شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی
له‌په‌لاماری هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی دا
هاونیشتمانهبهڕێزهکان !
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان !
به‌داخ وکهسهرهوهرادهگهیهنین کهدوانیوهڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه5ی پووشپه‌ڕی 1387 ، دوو هاوڕێی حیزبیمان له‌گه‌ڕه‌کی ” به‌ردبڕان ” ی شاری سه‌قز، له‌لایه‌ن ده‌ستێکی ناپاک وخائینهوهراپۆرتیان لێ ده‌درێ وبه‌هۆی هێزهئهمنییهتی وپهلاماردهرهکانی رێژیمی ئیسلامی یهوهگهمارۆ ده‌درێن ودهکهونهبهر ده‌ستڕێژی چه‌کی به‌کرێگیراوه‌کان. لهوپهلامارهدا بهداخهوهتێکۆشهری دێرینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وخهباتگێڕی سه‌رده‌می هه‌ردوو رێژیمی پاشایه‌تی وکۆماری ئیسلامی، ” شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی ” شه‌هید ده‌بێ وهاوڕێ ” که‌ماڵی شه‌ریفی ” ش ده‌که‌وێته‌ده‌ست هێزهجینایهتکارهکانی کۆماری ئیسلامی وبه‌دیل ده‌گیرێ. له‌م په‌لاماره‌دا ئه‌ندامێکی خانه‌خوێ دهکهوێتهبهردهستڕێژ وبهبرینداری ده‌گیرێ. حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌م بۆنهیهوهسهرهخۆشی وهاودهردیی خۆی به‌بنه‌ماڵه‌ی شێخ غه‌ریب وخه‌ڵکی شاری سه‌قز وهه‌موو هاوڕێ وهاوبیرانی ئه‌و تێکۆشهرهبهنرخهرادهگهیهنێ وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ساغی وچاک بوونهوهبۆ بریندارهکهبهئاوات ده‌خوازین، هه‌رله‌وکاته‌دا داوا لهکۆڕوکۆمهڵ ورێکخراو وناوهندهمرۆڤدۆستهکان ده‌کا بۆ پاراستنی گیانی هاوڕێ که‌ماڵ شه‌ریفی وئهوهاونیشتمانهبێدیفاعهکهبهبرینداری گیراوه،
له‌هیچ هه‌وڵ وتهقهلایهک درێغی نه‌که‌ن وکۆماری ئیسلامی لهبهرپرسایهتییهکانی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاگاداربکه‌نه‌وه. هاوڕێ شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی کوڕی شێخ عه‌بدولقادر ساڵی 1332ی هه‌تاوی له‌گوندی ” کاومه‌له” ی ناوچه‌ی سه‌قزله‌دایک بووه. لهبهرههل ومه‌رجی ژیان ته‌نیا توانی قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندن ته‌واوبکا. ساڵی 1358ی هه‌تاوی پێوه‌ندیی بهتهشکیلاتی حیزبهوهگرت وبه‌ڕه‌سمی بوو بهپێشمهرگهولهژیانی پێشمه‌رگایه‌تی دا زۆربهلێوهشاوهیی ئهرکهپێ سپێردراوه‌کانی جێ به‌جێ کردن وبه‌هۆی دڵسۆزی ولێهاتوویی خۆی، بۆتهکادری ناوچهودواتربوو به‌ئه‌ندامی کومیته‌ی شارستانی سهقزههتا ساڵی 1364ی هه‌تاوی له‌هه‌موو کاروتێکۆشانی حیزبی دا چالاکانهبهشداربوو، به‌دوای ئه‌وه‌دا به‌ئاگاداریی حیزب خه‌ریکی کاروکاسبی بوو، به‌ڵام له‌و قۆناغه‌ش دا زۆرسهربهرزانهئهرکهکانی به‌ڕێوه‌برد. تێکۆشانی ناوبراو بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌رێژیم گومانی لێ بکا وبیخاتهژیرچاوهدێری وسه‌رئه‌نجام بۆماوه‌یه‌ک زیندانیی بکا. پاش ئازادبوونی له‌ساڵی 1382ی هه‌تاوی دا گهڕایهوهریزی تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ولهناوهندی 1ی کوردستان سازمان درا وبهدڵسۆزی یهوهئهرکهکانی خۆی به‌ڕێوه‌بردن وله‌پاش کۆنگره‌ی چارده‌یه‌م شێخ غه‌ریب لهکومیسیۆنی ئامووزش کاری وه‌رگرت وله‌به‌شی فه‌رهه‌نگی دا بۆخزمه‌تی گه‌ل ونیشتمانه‌که‌ی خه‌ریکی تێکۆشان بوو. سڵاولهگیانی پاکی تازه‌ترین شه‌هیدی رێگای ئازادیی نه‌ته‌وه‌که‌مان شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی وبه‌رده‌وام بێ رێگاکه‌ی ، رێگای پڕلهسهروهریی رێبه‌رانی شه‌هید: قازی ، قاسملوو وشهرهفکهندی ، مه‌رگ ونه‌مان بۆرێژیمی دیکتاتۆڕو کۆنه‌په‌رستی کۆماری ئیسلامی.
کومیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
2008.06.26