نەبی قادری
کاک نه‌بی که له دوای شۆڕشی ئێرانه‌وه پێی نایه ڕێگای تێکۆشان بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه سته‌م‌لێکراوه‌که‌ی و پاشماوه‌ی ته‌مه‌نی له پێناو ئه‌و خه‌باته پیرۆزه دا به‌خت کرد، نێزیک به پازده ساڵ و له کاتی مه‌رگی بێ‌واده‌شی دا ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بوو.
کاک نه‌بی مرۆڤێکی مه‌شره‌فخۆش، براگه‌وره‌یه‌کی به‌وه‌ج و هاوڕێیه‌کی دڵسۆز بوو. من له ڕۆژانی سه‌ره‌تای خه‌باته‌وه له گه‌ڵی بووم به ئاشنا، و به تایبه‌ت له چه‌ند ساڵی پێش له دنیاده‌رچوونی دا زۆری لێ نێزیک بووم. ده‌مزانی مرۆڤێکی به وره و فیداکاره، به‌ڵام لووتکه‌ی ئازایه‌تیی کاک نه‌بیم ئه‌و کاته هه‌ست پێ‌کرد که بۆ دوایین جار، ته‌نیا بیست ڕۆۆژێک پێش ئه‌وه‌ی کۆچی دوایی بکا و بۆ هه‌میشه به‌جێمان بێڵێ، له گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک له هاوڕێیانم چووینه ماڵه‌که‌یان له “کۆپێنهاک” و سه‌ردانمان کرد. ئه‌وه کاتێک بوو که نه‌خۆشیی سه‌ره‌تان به ته‌واوی بڕستی لێ‌بڕیبوو و له‌و مرۆڤه ورزشکار و به هێزه، ته‌نیا یه‌سک و ڕه‌گ و پێست مابۆوه. به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش وره‌ی هه‌روا له سه‌ر بوو.
ئه‌و ڕۆژه کاک نه‌بی به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تی‌یه‌که‌ی ــ که له وێش هه‌ر پێی بوو ــ ده‌به‌ر کردبوو، ریشی تاشیبوو و جامانه‌ی له سه‌رنابوو. به سه‌ر و ڕوویه‌کی خۆشه‌وه‌نانی نیوه‌ڕۆی له‌گه‌ڵ خواردین. زۆر به ئۆگری‌یه‌وه باسی هه‌لومه‌رجی سیاسیی ئه‌و کات و بار و دۆخی خه‌باتی له گه‌ڵ کردین. چه‌ند وێنه‌ی جوانی له‌گه‌ڵ گرتین، که یه‌ک ـ دووانێکیانم هه‌ن و هه‌میشه وه‌ک یادگارێکی به نرخ ڕایان‌ده‌گرم. ته‌نانه‌ت له کار و تێکۆشانی هه‌موو هاوڕێیانیشی پرسی و ڕێنوێنیی سه‌باره‌ت به هێندێک مه‌سه‌له دا.
قه‌تم له بیرناچێ، کاتێک دوانیوه‌ڕۆی ئه‌و ڕۆژه پێمان‌گوت ده‌مانه‌وێ به جێی بێڵین و به‌ره‌و سوێد بگه‌ڕێینه‌وه، گوتی:
ـ “هاوڕێیان! هێندێک سه‌بر بگرن، بۆخۆتان ده‌زانن ئه‌وه دوایین دیدارمانه. من ده‌زانم نه‌خۆشیی سه‌ره‌تان (شێرپه‌نجه) بێ ئامانه و من هه‌ر به‌و زووانه سه‌فه‌ری کۆتایی خۆم ده‌که‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێ له لای ئێوه هاوڕێیانی ئازیزم ئه‌وه بڵێم که من له سه‌ریه‌ک له ژیانی خۆم ڕازیم و ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی له ڕێگای خه‌باتم دا به‌خت کردوه، به پربه‌رهه‌مترین و باشترین بڕگه‌ی ژیانی خۆمی ده‌زانم و پڕ به دڵ شانازیی پێوه ده‌که‌م. تا ئه‌و کاته‌ش چاو له سه‌ریه‌ک داده‌نێم و دڵم له لێدان ده‌که‌وێ، ئاواتم هه‌ر ڕزگاریی کورد و کوردستانه”
( من قسه‌کانی کاک نه‌بیم به‌و شێوه‌یه له‌بیر ماون. دڵنیام ده‌قی ڕاسته‌وڕاستی قسه‌کانی که له‌وانه‌یه من نه‌متوانیبێ به ته‌واوی له زه‌ینم دا تۆماریان بکه‌م، له وه‌ی من هێناومه، زۆر گه‌رمتر و به نێوه‌رۆکتریش بوون)
دوای ئه‌و قسانه دڵۆپێک فرمێسک له قولینچکی چاوی هاته ده‌ر و به سه‌ر ڕوومه‌تی دا شۆڕ بۆوه، که به ئارامی سڕیه‌وه. هه‌وه‌ڵی دا به بزه‌یه‌ک له خه‌فه‌ت و کوڵی دڵی ئێمه که‌م کاته‌وه.
ئیدی هه‌موومان دڵمان پڕ بوو و گریاین. هه‌موومانی ماچ کرد و ڕۆیشتین. وه‌ک بۆخۆی گوتبووی زۆری پێ‌نه‌چوو، هه‌ر بیست ڕۆژیک دواتر بۆ به‌ڕێکردن و ناشتنی ته‌رمه‌که‌ی چووینه‌وه کۆپێنهاک و له ڕێوڕه‌سمی ناشتن و سه‌ره‌خۆشی‌یه‌که‌ی دا به‌شداربووین.
ئه‌و دیمه‌نه‌ی باسم کرد شوێنێکی زۆری له سه‌ر دانام و بوو به هۆی خولقاندنی په‌خشانێک و پارچه شێعرێک به ناوی “کۆچی بێ‌واده” که هه‌ردووکیانم له ڕێوڕه‌سمی سه‌ره‌خۆشی کاک نه‌بی له سوئێد، خوێنده‌وه. ئێستا بۆ یادکردنه‌وه له‌و هاوڕێ به وه‌ج و خۆشه‌ویسته شێعره‌که چاپ ده‌که‌م و چاپی په‌خشانه‌که‌ش بۆ ده‌رفه‌تێکی دیکه ده‌هێڵمه‌وه.
—————–
کۆچی بێ‌واده
لێمگه‌ڕێ با کول و کۆم هــــــــه‌ڵڕێژم
ده‌رد و داخی دڵه پێتی ئــــــــــــــێژم
دڵ برینداره، ده‌روون ئــــــــــــــاڵۆزه
چی وشه‌م پێیه به تین و ســـــــــــۆزه
قورس و نــــــاخۆشه به‌جێهــێشتنی تۆ
گیان خه‌فه‌تباره به ڕۆیـــــــــــشتنی تۆ
به‌فری خه‌م باری له سه‌ر باخی‌خه‌یاڵ*
به‌رگی هۆنراوه له ئه‌شکــــایه شه‌ڵاڵ
***********
تۆ که ڕێبازی خه‌باتت لـــــــه بـــــه‌ره
کاکه کوا ئێسته‌که کــــــــــاتی سه‌فه‌ره
هێشتـــه زۆر ماوه به‌ره‌وسـه‌ر مه‌نزڵ
که‌ند و لـــه‌ند زۆره له ڕێی کــاوی دڵ
هێشته هه‌ن له‌مپه‌ر و په‌رژینی چه‌قیو
زۆره هه‌ر ترسی ته‌ڵـه و داوی نه‌دیو
گه‌ل له سه‌د ڕژد و چڕان سه‌رده‌که‌وێ
ڕۆژی گه‌ش تاکوو له که‌ل ده‌رده‌کـه‌وێ
هێزی هه‌نــــــــگاو بره‌وی بیری ده‌وێ
گه‌ینه سه‌رلووتکه نه‌وه‌ی ژیری ده‌وه‌ێ
شوێنه‌واری بوو وره و ڕاپـــــه‌ڕی تۆ
جێی نه‌بوو جارێ بپروێ په‌ڕی تـــــۆ
باغی بیری تۆ به‌هاری بـــه‌ری بــــــوو
کوانێ ئێستاکه ده‌می گـــــــوڵوه‌ری بـوو
*******
کۆچی تۆ کاکه گه‌لـــــــــــێک بێ‌وه‌خته
زامی دووریی تۆ لـــــه سه‌ر دڵ سه‌خته
چاو به فرمێسکه، هــــه‌ناو گڕ ده‌گرێ
خه‌م گه‌لێک قورسه، به‌ڵام چی ده‌کرێ
سوودێ نابه‌خــــشێ سکاڵا کـــــــــردن
چی له گه‌ڵ نایه ڕه‌موزنی مــــــــــــردن
ئاشق
دیسامبری 1996