یۆسف ئەیازی

سێیەم گوڵی ھەڵوەریوی نێو ٥٩ گوڵی ژاکاوی مەھابادی

ناو: یوسف
ناوبانگ: ئەیازی
تەمەن:
چۆنیەتی شەھید بوون: تیرباران

شوێنی گڵکۆ: نادیار

ترس و خۆف تەواوی نێو بەندیخانەی داگرتبوو، بێ ئاگا لەوەی نە ھیچ دادگا و مەحکەمەیەک لەگۆڕێ دایەو لەمێژە ئەمری ئیعدامیان دراوە، بەڵام کوا ڕۆڵەی چاونەترسی کورد باکی لە سیدارە و مەرگی پێش وەخت ھەیە.
لە نێو گڵۆمەی بەندییەکاندا یەکێک ھاواری دەکرد و دەیگوت کوڕینە نەکەن لە سێدارە و ھەڕەشەی داگیرکەرانی کوردستان بترسن، مرۆڤ ھەر جارێک لە دایک دەبێ و ھەر جارێکیش دەمرێ، بەڵام ئەو مردنە دەبێ سەربەرزانە بێ لە ڕێی نیشتیمان نەک سەر شۆڕانە. گوێچکەکان دەئاخنرێن لەو وشانە و لاوان ھەردێ ودەبنە پۆلووی سووری نێو ئاگر و خۆیان بۆ لە سێدارەدان ئامادە دەکەن بێ ئەوەی بخەجڵێن و ترس جەستە و ڕوحیان دابگرێ، ئاوازەی سرودی ئەی ڕەقیب و خوایە وەتەن ئاواکەی لە دیوارە و ژوورە تاریکەکاندا دەنگ دەداتەوە، ناخەکان لە کوڵن لە ڕێی بەرگری لە نیشتیمان و دڵەکان لەجۆشن بۆ قاڕەمانیەتی نواندن.
ھەر لاوی کوردە دەبێتە دەستەچیلەی ئاگری تێکۆشان و خەریکە چرۆی ئازادی سەیوانی سەر خاکی پیرۆزی کوردستان بێ.
فەرمانی بێ دادگایی دراون و خوێنمژان لە بۆسەی ئەوە دان کەی ئەمرییان پێ بکرێ و دڵۆپ دڵۆپی خوینی سووری لاوانی مەھابادی تێکەڵ بە خاک و خۆڵی کوردستان بکەن و گوڵی تەمەنیان ھەڵوەرێنن.

✍🏻ئەحمەد ڕەحمانی

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت