ئیبراهیم تاهیری
راگەیاندراو بە بۆنەی کۆچی دوایی کادر و فەرماندەی بەوەجی حدک هاورێ ئیبراهیم تاهیری، ناسراو بە برایمی پوور زینەتێ!
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان!
ئه‌ندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرتی کوردستان!
به داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه راده‌گه‌یه‌نین که هاورێی ماندویی نه‌ناس و فه‌رمانده‌ر و تێکۆشه‌ری له مێژینه‌ی حیزبه‌که‌مان، هاوڕێ کاک ئیبراهیم تاهیری ناسراو به برایمی پوور زینه‌ت له ته‌مه‌نی ٥٦ سالی دا دوای زیاتر له ١٨ مانگ به‌ر به‌ره‌کانی له گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، سه‌رئه‌نجام کاتژمێر ٤ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی ئوكتوبری٢٠١١ی زاینی له شاری دراممێن له وڵاتی نۆروێژ، بۆ هه‌میشه چاوه‌کانی له سه‌ر یه‌ک دانان و مالئاوایی له نیشتمان، گه‌ل، حیزب، بنه‌ماله و هاورێیانی کرد.
هاورێ ئیبراهیم تاهیری کوڕی سۆفی ئه‌حمه‌د له ساڵی ١٣٣٤ له گوندی بناویلێی کوردان سه‌ر به شاری کوردپه‌روه‌ری رەبەت له بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر و گه‌لدۆست دا له دایک بوو. به هۆی نه‌بوونی قوتابخانه له ئاواییه‌که‌یان و هه‌ژاریی بنه‌ماڵه‌که‌ی، له خوێندن بێبه‌ش کرا و وه‌ک زۆربه‌ی منداڵانی کوردستان نرایه به‌ر کار و کوێره‌وه‌ری. ئه‌گه‌رچی کاک ئیبراهیم دواتر له ریزه‌کانی حیزب دا زۆر به زویی توانی ئه‌و ئاواته‌ی خۆی وه‌دی بێنێ.
له ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی، له کاتی شۆرشی گه‌لانی ئێران دژ به رێژیمی پاشایه‌تی و ده‌سپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک ئیبراهیم پێوه‌ندی به ریزه‌کانی ئه‌م حیزبه‌وه گرت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که زه‌حمه‌تی کار و کوێره‌وه‌ریی بۆ په‌یداکردنی بژیوی ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌ی له سه‌ر شان بوو، به‌ڵام له هیچ هاوکاریه‌ک به خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی گه‌له‌که‌ی دژ به داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌ی درێغی نه‌ده‌کرد. هێرش و کوشت و بڕی رێژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ئاخوندی، سه‌ره‌نجام کاک ئیبراهیم تاهیری وه‌ک زۆربه‌ی لاوانی وڵات ناچار کرد تا بۆ به‌رگری له مان و مه‌وجودیه‌تی گه‌له‌که‌ی چه‌کی خه‌بات و به‌رخودان ده‌ست بداتێ و له پاییزی ساڵی ١٣٥٨ له یه‌کێک له بنکه‌کانی حیزب له بانه به ڕه‌سمی بوو به پێشمه‌رگه و خه‌باتی ئاشکرای ده‌ست پێ‌کرد.
کاک ئیبراهیم زۆر زوو جێگای خۆی له ناو ریزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان دا كرده‌وه، هه‌ر بۆیه ساڵی١٣٦٤ لهكومیته ناوچه‌ی مه‌یدانانی بانه سازمان درا،ساڵی ١٣٦٥ بوو به جێگری فه‌رمانده په‌ل، به هۆی لێهاتووی ئه‌و تێكۆشه‌ره ساڵی ١٣٦٥ كرا به سه‌رپه‌لی په‌لێك له پێشمه‌رگه‌كانی هێزی ئاربه‌با، ساڵی١٣٦٩ كرا به جێگری فه‌رمانده‌ری لك، له ساڵی ١٣٧١ ناردرا بۆ ده‌وره‌ی كادری له ده‌فته‌ری سیاسی حیزب و ئه‌و دهورهیهشی به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كرد، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ئه‌ركی فه‌رمانده‌ری لكی له هێزی ئاربەبا پێ سپێردرا، ناوبرا هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه حیزبه‌كه‌ی پێی ده‌سپارد به‌وپه‌ری لێهاتویه‌وه ئه‌نجامی ده‌دان.
خسڵه‌ته به‌رز و ئینسانییه‌کانی کاک ئیبراهی و شاره‌زایی له خه‌بات و نهێنی پارێزی وای کرد که نه‌ک هه‌ر بوو به جێ بروا و متمانه‌ی ته‌شکیلاتی حیزب له ناوچه‌ی بانه، به‌ڵکوو زۆر کاری گرینگی حیزبی پێ ده‌سپێردرا و به مه‌ئمووریه‌ت ده‌ناردرا بۆ ناوچه‌كانی تری كوردستان بە تایبەت سەردەشت، بانە و رەبەت.
کاک ئیبراهیم تاهیری له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا ڕاستگۆ، ئه‌مانه‌تدار، به ڕه‌وشت، خه‌ڵکدۆست و دڵسوز بوو. بۆیه هه‌مووکاتێک جێگه‌ی متمانە و ڕه‌زامه‌ندی به‌رپرسانی حیزبه‌که‌ی بوو. له ماوه‌ی نزیک به دوو ده‌یه کار کردن له هێزی ئاربەبا دا هه‌موو کاتێک سه‌ربه‌رز و روو سووری حیزب و گه‌له‌که‌ی بوو.
كاك ئیبراهیم له ساڵی ١٩٩٨ له سه‌ر ئیزنی حیزبهكەی له شاری هه‌ولێر وه‌ك ئه‌ندامی حدك ژیانی درێژه پێ دا.
ساڵی ١٩٩٩ی زاینی به مه‌به‌ستی وڵاتی سێهه‌م ڕه‌وانه‌ی وڵاتی توركیه بوو، ساڵی ٢٠٠٢ له لایه‌ن ئیداره‌ی په‌نابه‌ران له‌و وڵاته درا به وڵاتی نۆروێژ.
هاوڕێی تێکۆشه‌رمان کاک ئیبراهیم هه‌رچه‌ند ماوه‌ی نزیک ١٨ مانگ بوو توشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه هاتبوو و له و ماوه‌یه دا به جه‌سته که‌م توانا و لاواز ببوو به‌ڵام بروای به ئازادی و گه‌ل دۆستی وای لێ کردبوو که ته‌نانه‌ت له سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌ش را ئاماده‌ی راپه‌راندنی ئه‌رکه حیزبی و نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی بوو.
به له ده‌ست دانی کاک ئیبراهیم تاهیری، گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دڵسۆز و فیداکارێک و حیزبی دێموکراتی کوردستان کادرێکی باش و فه‌رمانده‌ی به ئه‌زموون و رێبوارێکی ماندویی نه‌ناسی رێگه‌ی رزگاری له ده‌ست دا.
کۆمیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له وڵاتی نۆروێژ، به‌و بۆنه دڵته‌زێنه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی کاک ئیبراهیم تاهیر، هاوڕێیان و دۆستانی ئه‌و نه‌مره و هه‌موو خه‌ڵکی ناوچه‌کانی بانه دەکات و خۆی له‌و خه‌مه گه‌وره‌یه دا به شه‌ریک ده‌زانێ. هه‌ر له‌و کاته‌ش دا به‌ڵێن تازه ده‌که‌ینه‌وه که ئاڵای ئه‌و خه‌باته‌ی که هاوڕێ ئیبراهیم تاهیری و هه‌زاران شه‌هیدی ڕێگای ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد، پێشڕه‌و و پێشمه‌رگه‌ی بوون به شه‌کاوه‌یی ڕابگرێ.
سڵاو له خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی فه‌رمانده کاک ئیبراهیم
سڵاو له حیزبی دێموکراتی کوردستان که تێکۆشه‌ری وه‌ک کاک ئیبراهیمی تێدا په‌روه‌رده بووه.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی گه‌لی کورد بۆ گه‌یشتن به ئازادی و سه‌ربه‌ستی
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کومیته‌ی نۆروێژ