یادێک لەشەھیدی نەمر : ئەبوبەکر ئوستاد ئەحمەدی

✍️ شۆڕش ئەسەدزادە
شەھید ئەبوبەکر لەساڵی ١٣٤٣ لەگوندە جوانەکەی سەرچنار لە چۆمی مەجیدخان ی مەھاباد لەباوەشی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی کوردپەروەر چاوی بەدنیا ھەڵێناوە٠
لەدوای سەرکەووتنی شۆڕشی سەرتاسەری گەلانی ئێران و ھێرشی ھێزە کۆنەپەرستەکانی کۆماری ئیسلامی بە دەرکردنی جەھاد لەلایەن خومەینی دڵ ڕەش و خوێنڕێژ بۆسەر خەڵکی تینوی ئازادی کوردستان٠ ئەبوبەکر یەکێک لەو کوڕە قارەمانانە بوو وەکوو شاخ لەبەرامبەر ھێزەکانی داگیرکەر ڕاوەستاو بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی پۆشی و بڕیاری دا ھەتا دواھەناسەو دوا دڵۆپی خوێنی بەرگری لە خەڵک و خاکی پیرۆزی کوردستان بکات٠
ئەبوبەکر ھەر بە بنەماڵە کوردپەروەرو دڵسۆزو دێموکرات بوون٠ ھەموو سەرو ماڵیان لەخزمەت حیزب و شۆڕشی گەلەکەیان دانابوو ، بەوپەڕی توانایانەوە لەخزمەت پێشمەرگەو خەبات لە پێناوی ئازدی و ڕزگاری گەلەکەیاندا بوون٠
ئەبوبەکر لە لکی٢ی شەھید حەسەن سوھرابی لەھێزی پێشەوا سازماندەیی دەکرێ و لەزۆربەی شەڕە بەناوبانگەکانی ناوچەکانی شامات و چۆمی مەجیدخان و شاروێران و ناوشاری مەھابادو دەوروبەر دەوری چالاکانەو قارەمانانە دەگێڕێ٠
ئەبوبەکر پێشمەرگەیەکی بە ئەدەب و دڵسۆزو گیانفیداو ڕۆح سووک بوو ، خۆشەویستی ھاوسەنگەرانی و خەڵکی ناوچەبوو٠
بەداخەوە لەڕێکەووتی ٤ / ١ / ١٣٦٢ی ھەتاوی لەشەڕێکی چەندین کاتژمێری لە دەوروبەری گوندی قومقەڵا لەناوچەی شاروێرانی مەھاباد ، لەکاتێکدا ھەموو فەرماندەکانی سوپای پاسداران و ھەرچی جاش و بەکرێگیراو ھەبووە ھێنابویانە ناو گۆڕەپانی شەڕەوە٠ چەندین جار دوژمن بەو ھەموو ھێزەوە لەلایەن کوڕانی دێموکراتەوە ڕاودەنرێن و ھەمووجارێ چەندین کەلاکیان لەدوای خۆیان بەجێدەھێشت٠ دوژمن چەندین فەرماندەی گەورەی لێ کوژرابوو ، بەڵام گورزی قارەمانەکانی کورد ھێندە بەھێزبوو شینو گریان و ھاوار ھاوری پاسداران یاحسین یاحسین تەواوی ناوچەی داگرتبوو٠


دوای شەڕێکی دەستەویەخەی سەنگەر بەسەنگەر ھەتا ئێوارە بەداخێکی گرانەوە دیسان خاکی کوردستان بەخوێنی ٧ قارەمان ڕەنگین بوو ، ھەرچەندە بەدەیان کەس لەھێزەکانی جاش و پاسدار کوژران و بریندار بوون بەڵام ھیچکات ناگاتە قەترەیەک لەخوێنی پێشمەرگەیەک٠
شەھیدەکان بریتین لە٠
١- شەھید جەعفەر گوشوارە فەرماندەری لکی ١
٢- شەھید یوسف گوشوارە سەردەستە
٣- شەھید کەماڵ عەلیزادە
٤- شەھید ئەبوبەکر فەقێ ئیبراھیمی ( شیرێژ )
٥- شەھید ئەبوبەکر ئوستاد ئەحمەدی
٦- شەھید خەلیل مەرزەنگ
٧- شەھید خالید خانکەندی
ڕۆحتان شادو یادو ناوتان بەرزو بەڕێز
دڵنیابن ڕێگای خەباتان درێژەی ھەیە ھەتا ھەموو ئاواتەکانتان بەدیدێت

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت