محه‌ممه‌د قادرزاده

بە یادى فەرماندەرى نەمر شەهید محەممەدى قادرزادە
محەممەد کوڕى خاڵەمینە هەلاج، ساڵى 1948 لە گوندى نستان لە بنەماڵەیەکى جووتیار و نیشتمانپەروەر دا هاتە سەر دونیا. پاش تێپەڕبوونى حەوت ساڵ لە تەمەنى ڕووى کردە قوتابخانە و هەر لە گوندى نستان دا پۆلەکانى سەرە تایى خوێندن . بەڵام دواى ئەوە دەستى لە خوێندن کێشایەوە و وێڕاى باوکى شانى دایە بەر کار و کاسبى و لەنگەرێکى باشى بۆ خاڵە مینەى زەحمەتکیش و نیشتمانپەروەر گرت. ئێستا هەر لە تەمەنى منداڵی دا بوو کە هەستى نەتەوە پەرستى لە مێشکى دا گەشەى کرد و هەموو بیر و زەینى بەلاى بیر نەتەوایەتی دا کشا و بێ ئ ەوەى کەس هانى بدات رووى کردە تیکۆشان و کوردایەتى . کە ڕاپەڕینى ساڵەکانى 1967و1968 دا دەستى پێکرا ، ئەمجار پێوەندى تەشکیلاتى بە کادرەکانى حیزبى دێموکراتى کوردستانەوە گرت و تێکوشانى سیاسى خۆى دەست پێکرد. کاتێک بە داخەوە کە ئەو ڕاپەڕینە بەشکۆیەیى کە رێژیمى شاهەنشاهى خستبووە لەرزەوە، تێکشکا و ڕێژیمى شا دەستى بە گرتنى دۆست و ئەندام و لایەنگرانى حیزب و خەڵکى ئاسایى کرد، ناوبراویش بۆ ماوەى چەند ساڵ کەوتە بەندیخانە و زۆرى کۆێرەوەرى و نارەحەتى دیت. بەڵام کە ئازاد بوو ، بۆ جارێکى تریش دەستى لە تێکۆشانى حیزبى و کوردانە گەرم کردەوە و ئەوەى لە تواناى دا هەبوو کردى .
ناوبراو کوڕێکى ئازا و چووست و چالاک و زۆر زیرەک و لە خۆ بوردوو بوو کە قەت شەرمى لە دوژمن نەدەکرد و چاوى لە گوللەى دوژمن نەدەترسا . ئەو کەڵەپیاوە زۆر بە بەرنامە و ڕوو خۆش و قسە خۆش بوو کە قەت حەزى لە ئاژاوە و ناتەبایى نەبوو و دایمە تابیلى ئاشتى و برایەتى و پێکەوە ژیانى بە برایانە بوو . غەدر و ناحەقى و زوولم و زۆرى لە کەس بە رانبەر بە فەقیر و هەژار و ئیدى قبووڵ نەدەکرد و دژى هەر جۆرە خۆ بەزل زانى و کوێخایەتى بوو. ساڵى 1979 کە ڕا پەڕینى گەلانى ئێران دەستى پێکر ا ، ناو براو گورج و گۆڵ لە خۆپێشاندانەکان دا بەشدارىکرد و بووە خۆشەویستى خەڵک و رەفیقانى . کە شۆڕش سەرکەوت زۆر زوو لە نێو ریزى تێکۆشەرانى حیزبى دێموکراتى کوردستان دا چەکى پێشمەرگایەتى کردە شان و ئەمجار راستە و خۆ درێژەى بە خەبات و تێکۆشانى حیزبى و کوردانەى دا. ناو براو قەت لە بەڕێوەبردنى ئەرک و بە ئەنجام گەیاندنى مەئمووریەتى حیزبى دا خۆى نەدە بوارد و هەمیشە گیان لەسەر دەست ئامادەى بەڕێوە بردنیى هەر کار و مەئمووریى یەتێکى حیزبى بوو. ناو براو جارێک کە ماوەیەکى زۆر بوو لە سنوورى رۆژهەڵاتى کوردستان و باشوورى کوردستان لە بنکەیەکى حیزبى دێموکراتى کوردستان لە مەئمووریەتى حیزبی بوو، پێنج کەس لە خۆشەویستانى کە بریتى بوون لە “دایکى “و “هاوسەرى ” و سێ منداڵى بە ناوەکانى ” قەدەم “و “فایق “و “سەلام ” بە هۆى ڕووداوى لافاو لە ماوەى چارەگە سعاتێک دا لە ناو گوندى نستان دا تێدا چوون . لەو کاتە سەختەى دا ، ناو براو لە بەر کارى حیزبى سێ ڕۆژ دواى ئەو رووداوە ناخۆش و تاڵە بۆ سەر تازیەکەیان گەڕایەوە گوندى نستان. کاک محەممەد بە هۆى هەموو خسڵەتە باشەکانى هەر زۆر زوو بەرپرسایەتى فەرماندەرى دەستەى پێدرا و بە گشتى لە شەڕەکانى سێ مانگە دا بەشدارى کرد و زۆرى قارەمانەتى لە خۆى نیشاندا. ناو براو بە راستى شێرە کورى مەیدانچۆغە و بەبرى بە هەڵمەتى جاتراوێ و پانە سەر و دوسەران بوو. کاک محەممەد کوڕى رۆژى تەنگانە و دوژمن تۆقین بوو. بیرەوەر و قارەمانەتى ئەو شۆرە سوارەى ناوچەى رەبەتى خۆراگر قەت لە یاد خەڵکى نیشتمانپەروەرى رەبەت ناچێەوە و یادى لێدەکرێتەوە. بنەماڵەى کاک محەممەد هەموویان شۆرشگێڕ بوون. کاک محەممەد لە گەڵ دوو براى بە ناوەکانى رەسووڵ قادر زادە کە ئێستا کەم ئەندامە و لە سوئێد نیشتە جێیە و حەسەن قادر زادە کە ئێستا لە ریزکانى حیزبى دێموکراتى کوردستان دا خەریکى خزمەت کردنە و ئەندامى دەفتەرى سیاسیى حیزبى دێموکراتى کوردستانە، خزمەتى بە نیشتمانەکەى دەکرد. بە هۆى ئەوانە و لە خۆبوردوویى کاک محەممەد لە شەرەکان و ئیدى دا باوکى شەهید محەممەد( خاڵە مینە) دواى شەهید بوونى ئەو کەڵە پیاوەش زۆر نارەحەت و ئەشکەنجە کرا . بەڵام باوکى پیاوى رۆژانى سەختى خەبات وتێکۆشان کاک محەممەدى قادر زادە، وەک کورەکانى لە بەرانبەر دوژمن دا بە چۆک دا نەهات و وەک کێوى مەیدان چۆغە سەر بەرز مایەوە و نەکەوت . کاک محەممەد زۆرى زەحمەت بۆ نەتەوەکەى کێشا و ئایندەى روونیشى بۆ دوا رۆژى نەتەوەکەى لێ چاوەڕوان دەکرا، بەڵام سەد جاران مخابن ، شەوى 23/11/1362ى هەتاوى لە کاتێک دا کە هەڵۆ هەڵمەت بەرەکانى هێزى مینە شەم لە ناو شارى رەبەت هەڵمەتیان بر د ە سەر هێزەکانى دوژمن ، هەڵکەوتوو لە نێوشارى ڕەبەت و شیرکەتى نەوتى ئەو شارە کە هەموو ئەفرادى دوژمن لەو مۆڵگە دا کوژران و بریندار بوون و مۆڵگەکە تەفر وتوونا کرا ،کەوتە بەر گوللەى داگیر کەرانى کوردستان و شەهید بوو. تەرمەى پارتیزانى بەوەجى حیزبى دێموکراتى کوردستان ، لە نێو غەم و پەژارەى زۆرى هاوسەنگەرانى دا بەرە و گوندى نستان گەرێندرایەوە و لە وێش لە ناو غەم و پەژارەى زۆرى خەڵکى گوندى نستان دا بەرە و ماڵى ئەبەدى بەرێ کرا و نرایە نێو باوەشى ئەو نیشتمانى کە بۆ ئازاد بوونى لە چنگ دوژمن ، گیانى بەخشى.
ئەحمەد مەکڵاوەیی
2012

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت