غوڵام ڕەزا باڕنجی

حەوتەم گوڵی ھەڵوەریوی نێو ٥٩ گوڵی ژاکاوی مەھابادی
ناو: غوڵام ڕەزا
ناوبانگ: باڕنجی
تەمەن: ١٦ ساڵ
چۆنیەتی شەھید بوون: تیرباران
شوێنی گڵکۆ: نادیار
ئەم ناوە بۆنی خەم دایگرتبوو، کەس نەمابوو بزەی لە سەر لێوان نەتۆرابێ، ئەرێ خزمینە بۆ نەچین پیاو ماقوڵان و ڕدێن سپیانی شار ئاگادار بکەینەوە، ئێ بەڵکو بتوانن قسە لە گەڵ ئەو زاڵمانە بکەن، کە بزانین سەرو سۆڕاغی جگەرگۆشەکانن دەست ناکەوێ، بەخوڵڵای کاکی من ئەو زاڵمانە ھێندە غەددارن، جوابی ھیچ کەس نادەنەوە، ئەوە تازە سەرتای کاریانە و وەک سەگی ھار کەوتوونەتە گیانی ئێمەی بێ گوناح و ھەر ڕۆژە و خەبەرێکی ناخۆش دەبیستین. ئەدی باشە خزمینە ھەر ئاوا دەست لە سەر دەست دابنێین، ھەتا کەنگێ خوڵڵای گەورە ئەو زوڵمەی قبووڵدەکات. خەڵک ھێدی ھێدی بێ ھیوای ڕووی تێدەکردن. ئەوە لە زیندانێش دا لاوان ھەرچەند دەزانن کە تازە جارێکی دیکە ناگەڕێنەوە نێو ئامێزی گەرمی بنەماڵەکانیان، بەڵام ھێشتا ئەوان لە خەمی کەس و کارییان دان و کۆشی خەمانیان بۆ گرتوونەوە، لە مەدرەسەی ڕا دەچوومەوە کتێبەکانم ھەر لە بن ھەنگڵی دابوو کە لە پشتەوە دامھاتنێ و کتێبەکانیان لێ بە گۆڕێوە کردم و دووسێ شەپڵڵاغەیان تێسرەواندم و بە پاڵە پەستۆ لە نێو ماشێنیان ھاویشتم، ئەوە سەرو گوێلاکم ھەر زرووکەیانە کە سەر ھەڵدێنم زۆربەی ھاوکلاسی و ڕەفیقەکانم لەو ماشێنەدان و سەرو سەکوتیان خوێنی لێ دەچۆڕێ و ھەر ناڵە ناڵیانە، باشە دەبێ تاوانی ئێمە چی بێ کە ئەو خوێنمژانە ئاوا دڕندانە بەربوونەتە گیانی ئێمە.
✍🏻ئەحمەد ڕەحمانی

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت