خالەق خوشرەو

پێنجەم گوڵی ھەڵوەریوی نێو ٥٩ گوڵی ژاکاوی مەھابادی
ناو: خالەق
ناوبانگ: خۆشڕەو (بارزانی)
تەمەن:
چۆنیەتی شەھید بوون: تیرباران
شوێنی گڵکۆ: نادیار
لە کوچە و کۆڵانی شار قژ ڕنینی دایکان و لە سینگی خۆدانە بۆ ڕۆڵە نەگەڕاوەکانیان، ئای ئەمڕۆژە چ ڕۆژە حەشرێکە، ئاخ ھەڵکێشان و ھەنیسک دانە، کێ دەیزانی چارەنووسی نادیاری ئەم پۆلە لاوەی مەھاباد لەوە نادیارتر دەبێ، کێ دەیزانی جەستەی شەڵاڵی خوێنی سووریان لە کامە پێدەشتی عەجەمستان و ژێر کامە تەپۆلکە و کام بن پەسار و دیوار گۆڕ بە کۆمەڵ کراون. سەیرە دەبێ چارەنووسی لاوانی ئێمە بۆ ئاوا بێ لە جیاتی خوێندن و خۆ پێگەیاندن دەبێ چارەنووسیان بەدەست زاڵمانی خوێن خۆری کۆماری تازە بەدەسەڵات گەیشتووی کۆماری پەت و سێدارەوە بێ، تەنیا ئەوەی کە کورد بوون و سێبەری نگریسی کۆماری ئیسلامیان قبوڵ نەبوو، ھەر ئەوەی کە ھەستی کوردایەتییان لە ناخیان دا پەنگی خواردبۆوەو ھاتبوونە سەر شەقام و نەیاندەویست لە ژێر نیری داگیرکەرانی کوردستاندا بن و حەزیان لە ھەڵمژینی ھەوای ئازادی نیشتیمان بوون، ھەر ئەوەی کە لە چوار چرای مەیدانی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان و چوونە سەرداری پێشەوا قازی محەممەد دا سەڵای ئازدییان ژنەفت بوو، دەبوو چارەنووسیان مەرگی نادیار و گۆڕی نادیار بێ.
✍🏻ئەحمەد ڕەحمانی

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت