۆ وتووێژی ئاشتی، شه‌هید كرا. له‌و تیروره ناجوانمێرانه‌یه‌دا دوكتور فازل ره‌سووڵ كوردی عێراقیی مامۆستای زانستگه له‌وییه‌نیش هه‌ر به ده‌ستی ئه‌و تیروریستانه شه‌هید بوو.
عه‌بدولره‌حمان قاسملوو له شه‌و زستان (شه‌وی یه‌لدا) ی ساڵی 1309ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 22ی دیسامبری ساڵی 1930 زایینی‌دا له شاری ورمێ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن مڵكی ده‌ست ڕۆیشتوودا له دایك بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی، پێشان له ورمێ‌و دوایه له تاران ته‌واوكرد.