ڕەزا حەسەنپوور

‎رەزای برام

‎لە ێەکەم شەوی زستانی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە گوندی قۆزلوێەی بچووک میوانی ماڵە دۆستێک بە نێوی عەزیز حوسێنی بووم . ئەو شەوە هەتا درەنگانێکی بەقسەی خۆش و جەفەنگ و بەسەرهات گێرانەوە تێپەری . لای نێوە شەو بوو ک ێەکێک لە نیزیک ئەو وەتاغەی کە من لێەی نوستبووم، بەدەنگێکی نەزۆر بەرز گووتی، ئەرێ خالید حەسەنپور لێریە ؟ بە بیستنی ئەو دەنگە وەخەبەرهاتم و لە حالێکدا دڵم بەتووندی لێەیدەدا و لەشم وەسەر ئارەقە گەڕابوو، پرسیم کێەی جەنابت ؟ ساحەبی دەنگەکە غەڵبەغەلبێکی لێهات، بەڵام لێەی حاڵی نەبووم .گورچ خۆمکۆکردەوە و رەختەو فیشەکدانەکەم لەخۆ بەست و تفەنگەکەم دەشانی کرد و وەدەر کەوتم . کە چوومەدەرێ لەنێوو تاریکاێدا چاووم بە کەسێک کەوت کە لغاوی ئەسپێکی بەدەستەوەبوو . بەنیگەرانێەوە لێەی چووم پێشێ و سڵاومکرد، کە وڵامی دامەوە ناسیمەوە کە کاک رەحمان جەناح پێشمەرگەی لکی ٣ی هێزی پێشەوا بوو . گووتی کە فڵانەکەس من کاک بازیدی نەبەردی زاوات ( کە پێشمەرگەێکی نێووبەدەروە و فیداکار بوو، کە دواتر لە شەری ساردە کوێستان شەهید بوو ) لەدووی تۆی ناردووم و پێەی گووتوم کە هەرئەمشۆ لەگەڵ خۆم بتبەمە لای ئەوان . منیش کە نیگەرانی هەموو وجوودی داگرتبووم، پێمگووت خێرە بەو نێوەشەوە ؟ لە وڵامدا گووتی ئیشااڵا خێر دبێ، پێموایە خوشکت نەخۆشە .

‎کە گەیشتینە قۆزلوێ گەورە سەعات دەوری سێوونیوی شەو دەبوو . گەیشتینە بەردەرگای کاک بازیدی نەبەردی زاوام و لە دەرگاماندا . بازید بە گەرمی بەخێرهاتنی کردم و وەپێشخۆیدام، کە چوینە ژوورێە، خوشکیشم بە دەنگەدەنگی ئێمە وەخبەرهات، کە چاووم پێەی کەووت وەک نەخۆش نەدەچوو، لێم پرسی خوشکێ ئەتۆ نەخۆشی ؟ گووتی نەوەڵا کاکە من شوکر باشم . ئیدی بەبیستنی ئەو هەواڵە ێەکسەر بیرو فکرم چۆوە سەررەزای برام کە پێشمەرگە بوو . دەویدابوو کە بازیدی نەبەردی کە هەتا ئەودەم خۆیدەبوارد شتێکم پێبڵێ، رووی تێکردم و پێەی گووتم، فڵانکەس بە داخەوە رەزای برات لە عەمەلیاتێکدا کە لکی سێەی هێزی پێشەوا لە نێوو گووندی زێوەی مەنگوراێەتی بەریوەی بردوە، شەهید بووە و خدرە سووریش کە فەرماندەی ئەو عەملیاتە بووە، بریندارە .

‎ئەو شەوە نەمزانی چۆن رۆژبۆوە، بەیانی کە هاتمەدەرێ، بەفرێکی زۆر باریبوو . لای سەعات ١٠ی بەیانی کارونێک لە ئاسۆگی نێوان ئاغاسوور و قۆزلوێ گەورە وەدەر کەووت و بەدیوی قۆزلوێ گەورەدا شۆڕبۆوە . کاروان بەفری دەبڕی و بەرەوو قۆزلوێ دھات . کە دوورو نیزیک بۆوە دیاربوو کە کاروانەکە ھەڵگری تابووتێکە . کە لە نیمای پێشەوە لێت دەروانی دەتگووت کاروانکە لە خاج دراوە . کە نیزیکبۆوە، لە سەر پشتی ئەسپەکەی پێشێ، تابووتێکیان دابەستبوو، ئەسپەکان ێەکسەر روویان لەنێوو ئاپۆڕای خەڵکەکە کرد کە بۆ پێشوازی لە جەنازەی رەزا ئامادە ببوون . من کە لەپێش جەماعەتەکەبووم، تەکانیکم لەخۆمدا کە برێک زیاتر بچمەپێشێ، ئەسپەکە ێەکسەر وەکوو ئەوەی پێەی بڵێن راوەستە، راوەستا . دەتگووت دەزانێ کە ئەوجەنازەیەی کە بە پشتێەوێەتی، برای منە .

‎تابووتەکەیان داگرت و رەزای برامیان لەنێوو تابووتەکە هێنایەدەرێ و لەسەر تاتەبەردە ساردوسرەکانی حەوزی مزگەوتی قۆزلوێ گەوریان دانا . رەزای رەشەسمەر ، شۆخ و شەنگ و لێوو بەبزە، بەبێنازی لەسەر تاتەبەردە سارد و سڕەکان کەوتبوو . ئەو دەتگووت بە ئەمانەتی نووستوە و دواتر ھەڵدەستێتەوە و بە بزەجوانەکەی پێشوازیمان لێ دەکا . بەڵام ھەیھات دیدار ئاخرەت بوین دەگەڵ رەزا و بزەکانی بۆ ھەمیشە لێمان بزر بوون .

‎دەودەمەدا بوو کە دایکم کە پێشتر لەدویانناردبوو، گەیشتەجێ . من هەمیشە لەورۆژە دەترسام دایکم کە پێش دوومانگ بابیشیمی لەدەستدابوو، جەنازی کورکەشی بۆبێتەوە . هەست بە گووناح لەویکە ئەو دایکو باوکە بەهۆی من رەزای برامەوە، ئازارو عەزێەتێکی زۆریان چێشتبوو، هەموو وجوودی داگرتبووم .

‎دایکم لە جەنازەی رەزا نیزیکبوە، چەندکەسێک کە لەدەوری جنازەکە بوون، ویستیان پێشی بگرن . بەڵام دایکم بە قسەی نەکردن و لە جەنازەکە چۆوە پێشێ، و گووتی ” ئەوە کوری منە ولە باوەشی مندا گەورە بووە، رێگام بدەن بەرلەوەی گڵەبانی بکەن لە ئامیزی گرم “، دنا فرامۆشێم ناێەتێ . دایکم خۆی بەسەر جەنازەی رەزادا کێشا و دەباوشی گرت و دمی دەدمینا، پاشان هەستاێەوە سرپێی و گووتی ” ئەوجار ئۆخەم هاتێ برۆن
‎بینێژن، بەقوربانی ئەو کوردستانە بێ ” .
‎بە داخەوە دایکیشم ئەو سەربازە وونەی خەمی دوو جیلی لە تێکۆشەرانی رێگای کورداێەتیی، لە دوو سەردمی پاشاێەتی و کۆماری ئیسلامیدا، لە بنەماڵەی خۆ یدا لە سەر دڵی خۆی بارکرد، پوشپەری ھاوینی رابردوو بە چاوەروانێەوە چاوی بۆ ھەمیشە لە سەرێەک داناو و ماڵ ئایی لێکردین .

خالید حەسنپوور برای شەهید

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت