محەممەد سدیق نەوروزی
- حەمە سدیق کوڕی تۆفیق و نایفە ساڵی ۱۳۲۹ لە گوندی دەوان لە بنەماڵەیەکی هەژار لە دایک بوە و کەم کەم گەورە بوەو باڵای کردوە٫ کە تەمەنی بوە بە حەوت ساڵ پێی ناوەتە قوتابخانە و فێری خوێندن و نوسین دەبێت و پاشان بە هۆی نەداری و بێدەرەتانی دەست لە خویندن هەڵدەگرێت و دەبێتە یارمەتی دەری باوکی لە ئیش و کاری باخداری و ئاژەڵداریدا
- شەهید موحەمەد سدیق پاش شەڕی پاوە و چالاک بونی ڕێکخراوی حدک دێتە ریزی پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە و لە زۆربەی شەڕەکانی ناوچە چالاکانە بەشدار دەبێت و بەهۆی تواناو لێزانییەوە فەرماندەی پەلێک لە پێشمەرگەکانی لکی شەهید موستەفای پێ داەسپێردرێت
- ساڵی ۱۳٦۷ کاتی هێرشی جمهوری ئیسلامی بۆ سەر شاری هەڵەبجە و داگیرکردنی و پاشان شیمیا بارانکردنی شار لە لایەن عێراقەوە حەمە سدیق لە پێشمەرگەکان دادەبڕێت و دەکەوێتە دەستی هێزەکانی ئێرا ن و وەک دیلی مەیدانی شەڕ ڕەوانەی بەندی خانەی دیزڵ ئاوای کرماشان دەکرێت
- شەهید حەمە سدیق لە نوسراوەیەکی خەتی خۆیدا وەهای نوسیوە ٫ رێکەوتی ۷ /۱ / ۱۳٦۷ بردمیان بەندیخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان٫ڕێکەوتی ۵/ ٥ / ۱۳٦۷ بۆ گەوهەر دەشتی کارەج گواستمیانەوە٫ ڕێکەوتی ۲۹ /٦ / ۱۳٦۷ بردمیانە دادستانی کەرەج٫ ڕێکەوتی ۹/ ۹/ ۱۳٦۷ هاوردمیانەوە بۆ دیزڵ ئاوای کرماشان٫ رێکەوتی ۱۵/ ۹/ ۱۳٦۷ بردمیانە دادگا بەردەم حاکمی شەرعی کرماشان
- پاش ساڵێک ئازار و شکەنجە و هێنان و بردن ۱۵/ ۹/ ۱۳٦۷ حاکم شەرعی کرماشان حوکمی کۆتایی ئیعدام بۆ شەهید حەمە سدیق دەر دەکات و سەرئەنجام ڕۆژی ۱/ ۱/ ۱۳٦۸ لە بەندیخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان گولەباران دەکرێت و دەچێتە نێو کاروانی شەهیدانی پڕ سەروەری و سەرفرازی و درێژەی ڕێگای بۆ هاوسەنگەرانی بەجێ هێشت
- تەرمی شەهید حەمە سدیق لە گۆڕستانی مین ئاوای کرماشان بە نهێنی و بە بێ بەشداری کەس و کاری بە خاک سپێردراوە
- شەهید حەمە سدیق ساڵی ۱۳٤۹ لەگەل خاتون شیرین ژیانی هاوسەرییان پێک هێناوە و بەرهەمی ژیانی هاوبەشییان سێ کور و کچێکە بە ناوەکانی سیروان٫ سامان٫ شوانە و شەوکەت
- ڕۆحی ئارام و یادی زیندو