سمکۆ عه‌باس تاهیر

سمکۆ عه‌باس تاهیر پێشمه‌رگه‌ی‌ حیزبی‌ دێموکراتی‌ کوردستان ریکه‌وتی 2008.08.11 له‌ شاری‌ کۆیه‌ی‌ باشووری‌ کوردستان له‌ رووداوێکی‌ هاتووچۆدا به‌ سه‌ختی‌ بریندار ده‌بێ‌‌و پاش چه‌ند رۆژ به‌ربه‌ره‌کانێ‌ له‌ گه‌ڵ مه‌رگ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌وڕۆ 2008.08.14 له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ داخه‌وه‌ کۆچی‌ دوایی‌ کرد‌و بۆ هه‌میشه‌ ماڵئاوایی‌ له‌ حیزبه‌که‌ی‌‌و هاوسه‌نگه‌رانی‌ کرد.
سمکۆ عه‌باس تاهیر کوڕی‌ سه‌ید حه‌سه‌ن رۆژی‌1984.01.26 له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی‌ زه‌حمه‌تکێشی‌ شاری‌ مهاباد له‌ گه‌ڕه‌کی‌ ئه‌سحابه‌ سپی‌ له‌ دایک بووه‌‌و خوێندنی‌ تا پۆلی‌ یه‌کی‌ دوا ناوه‌ندی‌ درێژه‌ پێدا‌و دواتر له‌ ساڵی‌ 2006 دێته‌ نێو ریزی‌ پێشمه‌رگه‌کانی‌ حیزبی‌ دێموکراتی‌ کوردستانه‌وه‌.
……………………………………………………………………………

کوڵێک بۆ سمکۆی شەهید و جوانەمەرگ

بە دنیایەک حەز و خۆزگە و ئەوین و خۆشەویستی بۆ نیشتمان و لە بەرەبەری هەڵاتنی خۆری ڕزگاری و ئاسمانی ساماڵ و هەگبەیەک لە شادی و پێکەنینی خۆم و دڵسۆزانی نیشتمان دا و رۆژێک پێش جێژنی لە دایکبوونی دایکی ئاواتمان ،کە تا دوا پشوو و هەناسە سینگی بۆتە قەڵغان و لەمپەر لە بەرانبەر دێوەزمەی بیرچرووک و مڵهوڕ دا ، ئاڵاوواڵا بەرەو پیری دەچووم تا ئەو وتەی دکتوری مەزن و کەڵە پیاوی ڕۆژە دژوارەکان قەت لەبیرنەکەم و هەمیشە جوان و بە باوەشێک لە چاوەڕوانی و هیواداربوون بە ئاسۆی پشت سەرم ، لە نێو خەڵک دا دیار بم ، بەڵام لە شەوێکی تەماوی و لێوانلێو لە توورەیی و بێ هیوایی دا ، لە شەوێک کە تا دوا بڕستم بەردەوام یادم دەکردی ، بەڵام وەکو گشت جارانی دیکە ، ڕۆژگاری نەگبەت و کێوی هەڵەمووتی ژیانم چۆکی دادا و قەڵافەت و باڵای بەرزی سمکۆی برا و خۆشەویست و هاورێی دەست لە ملانی منداڵیم لە نەکاو ویشکی کردم کە بۆ لە وەها رۆژێک دا ، ئەستێرەی شادیم تا دێ ، کزتر و کزتر و لاوازتر دەبێت .
بەڵێ سمکۆم گیانی بەرزەفڕی کردە میداڵی سەربەرزی بۆ نیشتمان و لە پەیکەرەی خۆیدا خۆڕاگری و نەترسی و بوێری و ئازایی ،…..هتد بۆ دڵسۆزان و بنەماڵەیی و هاورێیانی کردە دیاری و بە یەکجاری و بۆ هەمیشە هەموو ئاواتەکانی کردە هەوێنی کوردایەتی و بردنیە ژێر گڵ.
ئاخ….ئاخ دەگەڵ پێنووسم دەست دەکەم بە گریان ، هەرچەند لێرەدا بڕیاری پێغەمبەری ئاشتیم شکاند کە نەگریم، بەڵام چ بکەم….! هەوێنی دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ ، کوڵێک کە هیوا خواز بووم بۆ شادی دەریبڕم ، بەڵام گەردوونی بێ ویژدان و تەڵزمی بێ هیوایی لە شەوی تاریک و تنووک دا گێژی کردم و بە کەشکۆڵێک ئاوات و بە لەشێکی ناساغ ، نەمتوانی دوا ساتەکانی ژیانی هاودەنگ و هاوڕێی بم . 
ئاخ لەم دنیا پڕ تەنگ و چەڵەمە و دڵ ڕەقە …… لاپەرەکانی ژیانم ساڵانێکی زۆرە بەدەم گریان و خەفەت و خۆزگەخواستن پڕ کراوەتەوە و هەر لاپەرەیەک بۆ خۆی لە بێ هیوایی دا زەرد هەڵگەراوە . 
سمکۆ گیان بۆ وا زوو ئاسمانی گەش و بێگەردی وڵاتت پڕ کرد لە هەوری ڕەش ؟ بۆ شادی و پێکەنینت دا بە بێ دەنگی ؟ بڕیار وابوو بە چەکی شەڕافەت و دڵسۆزی بۆ نیشتمان بێیەوە و پارێزگاری لە خاک و وڵات بکەی و وەکو دەورانی منداڵی و لاوێتی ، بە پێکەنینە وەجۆش هێنەکانت دابنیشین و لە یاد و بیرەوەری یەکتری دا خۆش بژین . 
ئاسمانی شار و گەڕەکەکەمان وا هەست دەکەی چۆلەوانییە و کەسی تێدا ناژی . شار و گەڕەکت لەو ڕۆژەدا بێ دەنگ کرد . مەگەر بڕیار وانەبوو سەرچۆپی ئەو رۆژە لە نێو رەشبەڵەکی دێموکراتەکان دا خۆت بگێری ؟ 
ئاخ هەرچەند دەکەم و دەگەڵت دەدوێم بێ دەنگی و وەڵام نادەیەوەو وادیارە لێم توورەی ، بەڵام بەڵێنت پێدەدەم بۆ رێبوارابی وەکو تۆ و گشت شۆرە سوارانی کوردستان پشوو درێژم و بۆ وەدیهێنانی هیواکانت هەردەم لە پێشەوەی کاروانی خزمەت کردن دا بم .
لەو ڕۆژەدا دنیایەک لە چەپکە گوڵی نێرگز و خۆشەویستی دەکەمە دیاری بۆ گیانی نەمرت و ئاواتم سەربەرزی وڵاتە .
شاڵاو2008

…………………………………………………………………………………….
سەمای پەپوولەیەک
لە دیرۆکی ژیان دا بڕۆن، قەتاری ئەوینداریی دڵم رادەوەستێننء بە رووباری قەیتسماوی یادەوەرییەکانمء لە لاپەرەی کۆتایی دەمکورت کراوی ناحەزانء چاوچنۆکان دا تێپەڕ بنء لە دەرگای بێ هیوایی مەدەن.
ئەمڕۆ چ رۆژێکی ناخۆشە، زۆر ناخۆشتر لە جاران، ریشێکی رەشء دەلاقەیەک پر لە بێ هیوایی دا، لە چلەی سمکۆی براء هاوڕێم دا موومێک دائەگیرسێنمء پەپوولەی رووحم دەکەم بە میوانی تا ساتێک لەگەڵی تێر قسە بم.
بە سەمای خۆشەویستیء تینوێتی سڕی سێعری لەشم، باوەڕە بە برشتء خۆنەویستەکەت ماچ دەکەمء رێزی لێ دەگرم. ئەی شەپۆلی هەراو بە خوڕء نەوەستاوی گەل، ئەی کێوی دوژمن بەزێنء کورد لە ئامێزگر، ئەی هەوارء مەنزڵگەی هەرمان، ئەی باوەڕی پۆڵایینیء نەچەماو.
ئەوانەت دین، هەموویان سمکۆن، برۆن….بڕۆن…. ئەزموون وەرگرنء لە بیری خۆڕاگریء پۆڵایین دا لە دەرگای بدەنء ببن بە قوتابی سمکۆ.
سمکۆ گیان لێت دوورمء تەلەزمی ئاکامی جارناجارێک درەگا لەسەر پشت میوانم دەبێتء دەستەویەخە لە بەرانبەری رادەوەستمء بەرەنگاری دەبمەوە.
ژیانی تاریکء پەردەی رەشی دێوەزمەی مەرگ و دوژمن تەنگییان پێ هەڵچنیوم هاکا لە تەنیشتت گیرسامەوە. خەم مەخۆ، تۆ تەنیا نی، هاورێ و هاودەنگی کاروانێک چاوکالڕ و قژ رەش و پالەوانی ئەم دەڤەرەی. ئامێزی دایکی نیشتمان هەردەم میوانتە و چاوەروانی و چەخماغەی، هاورێکانتە، بەڵام بە ستمەڵەک و شەختەی دڵرەقی شەمشەمە کۆیرەکانی تاران، هەردەم لە مەتەریزی بێویژدانی و کورد کوژی راوەستاون و پەنجە لە سەر پەلاپیتکە، گوێ قوڵاغی سەرووی خۆیانن تا گشتمان بکەن، لە پڕپۆڵە و لەژێر گڵمان راکەن، بەڵام ورەی لە گیران نەهاتووی رۆلەکانی ئەم گەلە، چۆن بە بیرو باوەرە ترسنۆک و چەپەڵکەیان دادەنەوێنن و بۆ هەمیشە راویان دەنێن. هیواخوازم لە سەر فەڕشی سەربەستی و خۆشەویستیدا وچانێک بدەی و وێنە قەت لە یاد نەچووەکان لە سینگەباڵدار و بەفرینەکەت دا بیانکە ئاوێنە و تاو نا تاوێک لە دەرگای رووحم بدە و بڵێ: شاڵاو، شاڵاو… منم، منم، سمکۆ.
زۆر دەدوێم و بیرم تەنیا رۆژەکانی منداڵییە. دەبرۆ ئەی رۆژگارە خۆر نەدیتووەکەی ژیان.
من و پێنووسە خێچ و خوار و لەشە لاوازەکەم بارتەقای گۆی زەوی لە خەفەت و بێهیواییدا هێزی نەماوە و زۆر زووتر لە جاران ئاواتی دیتنی تۆیەتی. من و چلڕ رۆژ.. من و سەدان و هەزاران رۆژ.. من و من و من.. خۆزگەکانم دەکەم بە قەڵافەتی خۆراگریت و بە مزگێنییەوە. چاوت ماچ دەکەم و ئاواتە دێرینەکەم هەردەم لە باوەردا زیندوو رادەگرم و بە کۆلێک بیرەوەرییەوە ماڵئاوایت لێ دەکەم.
رێکەوتی 26ی خەرمانانی 2708ی کوردی
داشا مەجید شاڵاوی 2008.09.16

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت