ئەحمەد بەرموز

ژیاننامەی شەهید ئەحمەد بەرمووز

شەهید ئەحمەد بەرمووز کوڕی فەقێ عەلی (ناسراو بە ئەحمەد فەقێ عەلی) ساڵی 1328 هەتاوی لە ئاوایی دواوان سەر بە شاری پیرانشار چاوی بە دونیای ڕوون هەڵهێناوە، ئەحمەدی کۆرپەڵە و ساوا بە شیری دایکی فرچ‌کر دەگرێت و هەر لەگەڵ یەکەم هەڵمژینی شیری دایکی تامی هەستی خۆشەویستی نیشتمان ئەڕژێنێتە ناخی گیانییەوە و سۆز و هەستی کوردایەتیهەر لە کاتی لە دایک بوونیەوە لەگەڵ شیر دەمژێت و پێی گەش دەبێت.

عەحمەدی ژیکەڵەو لەبەردڵان وردە وردە گەورە دەبێت و تەمەنی دەبێتە شەش ساڵانە بەڵام داخی گرانم بەهۆی نەبوونی قوتابخانە لە گوندی واوان ئەحمەدی چاوگەش لە خوێندنی دەرس و زانست بێبەهرە دەبێت ناچار هەر لە هەرەتی منداڵییەوە لەشی شلک و ناسکی دەخرێتە بەرکار و شان بە شانی باوک و براکانی بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان دەست دەکەن بە کاری وەرزێری و مەڕداری بەڵام چوونکە ئەحمەد کوڕێکی ڕوح سووک و ڕەزاشیرین دەبێت هەر لەوتەمەنە منداڵی و لاوەتییەوە زۆر زوو دەکەوێتە ناو دڵیخەڵکی ئاوایی و لەباری کۆمەڵایەتییەوە لێزان و وشیار بوو لەبەڕێوە بردنی ئەرک و کارەکانی خەڵک و ئاوایی هەرگیز دەرێغی نەدەکرد، دوای تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لاوێتی شەهید ئەحمەد لە ساڵی 1352 زەماوەندی دەکات بەرهەمی ئەم زەماوەندەش کوڕێک و کچێک دەبن. سەرەتای ساڵی 1356 شەهید ئەحمەد پێوەندی بە ڕیزەکانی تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەکات. ساڵی 1357ی هەتاوی سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی گەلانی ئێران شەهید ئەحمەد وەکوو کەسێکی ئازا و قارەمان هەست بە بەرپرسایەتی کردن لە تەزاهوڕاتەکاندا خەریکی ڕێکخستنی خۆپێشاندانەکان دەکات دژی ڕێژیمی شاهەنشاهی خائین، دوای سەرکەوتنی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکرات شەهید ئەحمەد ڕاستەوخۆ دەبێتە پیشمەرگە و چەکی خەبات و تێکۆشان لە شان دەکات لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگە و حیزبی دێموکراتی کوردستان  و هێزی ئاوارەی ئەوکات سازماندەهی دەکرێت. شەهید ئەحمەد لە ماوەی پێشمەرگایەتی‌دا تەواوی ئەرکەکانی حیزبی دێموکراتی بە گیان و بە دڵ ڕادەپەڕاند و تەواوی ڕاسپێردەکانی بە گیان و بە دڵ بە جێ دەگەیاند، لە پاش ئەوەی کە شۆڕش سەرکەوتوو بوو ئاخوندەکان بەزۆری خۆیان بەسەر خەڵک‌دا سەپاند و دژی گەلی کورد هیواخوازەکانی گەلی کورد دژایەتییان دەست پێکرد و لە پاشان فتوای جیهادیان دژی میللەتی کوردی موسوڵمان دەربڕی خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی قارەمان بە ڕێبەڕایەتی حیزبی دێموکرات بۆ پارێزگاری کردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان زۆر قارەمانانە لە بەرانبەر هێزەکانی خومەینی ڕاوەستان و کەوتنە بەرگری کردن. شەهید ئەحمەد یەکێک لەو پێشمەرگە ئازایانە بوو کە چالاکانە تێدەکۆشا و خەباتی دەکرد.

شەهید ئەحمەد کورێکی گەش بین و بەهیوا بوو داییم ورەی دەدا بە هاوڕێکانی و بە وتنێکی پڕ لە ئاواتەوە دەیوت کوڕینە لە خەبات ماندوو مەبن دووژمن ورەی دابەزیوە دڵنیابن سەربەخۆیی کوردستان زۆر نزیکە. بانەمەڕی ساڵی 1358ی هەتاوی دوای تێکچوونی میتینگی شاری نەغەدە شەڕێکی داسەپاو ڕوودەدات و هێزەکانی جەهل و نەزان زۆر بێبەزەییانە دەکەونە بۆردمان و وێرانکردنی تەواوی شار و گوندەکانی کوردستان و شەڕێکی گەرم لە نێوان پاسدارانی خومەینی و هێزەکانی پیشمەرگە و هێزی بەرگری لە ناوشاری نەغەدە و دەورووبەری ڕوودەدات دوای بەرگرییەکی قارەمانانە بەداخەوە شەهید ئەحمەد لەم شەڕەدا بریندار دەبێت، پاشان بۆ چارەسەرکردنی برینەکەی ڕای دەگوازن بۆ گوندی تەمەرچیان کە کاک ئەحمەد هێشتا برینەکەی چارەسەر نەکرابوو کە لەلایەن هێلوکۆپتەری سوپای پاسدارانەوە هێرش دەکرێتە سەر بنکەکانی پیشمەرگە لە تەمەرچیان بەداخەوە لەم بۆردوومانەدا کاک ئەحمەد دەکەوێتەوە بەر شەستتیری هێلوکۆپتەری دەچێتە ڕیزی کاروانی شەهیدانی هەرگیز نەمری کوردستانەوە و لە ساڵی 1359ی هەتاوی گیانی پیرۆزی بە کوردستان بەخشی.

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت