فەریدون حوسینی

ناوی باوک مه نسورناوی دایک ربابه ساڵی 1342 هەتاوی لە ئاوایی مەنسوورئاغا’ی ناوچەی جوانڕۆ، لە بنەماڵەیەکی جووتیار لەدایک بووە. فەرەیدوون لەئاواییەکەی خۆیان نرایە بەر خوێندنی سەرەتایی و بۆ درێژەدانی خوێندن چووە قەڵای جوانڕۆ. هاوڕێ فەرەیدون دوای سەرکەوتنی شۆڕشی خەڵکی ئێران و ئاشکرا بوونی حیزەکانی بەشداری بزووتنەوەی کوردستان، بە کردەوە تێکەڵی خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستان بوو چەکی پێشمەرگایەتی لە شان کرد. فەریدوون حوسەین سەرەتا سەرەتا لە ناوچەی جوانڕۆدا تێکۆشانی خۆی دەست پێی کرد، بەڵام ساڵیی١٣٦٠هەتاوی لەتەک کۆمەڵێک لاوی هاوتەمەنی خۆیدا هاتن بۆ هێزی بێستوون لەویش بەوپەڕی فیداکارییەوە بەشداری کار و چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی ناوچەی کامیاران بوون.

ڕۆژی ١٧/٩/١٣٦٠ دەستەیەک پێشمەرگە دیاری کران بۆ ئەوەی هیرش بکەنە سەر یەکێک لە مۆڵگەکانی دژمن لە جێگایەک بە ناوی سەردەشت گەشکی. شایانی باسکردنە کە ئەم بنکەیە یەکێک لە گرنگترین بنکەکانی ڕێژیم لە ناوچەدا بوو کە بە هەژمارێک زۆر چەکدار و گەلێک چەکی قورس پارێزگاری لێی دەکرا. پێشمەرگە زەربەیەکی کاری و گرانیان لە هێزەکانی ناو بنکەکە وەشاند و ژمارەیەکی زۆریان لێی کوشتن. بەداخەوە لەم هەڵمەت و هێرشەی پێشمەرگەدا بۆ سەر سپای دژمن، هاوڕێ فەریدوون حوسینی شەهید.

    تەرمی شەهید فەرەیدون لە گۆڕستانی ئاوایی تەنگیوەر بەخاک سپێردرا.

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت