محه‌ممه‌د ساوجبڵاخچی
محه‌ممه‌د ساوجبلاخچی، ناسراو به مهمهدکوێستانی له ته‌مه‌نی ١٨ ساڵیه‌وه هه‌ڵوه‌داو ده‌ربه‌ده‌ری چیا‌و چۆڵ‌بوو . کورێکی تابڵێی ده‌ست ره‌نگین بوو. ڕۆژگار بۆژیانی ئاسایی فێری کاری : سافکاری ، به‌تایبه‌تی وێنه‌گری کردبوو . مه‌مه‌د کوڕێکی خوێن شیرنو قسهخووشبوو. زۆر گوێڕایه‌ڵیی قسه‌وباسی سیاسی بوو. ناوبراو دوای وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی دیپلۆم له شاری نه‌غه‌ده ، وازی له ده‌رسخوێندن هێنا. زۆرتر خولای پێشمه‌رگایه‌تی بوو. جارێک چکی دانا‌و له‌شاری ڕانیه خه‌ریکی کاری وێنه‌گری بوو، به‌ڵام وا دیاربوو ئه‌و ئیش‌و کارانه‌ی بۆژیانی ڕۆژانه‌ی هه‌ڵبژاردبوو داخوازیه‌کانی ده‌رونی ڕازی ناکات‌و دووربوون له هاوڕێه‌کانی بۆی سه‌خته. هه‌ر بۆیه جارێکی دیکه وه‌ک مرۆڤێکی شۆرشگێر ده‌ستداوه چهکوجلی شه‌ڕه‌فی پێشمه‌گایه‌تی له‌به‌ر کرده‌وه. مه‌مه‌د له‌هاوینی ١٩٨٥ی زاینی‌دا له‌گه‌ڵ ده‌ستێک پێشمه‌رگه له ژێر فه‌رمانده‌یی مراد کرمانج بهماموریهت ده‌چنه‌وه ناوچه‌ی لاجانو سندوسو ده‌وروبه‌ری مه‌هاباد . له نێوان گهرگولو کانی باغ‌و کانی مه‌لا جاش‌و پاسدارێکی زۆریان وهسهردهگهڕێودهورهیان ده‌ده‌ن دوای شه‌ڕێکی قاره‌مانانه هه‌ر دوازده پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌که‌یان شه‌هید دهکرێنو ده‌چنه نێو کاروانی شه‌هیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستان .
مه‌مه‌د له ته‌مه‌نی ٢٤ساڵیدا وێڕای هاورێکانی شه‌هیدکرا.
یادیان به‌خێرو رووحیان هه‌ر شادبێ