ڕهفعهت حوسێنی
کورتەی ژیاننامەی شەهید
رەفعەت کوڕی مەجید و وەنەوش ١٣٣١ لە گوندی تەرگارانی ناوچەی ئێناخی لەدایک بووە هەر لە سەرەتای منداڵێەوە لە نیعمەتی باوک بێبەش دەبێت و ئەرکی پەروەردە و بە خێو کردنی خۆی و خوشک و براکانی دەکەوێتی سەر شانی دایکی و دەورانی منداڵی و مێر منداڵی لە هەژاری و بێدەرەتانی دەباتە سەر
دواتر بە هۆی بەشداری براکانی لە جوڵانەوەی باشور لەگەل کێشەی نەتەوایەتی ئاشنا دەبێت پاش ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی پاشایەتی ڕەفعەت چالاکانە بەشداری ناڕزایەتیەکان دەکات و لە شەڕی پاوە بەشداردەبێت و پاشان کاتی ڕێکخستنی هێزی پێشمەرگە لەهورامان دەس دایە چک و لە نێو هێزی پێشمەرگەدا سازمان درا
شەهید رەفعەت بە هۆی ورەی بەرز و لێهاتویی سەردەمێک دەبێتە خەدەمەی تفەنگی کالیبر پەنجا لە ئەرکانی هێزی شاهۆ و لە هەمو شەڕەکاندا چالاکانە وەک پشتیوانی پێشمەرکە بەشداری دەکات کە دەوری بەرچاو و کاریگەری هەبو لە تێکشکانی هێزی زۆر و زەبەنی دوژمن
بە هۆی گیر و گرفت بنەماڵە و ئاوارە بون لە باشوور بە ناچاری چەک دانا و بۆ بەڕێوەچونی ژیانی ماڵ و منداڵ دەستی دایە سەوزە فرۆشی لەنێو بازاڕی هەڵەبجە و سەربەرزانە ژیانی بەسەر دەبرد
پاش ڕاپەڕینی کوردانی باشوور دژی دەسەڵاتی سەدام شەهید ڕەفعەت دیسان دەگەڕێتەوە بۆ لای هاوسەنگەرانی و ئەرکە حیزبی و پێشمەرگانەکانی لەوپەڕی دڵسۆزی و لێهاتوی بەڕێوە دەبات
ڕۆژی ۸/۱۲/۱۹۹۷ وەک پێشمەرگەیەکی ڵێهاتو و جێگای باوەڕی بەرپرسان لە تانجەرۆ وە بەرەو کۆیە ڕێدەکەون ( ئەندامانی کومیتەی ناوەندی مەنسور فەتاحی و مەنسوری ناسری و ساماڵ بۆ بەشداری کۆبونەوەی کومیتەی ناوەندی بەڕێوەن بۆ کۆیە) لە پێچەکانی دووکان دەکەونە کەمینی تیمێک لە تروریستانی سپای قودس
پاش تێکهەڵچونێکی کورت و ڕاونانی تروریستان و دەسگرتن بە سەر ماشینێکی بەرپرسانی سپای قودس بەرەو کۆیە ڕێدەکەون و لە بازگەی دەروازەی گۆیە لەنێو ماشینەکەدا دەکەونە بەر دەسڕێژی کۆمەڵێک بەکرێگیراوی سپای قودس کە بەداخە و مەنسوری ناسری و ساماڵ و ڕەفعەت و شەهید دەبن
پاش ئەم ڕەشەکوژییە تەرمی پیرۆزی شەهید ڕەفعەت لە لایەن خزمانییەوە گواسترایەوە بۆ هەڵەبجەی تازە و لەوێ بە خاکی پاکی نیشتمان سپێردرا
شەهید ڕەفعەت پێنج کچ و دوو کوڕی لە دوای خۆی بەیادگار بە جێهێشت کە بریتین لە تریفە مەرزییە میهرەبان٫بێگەرد٫ماریا٫ئارش و دانیار(دانیار پاش شەهید بونی باوکی لە دایک بووە).
نەمری بۆ شەهیدان
سەربەرزی بۆ بنەماڵەی شەهیدان
نوسینی : مەنسور ئێران
ئامادکردنی : کەریم جاف