موزه‌فه‌ر ته‌یموری
راگه‌یاندن به بۆنه‌ی کۆچی نابه‌وه‌ختی فه‌رمانده موزه‌فه‌ر ته‌یموری
به داخ و په‌ژاره‌یێکی زۆره‌وه رادهگهیینین که ڕۆژی 26 ئاوگوستی ساڵی 2007ی زائینی فه‌رمانده‌ی لێوه‌شاوه و یاری زه‌حمه‌تکێشانی کورستان و ڕۆڵه‌ی نه‌به‌زی گه‌له‌که‌مان و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی چاونه‌ترس و بوێر، هاورێ کاک موزه‌فه‌ر ته‌یموری له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سوندس واڵ له وڵاتی سوئێد ماڵئاوایی یه‌کجاری له که‌س و کار و کۆڕی هاورێیانی کرد.
هاوڕێ موزه‌فه‌ر له مانگی 4ی ساڵی 1960 ی زائینی له یه‌کێک له گونده‌کانی ناوچه‌ی هه‌وشار به ناوی قوجه له دایک بووه و چاوی به دونیای نابه‌رابه‌ری هه‌ڵێناوه و وێرای بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌و گونده بچکۆلانه‌یه دا پێی گرت و ته‌مه‌نی لاوه‌تی خۆی له‌م گونده دا له‌گه‌ڵ که‌س و کاری به‌سه‌ر برد و له ته‌مه‌نی 18 ساڵی دا وه‌ک سه‌رباز ره‌وانه‌ی یه‌کێک له پادگانه‌کانی ئێران کرا.
هاوڕێ موزه‌فه‌ر تازه چه‌ند مانگێک له سه‌ربازییه‌که‌ی تێپه‌ر ببوو که شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌ربۆیه به گورجوگۆڵی ریزی خۆی له ریزه‌کانی ئارته‌ش و هێزه‌کانی شاهه‌نشاهی جیا کرده‌وه و به تفه‌نگێکی ژ 3 و چه‌ند دهراغێکی پڕ له فیشه‌که‌وه خۆی گه‌یانده نێو ریزی شۆرشگێرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان. هاورێ موزه‌فه‌ر هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی تێکه‌ڵ بوون به شۆرش بوو به خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ناوچه‌ی هه‌وشار و ده‌وروبه‌ری.
موزه‌فه‌ری تازه لاو دوای ماوه‌یه‌کی زۆر کورت کرا به سه‌ر ده‌سته‌ی یه‌کێک له ده‌سته‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌وشار که ئه‌و کات سه‌ر به هێزی شه‌هید پێشه‌وا بوو، کاک موزه‌فه‌ر له ده‌یان شه‌ری چووک و گه‌وره دا چالاکانه به‌شداری کرد و له زۆربه‌ی شه‌ره‌کانیش دا وه‌ک شه‌رکه‌ر و پارتیزانێکی لێزان ئه‌رکه‌کانی نێو شه‌ڕگه‌کانی به‌رێوه ده‌برد و وه‌ک خه‌باتکارێکی ڕاسته‌قینه‌ی ڕێگای ئازادی کوردستان له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستان دا خه‌ریکی تێکۆشان بوو.
موزه‌فه‌ر سه‌ره‌رای ئه‌وه که پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا و چالاک بوو له هه‌مان کاتیش دا خۆشه‌ویستی هاوڕێیان و خه‌ڵکی ناوچه‌ش بوو و چه‌قڵی چاوی دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستان بوو، زه‌ربه لێدانی هێزی پێشمه‌رگه و به تایبه‌ت ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی که کاک موزه‌فه‌ر سه‌رپه‌ره‌ستی ده‌کرد ببوو به وێردی سه‌ر زمانی خه‌ڵکی ناوچه، هه‌ر بۆیه دوژمن له شاره‌کانی تیکاب، ساینقه‌ڵا و میاندواو هێزه‌کانی خۆیان کۆ ده‌کرده‌وه و خۆپێشاندانیان پێ ساز ده‌کردن و له کاتی خۆپێشاندان دا به دژی حیزب و موزه‌فه‌ر شوعاریان ده‌دا ” مرگ بر مڤفر” و ” مرگ بر دمکرات”.
ساڵی 1982 ڕژیمی ئێران له چه‌ند لاوه هێرشی کرده سه‌ر ناوچه‌ی پیرانشار و پاش گرتنی ئه‌و ناوچه‌یه، دوژمن به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌رده‌شت که‌وته ڕی، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزی پشتیوان له چه‌ندین شهرگهدا دوژمنیان به چۆک داهێنا، یه‌کێک له‌و پێشمه‌رگانه‌ی که زۆر به گه‌رمی له‌و ناوچه‌یه شه‌ری ده‌کرد هاوڕی موزه‌فه‌ر بوو که ئه‌و کات فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌کان بوو، پاش ماوه‌یه‌ک دواتر له گه‌رمه‌ی شه‌ری نێوان پێشمه‌رگه و داگیرکه‌ران دا به داخه‌وه کاک موزه‌فه‌ر بریندار ده‌بێ و ده‌گوزرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی شۆڕش و پاش چه‌ند جار نه‌شته‌رگه‌ری، به داخه‌وه دوکتوره‌کان نه‌یان توانی باری ته‌ندرووستی هاورێ موزه‌فه‌ر باشتر بکه‌ن، هه‌ر بۆیه دوای ماوه‌یه‌ک له ساڵی 1985 له لایه‌ن حیزبه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری زامه‌کانی ره‌وانه‌ی وڵاتی سوئێد کرا.
له وڵاتی سوئێدیش دوای ئه‌وه چاره‌سه‌ری برینه‌کانی نه‌کرا له یه‌کێک له بنکه‌کانی تایبه‌ت به پێراگه‌یشتنی که‌مئه‌ندامان جێی بۆ دیاری کرا و له‌و شوێنه نیشته‌جێ بوو، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو دا کاک موزه‌فه‌ر تووشی فه‌رامۆشکاری ببوو و له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا له ژێر چاوه‌دێری دوکتور و کادری ده‌رمانی پسپۆر له‌و به‌شه دا بوو، به‌داخه‌وه کاک موزه‌فه‌ر ڕۆژی 26 ئاوگوستی ساڵی 2007ی زائینی له نه‌خۆشخانه‌ی سوندس واڵ کۆچی دوایی کرد و خه‌م و په‌ژاره‌ی خسته دڵی هه‌موو لایه‌ک.
به هیوای ئازادی کوردستان که ئاواتی کاک موزه‌فه‌ر بوو.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
کۆمیته‌ی سوئێد