جەعفەر زەمانی
راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک به بۆنه‌ی کۆچی دوایی جه‌عفه‌ر زه‌مانی‌یه‌وه
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان!
تێکۆشه‌ران! ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه راده‌گه‌یه‌نین که تێکۆشه‌ری دێرین و
هاوڕێی خۆشه‌ویستمان، کاک جه‌عفه‌ری زه‌مانی، ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کاتژمێر10ی پێش نیوه‌ڕۆی پێنج شه‌ممه 17ی بانه‌مه‌ڕ (7ی مای 2009)، پاش نزیکه‌ی ساڵێک به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری کۆیه کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ جه‌عفه‌ری زه‌مانی هاونیشتمانێکی ئازه‌ری زمانی خه‌ڵکی شاری نه‌غه‌ده بوو که ساڵی 1343ی هه‌تاوی هه‌ر له‌و شاره له دایک ببوو. ساڵی 1360ی هه‌تاوی پێوه‌ندیی به حیزبی دێموکراته‌وه گرت و وه‌ک پێشمه‌رگه، له هێزی شه‌هید مینه‌شه‌م و له ناوچه‌کانی ره‌به‌ت و سه‌رده‌شت ده‌ستی به تێکۆشان کرد. به هۆی ئه‌رکناسی، ئازایی و لێهاتوویی‌یه‌وه له ساڵانی 1365 و 66ی هه‌تاوی دا، وه‌ک سه‌رپه‌ل له به‌شی پێشمه‌رگه‌و، له ساڵی 1368ه‌وه وه‌ک کادری حیزب کار‌و به‌رپرسایه‌تیی حیزبی پێ‌سپێردرا. جه‌عفه‌ر بوو به کادرێکی خۆشه‌ویست له ناوچه‌کانی “دۆڵ”، “ده‌شته‌بێڵ” (له نێوان شنۆ، نه‌غه‌ده‌و ورمێ)و، جێگای خۆی له نێو ئه‌ندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات‌دا کرده‌وه. جه‌عفه‌ری زه‌مانی له ره‌وتی کار‌و تێکۆشانی نیزامی‌دا دوو جار برینداربوو. هه‌روا که پێشمه‌رگه‌و کادرێکی نیزامیی لێهاتوو بوو، له باری ئاگایی و زانیارییشه‌وه، نموونه‌ی کادرێکی سیاسیی تێگه‌یشتوو بوو. به‌شێکی به‌ر چاو له کاتی خۆی به خوێندنه‌وه ده‌برده‌سه‌رو، له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه سیاسی و رۆشنبیرییه‌کانی نێو حیزبی دێموکراتی کوردستاندا چالاکانه به‌شدار ده‌بوو. له ده‌یه‌ی حه‌فتای هه‌تاویدا، له کۆمیته‌ی ئه‌منییه‌ت، هێزی سامڕه‌ند، کومیته‌ی ورمێ و ناوه‌ندی 3ی حیزبی دێموکرات‌دا وه‌ک کادرێکی حیزب ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیی جۆراوجۆری به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه به‌ڕێوه برد. ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکیش له ناوه‌ندی 2ی حیزبی دێموکرات کاری فێر کردنی کرد.
هاوڕێی خۆشه‌ویستمان، کاک جه‌عفه‌ری زه‌مانی، ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کاتژمێر10ی پێش نیوه‌ڕۆی پێنج شه‌ممه 17ی بانه‌مه‌ڕ (7ی مای 2009)، پاش نزیکه‌ی ساڵێک به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری کۆیه کۆچی دوایی کرد.
له کۆنگری چارده‌یه‌می حیزبی دێموکراتی کوردستان دا، هاوڕێ جه‌عفه‌ری زه‌مانی به ئه‌ندامی جێگری کومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵ‌بژێردرا و له کۆمیسیونی ماڵیی حیزب، به‌رپرسایه‌تیی به‌شی خه‌ده‌ماتی پێ‌ئه‌سپێردرا. سه‌ره‌تای هاوینی رابردوو، ده‌رکه‌وت که به‌داخه‌وه تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده بووه. هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشی‌یه، بێ ئاکام مانه‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌خۆشی تا ده‌هات پتر ئازاری ده‌دا و زیاتر له پێی ده‌خست. سه‌ره‌نجام پێش نێوه‌ڕۆی، پێنج شه‌ممه 17ی بانه‌مه‌ڕ، ماڵاوایی یه‌کجاریی له ژیان و بنه‌ماڵه و حیزبه خۆشه‌ویسته‌که‌ی کرد. کۆچی دوایی ئه‌ندامی رێبه‌ری و کادرێکی به ئه‌زموون و به توانای وه‌ک جه‌عفه‌ر زه‌مانی له ته‌مه‌نی 44 ساڵی‌دا بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی و بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان، خه‌مێکی به ژان و خه‌سارێکی گه‌وره‌یه. جه‌عفه‌ر زه‌مانی له‌و ئه‌ندامه ئازه‌رییانه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو که له نێو حیزبه‌که‌ی و له نێو خه‌ڵکی ناوچه‌کانی نه‌غه‌ده، شنۆ، ره‌به‌ت، سه‌رده‌شت و دۆڵ ده‌شته‌بێل دا رێز و خۆشه‌ویستیی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوو جه‌عفه‌ر، ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست بوو که هه‌ستی نه‌ده‌کرد له نێو هاوزمانانی خۆیدا نیه. پێوه‌ندیی دۆستانه و به‌رینی له‌گه‌ڵ سه‌دان تێکۆشه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی دێموکرات و چوونه‌سه‌ری پله و پایه‌ی ته‌شکیلاتیی ئه‌و تا ئاستی رێبه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان، نیشانده‌ری ئه‌و راستی‌یه‌ن که له نێو حیزبی ئێمه و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتیکی کوردستان دا، هاونیشتمانانی ئازه‌ری که چاره‌نووسی دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئازه‌ری لێک به جیا نازانن و باوه‌ڕیان به برایی و هاوخه‌باتیی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه هه‌یه، ئه‌و په‌ڕی رێزیان لێ ده‌نرێ.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به بۆنه‌ی مه‌رگی ناوه‌ختی هاوڕێی به‌نرخ جه‌عفه‌ر زه‌مانی، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵی خۆی به هاوسه‌ر و سێ جگه‌ر گۆشه‌که‌ی، به بنه‌ماڵه‌که‌ی له شاری نه‌غه‌ده و هه‌موو هاونیشتمانانی ئازه‌ری راده‌گه‌یه‌نێ. ئێمه هه‌ر له‌و کاته‌دا سه‌ره‌خۆشی له تێکڕای تێکۆشه‌ران و ئه‌ندامانی حیزب له کوردستان و سه‌رانسه‌ری دنیا به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌و هاوسه‌نگه‌ر و هاورێبازه خۆشه‌ویسته‌یان ده‌که‌ین. هه‌موو لایه‌کیش دڵنیا ده‌که‌ین که رێگا‌و بیروباوه‌ڕی جه‌عفه‌ر زه‌مانی که رێگای خه‌بات دژی دیکتاتۆری و، تێکۆشان له پێناوی پته‌وتر کردنی برایه‌تیی کورد و ئازه‌ری و هه‌وڵدان بۆ مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی هه‌موو گه‌لانی بنده‌ستی ئێرانه‌و، وێڕای یادو ناوی پڕ له خۆشه‌ویستیی ئه‌و هاورێیه‌مان، له حیزبی دێموکراتی کوردستان دا، هه‌ر زیندوو ده‌مێنێته‌وه.
حیزبی دێموکراتی کوردستان به پێویستی ده‌زانێ له‌م ده‌رفه‌ته‌دا سوپاس و پێزانینی خۆی به هه‌موو دوکتور و کادره ده‌رمانییه دڵسۆزه‌کان و هاوڕێیانی به‌وه‌فای جه‌عفه‌ری زه‌مانی رابگه‌یه‌نێ که له ماوه‌ی نزیک به یه‌کساڵی رابردوو دا، له هیچ هه‌وڵێک بۆ رزگار کردنی ئه‌و له‌م نه‌خۆشی‌یه یا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانی، درێغیان نه‌کرد.
یادو ناوی جه‌عفه‌ری زه‌مانی، به درێژه‌دانی رێگاکه‌ی و به هاوخه‌می و هاوپێوه‌ندیی تا سه‌رمان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و جگه‌رگۆشه‌کانی زیندوو راده‌گرین.
ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان
17ی بانه‌مه‌ری 1388
2009،05.07