هیوا عەلی محەممەدی
کۆچی نابەوەختی هاوڕێ هیوا عەلی محەممەدی لە وڵاتی سویس
ناوەندی هەواڵ- سویس: بەداخوو پەژارەیەکی زۆرەوە ڕادەگەیێنین کە هاورێمان کاک هیوا عەلی محەممەدی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کە ماوەی نزیک بە سێ سال بوو بە مەبەستی وەرگرتنی مافی پەنابەری ڕویی لە وڵاتی سوئیس کردبوو، لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 23.ئۆکتۆبری 2011 لە مالەکەی خۆی دا بە هۆیەکی نادیارەوە گیانی لە دەست دا و مال ئاوایی لە حیزب و گەل و هاورێیانی کرد. کاک هیوا ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی هەژاری شاری سەقز چاوی بە دنیا هەلهێنا. لە دایک بوونی کاکە هیوا هاوکات بوو لەگەڵ پەلاماری ڕژیمی دژ بە کورد کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان و پاشان داگیر کردن و میلیتاریزە کردنی کوردستان، هەر بۆیە ئەو داگیرکاری و زوڵم زۆرەی کە درەحەق بە گەلەکەی دەکرا بووە هەوێنی سەرهەڵدانی بیری کوردایەتی لە لای ئەو مرۆڤە دڵسۆزە و هاندانی بۆ بەشداری لە ڕیزی شۆڕشی ڕزگاری خوازانەی گەلەکەیدا. کاکە هیوا ساڵی ١٣٧٩ی هەتای ڕووی لە ڕیزی پێشمەرگایەتی کرد و بۆ دریژەی خەبات دژ بە دوژمنی داگیرکەر ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی هەڵبژارد. کاک هیوا عەلی محەممەدی لە ماوەی ژیانی پێشمەرگایەتی دا لە هیچ چەشنە فیداکاری و تێکۆشانێک بۆ بە ئامانج گەیاندنی گەلەکەی درێغی نەکرد، خۆشەویستی ناو هاوڕێ و دۆستانی بوو و هەموو کات هەوڵی دەدا کە هاریکار و یارمەتیدەر بێت بۆ بە جێ گەیاندنی ئەرک وکارە حیزبییەکان. تەنانەت پاش هاتنیشی لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ وڵاتی سوئیس ههر بهو ههسته پێشمهرگانەیەوە لێرهش درێژهی به کار وچالاکی بهدژی رژیمی کوماری ئیسلامی دا و بهحهق ههموو ئهو ئهرک و وزیفهی که لهلایهن کومیتهی سوئیسهوه پێ دهسپێردرا زۆر بە دڵسۆزی و لە خۆبوردوویی جێبەجێ دەکرد. .
کاک هیوا له ماوهی تهمهنی سێ سالهی لهوڵاتی سوئیس ئهوهنده کورد پهروهرو نیشتمان پهروهر بوو که وهک خۆی باسی دهکرد شهش دانگی ئوروپای به گوندێکی کوردستان نەدەگۆڕیەوە، هەموو کات دڵی لای هاوڕێ پێشمەرگەکانی بوو و بڕیاری دابوو کە پاش وەرگرتنی مافی پەنابەری، بۆ جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ڕیزی هاوڕێیانی لە کوردستان و درێژە بە خەباتی پێشمەرگانە بدات. هەموو کات لە هەوڵی پێگەیاندنی خۆی دا بوو لە بواری زانستی و عیلمی دا و زانیارییەکی باشی لە مێژووی گەلەکەی هەبوو.
کۆچی ناوهختی کاک هیوا هەموو هاوڕێ و دۆستانی لە ڕیزەکانی حیزبی دیموکرات دا تووشی خەم و پەژارە کرد و داخێکی گرانی خستە دڵی هەموو هاوڕێیانی لە کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس، ههر بۆیه بهناوی کومیتهکهمانەوە پرسه و سهر خۆشی له کهس و کاری وسهر جهم بنهماڵهکهی له شاری سهقز وهاورێیانی دیموکرات له کوردستان و له دەرەوەی وڵات دهکهین و خۆمان لە خەمی لە دەست چوونی ئەو هاوڕێ دڵسۆزەمان دا بە شەریک و بەشدار دەزانین.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان…. کومیتهی سوئیس 27.10.2011