ئەحمەد علیزادە

ناوی باوک حه سه ن ، ناوی دایک… ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی لە ئاوایی مەنسوورئاغای جوانڕۆ لە بنەماڵەیەکی جووتیار لەدایک بووە. ئەحمەد خێزاندار و باوکی ٨ منداڵ بوو.
ئەحمەد عەلیزادە لەسەرەتای سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، لە ساڵی٥٨ هەتاوی، پەیوەندی بە تەشکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانەوە گرت و وەک پێشمەرگەیەک لە ناوچەکانی جوانڕۆ، ڕوانسەر و کامیاران، دژ بە هێزی داگیرکەر وەستایەوە. ئەحمەد لە زۆربەی پەلامار و هێرشەکانی سپای داگیرکەر بۆ ناوچەکانی ڕوانسەر و کامیاران، چالاکانە بەربەرەکانێی کردووە. لە هێرشە پەیتا و بەردەوامەکانی سپای دوژمن، بۆ گرتنەوەی جادەی ڕوانسەر- کامیاران، هاوڕێ ئەحمەد عەلیزادە بەردەوام لەسەنگەردا مایە و خەریکی ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆی بوو.
لە هێرشە بەربڵاوەکەی شەوەکیی ڕۆژی١٣ مانگ، بۆ داگیر کردنی ناوچەی باشۆکی و گرتنی یەکجارەکیی جادەی ڕوانسەر- کامیاران، کە سێ شەو و ڕۆژ بێ بڕینەوە بەچڕی بەردەوام بوو، ئەحمەد و دوو هاوسەنگەری، بەناوەکانی خالید پەشابادی، و خەسرەو ئیبراهیمی لە شاخی ناڵەشکێنە شەهیدبوون. ڕۆژی شەهیدبوونی ئەحمەد و هاوسەنگەرانی، ئەبێتە١٥/٥/١٣٦٠ی هەتا

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت