ئەبوبکر قادری

کورتەیەک لە ژیان و بەسەرهاتی شەهید ئەبوبکر قادری ناسراو بە ئەبو بکر گۆمانی ئەبوبکر کوری مامە لاوە خەلکی گوندە جوان و رازاویەکەیی گومان لە ناوچەی رەبەتی پێشمەرگە پەروەر. بنەمالەیی مام لاوە ،بنەمالەی یەکی کورد پەروەر و نیشتیمان پەرور بوون. هەر لە سالەکانی ١٣٤٦ و ٤٧ جیگا و پیگەی کادرە کانی حیزب بوە . کوریکی مام لاوە بە ناوی قادر لاوە تیکەل بە خەبات گیرانی تیکۆشەری دیموکرات دەبی. هەستی پیرۆزی کورد پەروەری و شورشگیری لە مالی مام لاوە جەقەری دەبەستی و زۆربەی ئەندامانی بنە مالەی مام لاوە هەستی حیزب خۆشەویستی لە ناو دلی دروون وەک زۆربەی خەلکی کوردستان جێ دەگریت. ئەبو بکەر قادری تازە لاویکی هەلگرتوویی باری قورسی خەلک و خاکی دەزانی و بە وەزیفەی دەزانی شان وەبەر ئەم ئەرکە پیرۆز بدات. کادرەکانی حیزب کە هەلقولاوی دەردو مەرگ کۆمەلانی خەلکی ناوچەی جیا ، جیا کانی کوردستان بوە. . پیویستە بگوتری شەهید قادر لاوە لە مەزناوەی نزیک گوندی شیلمان بە شیویەکی گوماناویی شه هید دەکریت. کاکە ئەبوبکر پیویندی بە کادر و فەرماندەری ذەستە،شەهید بایز قەلاتاسیان دەبەستی و چەندیین مائموریت پێ دەدەریت لەگەل هەرشە هید برایم گۆمانی . چەند جاریک بە نارنجیکی کە لە لایان پاسدارنی بەکریگیراو لە سەر ریگای خەلک پێشمەرگە دا دەیندریەوە. ئەوانیش هەلیان دەگرتەوە بە پایگا یی ناو گوندی گۆمانیان دادەایەوە.


چەندین عملیاتی لەگەل شەهید برایم هەر وەها چەند لە هاوکارەکانی تری بەریوە برد ،و هەمێشە وەک هیزیکی نادیار لە هەر کات و ساتیک توقینەری داگیرکەران بوون لە گۆمانی دەوروبەر. لەلایان کۆمیتەی شارستان رەبەت و هیز زمزیران مائموریتیان دا بە ئەبوبکری تازە لاو و خۆین گەرم لە سالی 1365 کە دەبی نفوز بکەیین بۆ ناو پایگای گۆمان و لەگەل چەند هاوری تر پایگا تەحویل بدریت. لە سالی 1365 بۆ ئەم مەبەستە چەکی رژیمان هەل گرتوو ،لەم هەموو هەرەشەی بەکریگیروان نەجاتی بیت .هیندە نەکەویتە بەر گرتین و لیدان بێ حورمەتی. هەر لەم سالە دا، ئەم جار لەگەل هاوریکی تر لە هەل و فرسەت کەلک وەر دەگریین و هەرچی چەک و چۆلی ناو پایگایە ،بە خومپارە ٦٠تیربار تاقەتی دەکەین و لەگەل چەندیین ئەسلحەی تر هەلی دەگریین وبۆ لای پێشمەرگەکان. هەرلەم سالە دا بە پی بەرنامەی پێش وەخت دیاری کراوو ،پێشتیر شوین و جیگایان بۆ دیاری کرابوو . کە خۆیان بگەینە شوینی دیاری کراوو. ئەبو بەکر کوریکی خوین شیرین ،ئەهلی متالعە و خویندن و خۆ پێ گەیاندن و ئاشقی زانیاری بوو،کتیبی وەک دەسبح لە دەستی دابوو. لە کەمترین وەخت دا پەنایی دەبردە بەر خویندنەوە. ئەبوبکرکوریکی رووح سوک ،چوست و چالاک و بە برشت . لە عەینی کات دا خوین شیرین مداوم دەم بە پێ کەنین، قانع .بە سەبر و حەوسەلە بەشداری دەکرد لە کۆبونەوەکان د ا و هەمیشە لە باسەکان دا بەشداری دەکرد. ئەبوبکر لە ماوەیکی هیندە زوو وای کرد بەبێتە باوەر پێ کراویی زۆربەی هەر ە زۆری هاوریانی ،پێشمەرگە و بەرپرسان. لە ماوەیکی کورت دا ناردرایە دەوری بێسم کە حەساس ترین شوینی کاری حیزب بوو. دواتر ناردرایە دەوری کادری سیاسی. پلەکانی یەک ە دوایی یەک دا تێ پەر دەکرد .بە چۆریک لە ناو خەلک و پێشمەرگە دا جیگە و پێگەی تایبەت بە خۆیی هەبوو. ئەبوو بەکر کوریکی چاو نەترس ،ئازا و دل فراوان هەلگری هەموو نەهینی کانی حیزب بوو. ئازا لە مەیدانی شەردا ،ئازا لە کاری حیزبی دا ،بە هیچ شێوەیک نان بە قەرزدانی نەدەکرد ئوسولی حیزبی وەک خۆی دەپاراست و بەریوە دەبرد. هەموو کات و ساتیک و فەسلیک ئامادەی بەریوەبەری ئەرکەکان بوو ،بۆ گەراینەوە بۆ ناوچە. یەکی لە تایبەت مەندیەکانی زۆر شارەزا لە ریگا و بان و نەترسی دا وەک کەواسوری پێس لشکر لە پێشی پێشەوە ی پیشمەرگەکان بوو لە ناوچە دا. ئەبوبکر بە هوی کێشەیکی ناروون ،سەنگەری پێشمەرگایەتی لە حیزب دا گۆری بۆ حیزب دیموکرات ریبەرایەتی شورشگیر. بە داخەوە لە ناوچە دا لە تیک هەلچونی نەخوازراو ،کە ٢ تیم لە راستایی یەکتری رادیین لە گوندی بناوئیلەی حاجی مینە ، شەهید ئەبوبکر شەهید دەبیت لە سالی 1372. کە هەردوو لایان پێان وا دەبیت کە ئەو تیمەی لەگەیل تەرف بوە ،دوژمن وگرووی زەربەتی رژیم بووە. بە شەهید بونی شەهید ئەبوبکر حیزب دیموکرات یەکی لە باشترین کادر راستگو و سادق لە گەل خەلک و حیزب لە دەست دا

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت