خاله‌ق خۆشرو
جینایه‌تێکی سامناک
نووسینی : مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده
تۆماری ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی به‌شێکی زۆری به کوشت و کوشتار و قه‌تڵوعام و تاڵان و بڕۆ و تاوانی دژی ئینسانی و دژی ئیسلامی ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان پڕ کراوه‌ته‌وه کوشتاری به کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی شاره‌کانی سنه، شه‌قز، و بانه و نه‌غه‌ده و زۆر گوندی وه‌ک قاڕنی، قه‌ڵاتان، سۆفیان، سه‌رووکانی، حه‌لبی و کویکان و حه‌سه‌ن لۆلان و … دوورخستنه‌وه‌ی سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی کورد بۆ ناوچه دووره ده‌سته‌کانی وڵات، وێران کردنی سه‌دان گوند، سووتاندنی هه‌زاران هه‌کتار زه‌وی و زاری خه‌ڵکی هه‌ژاری لادێ، گرتن و زیندانی کردن و ئه‌شکه‌نجه و ئازاری ئازادیخوازانی کورد هه‌ر کامه به‌شێک له کارنامه‌ی ره‌شی ئه‌و حکومه‌ته پێک دێنن که هه‌ژده ساڵه به ناوی دینه‌وه سواری شان و ملی گه‌لانی ئێران بووه.
له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یش دا به ده‌یان جار کیژان و لاوانی کورد به تاک و به کۆمه‌ڵ که‌وتوونه به‌ر ده‌سرێژی به‌کرێگیراوانی داخ له دڵی کۆماری ئیسلامی. به‌ڵام جینایه‌تێک که کار به‌ده‌ستانی رێژیم له رۆژی 12ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1362 [ 2ی ژوئه‌نی 1983 ] دا ده‌رهه‌قی لاوانی مه‌هاباد ئه‌نجامیان دا، به‌ڕاستی دڕندانه و پڕ شووره‌یی بوو. له‌و رۆژه دا به ناو پارێزه‌رانی ئیسلام به یه‌ک جار 59 تێکۆشه‌ری خه‌ڵکی مه‌هابادیان دایه به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌ی ناهه‌قی و خه‌یانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی تاوانێکی شیاوی ئه‌و سزا سه‌خته‌یان [ ته‌نانه‌ت به پێی قانونه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یش ] ئه‌نجام دابێ و بێ ئه‌وه‌ش له دادگایه‌کی ئاشکرا و قانوونی دا موحاکه‌مه کرابێ.
له نێو ئه‌و په‌نجاو نۆ که‌سه دا له بێ لایه‌نه‌وه هه‌بوو هه‌تا ئه‌ندامی هێزه سیاسی یه‌کانی کوردستان. به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان له لایه‌نگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوون، دیاره ئه‌وانه‌ش که ئه‌ندامی حیزب و رێکخراوه سیاسی یه‌کان بوون، به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌تی یان له ده‌ست جه‌للاده‌کانی رێژیمی ئیسلامی دا نه‌بوون به داخه‌وه له‌به‌ر به‌ڵگه‌ی روون ده‌رتانی ئه‌وه نیه له به‌رامبه‌ر ناوی هه‌ر کام له‌و شه‌هیدانه دا ناوی ئه‌و رێکخراوه سیاسی یه بنووسین که ئه‌ندام یان لایه‌نگری بوون. به‌و حاڵه‌ش ناکرێ ناوی ئه‌و 59 شه‌هیده که ده‌تونین به 59 مه‌شخه‌ڵی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان و سه‌رانسه‌ری ئێران و به 59 شاهیدی دڕنده‌یی و ئینسانکوژی رێژیمی ئیسلامی یان دابنێین، لێره دا تۆمار نه‌کرێ.
ناو و شۆره‌تی ئه‌و 59 شه‌هیده‌ی ڕێگای دێموکڕاسی و خودموختاری به‌م جۆره بوو :
59 مه‌شخه‌ڵی ڕێگای رزگاریی کوردستان
1 ملا حسن لاجوردی 16 هژار کریمی 31 حسین کلهوری 46 علی گلپرست
2 علی صلاحی 17 انشاالله نادری 32 احمد محمود کندو 47 رحمان رحیمی
3 علی غواره 18 ابوبکر شکری 33 محمدامین احمدی 48 عبدالله تحریریان
4 مصطفی فقری 19 خدر رنگینی 34 منصور جناح 49 علی مزنه
5 شکری نادری 20 علی باژیان 35 وفا الیاسی 50 کازم خاتونی
6 صالح مام ابراهیمی 21 فریدون شنگه 36 محمد مسعودی 51 عباس حسین پور
7 سید محمود سید محمدی 22 محمد سلیمی 37 محمد ابوبکری 52 محمد حسینی
8 کریم کاوه 23 رحمان خضرپور 38 سید ابراهیم احمدی 53 محمود دریزهای
9 یوسف حسن زاده 24 احمد که‌روبی 39 خالد صفائی 54 همایون نیلوفری
10 سلیمان حسن زاده 25 مقصود میر محمودی 40 خالد رحیمی آذر 55 محمدامین صفا
11 ابراهیم امینی 26 صالح فرهودی 41 حسن رحیمیان 56 محمد علیالی
12 محمد فاروق بازیار 27 کامران زائرحجازی 42 کمال چاوشینی 57 علی بانه‌یان
13 یوسف حبیب پناه 28 علی آباده 43 یوسف آبازی 58 حسن جهانیان
14 کریم رحیمیان 29 سیامک سقزی 44 خالق بارزانی 59 غلامرضا بارنجی
15 کمال کریمی 30 عباس یوسفی 45 مصطفی عصمتی
[ ناوه‌کان له رۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 91، جۆزه‌ردان و پووشپه‌ڕی 1362 لاپه‌ڕه 24 و 25 وه‌رگیراون. ]
سه‌رچاوه : کتیبی نێو سه‌ده تێکۆشان به‌رگی دووهه‌م نووسینی رێزدار مامۆستا عه‌بدڵڵا حه‌سه‌ن زاده