محەممەدلاو عەزیزی
ژیاننامەی شەهید:
شەهید موحەمەد لاو عەزیزی حەمەلاو کوڕی فەرەج و و مەنیژە لە بنەماڵەیەکی هەژار و کەم دەرامەد لە کوندی ڕوان( زەردۆیی) لەدایک بوە و لە تەمنی 7-6 پێی ناوەتە قوتابخانە و فێری خوێندن و نوسین بووە، بەهۆی هەژاری و بێ دەرەتانی نەیتوانیوە درێژە بەخوێندن بدات و هەر لە تەمەنی مێر منداڵییەوە شانی داوەتە بەر ئەرکی قورسی بنێشت کردن و باخداری و ئاژەڵدارێی. شەید حەمەلاو پاش شەڕی پاوە و دامەزراندنی هێزی شاهۆ وەک لاوێکی نیشتمان پەروەر دەستی دایە چەک لە لکی شەهید موستەفا ئەرکی پیرۆزی پێشمەرکایەتی وە ئەستۆ دەکرێت . شەهید حەمەلاو وەک پێشمەرگەیەکی قارەمان و هەڵسوڕ بەردەوام ئامادەی ئەرکە تەشکیلاتی و نیزامیەکان بوو و لە هەمو شەڕەکانی ناوچەدا جێگا پەنجەی دیار بو لەکاتی کارەساتی هەڵەبجە شەهید حەمەلا و لە پێشمەرگەکان دادەبڕێت و ئاکام لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە بە دیل دەگیرێت و ڕەوانەی چاڵە ڕەشەکانی جمهوری ئیسلامی دەکرێت و پاش ساڵێک ئازار و شکەنجە ڕێکەوتی 1/ 2 / 1368 لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان ئیعدام کرا و گیانی فیدای ئامانجەکانی، ئازادی گەل و نیشتمان کرد تەرمی پیرۆزی شەهید حەمەلاو لە گۆرستانی مین ئاوای کرماشان بە بێ بەشداری ئەندامانی بنەماڵە بە خاکی پاکی نیشتمان سپێردراوە شەهید حەمەلاو دوو کچ و وکوڕێکی بە بەیادگار لێ بەجی ماوە ڕۆحی ئارام و ڕێبازی پڕ ڕێبوار
نوسینی: مەنسور ئێراندوست
ڕێکخستنی: کەریم جاف