میرئەحمەد ئەحمەدی

کورتەی ژیاننامەی ڕەوانشاد

میرئەحمەد کوڕی ڕۆستەم لە ساڵی ۱۳۱۰ لە ئاوایی مەزیری لە دایک بووە

میرئەحمەد پیاوێکی زەحمەتکێش و پێگەیشتو بو ٫ هەرچەند کەسێکی نەخوێندەوار بو بەڵام تێگەیشتنی تایبەت بە خۆی هەبو لە سەر کێشەی نەتەوایەتی زوڵم داگیرکاری

سەردەمی نارەزایەتیەکانی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی پاشایەتی کەسێکی ناڕازی و درژبەری دەسەڵات بوو

پاش ڕوخانی دەسەڵاتی پاشایەتی و هاتنە ئارای فەزایەکی کراوە بۆ دەربرینی بیر و ڕا جیاوازەکان میر ئەحمەد لە هەمو ئەو شوێنانەی پێویستبایا بە زوانێکی سادەی کوردانە قسەی خۆی هەبو لە سەر کێشەی نەتەوایەتی

ساڵی ۱۳۵۸ کاتی شەڕی پاوە و کۆمەڵکوژییەکانی خەڵخاڵی خوێنڕێژ لە کوردستان میرئەحمەد ئەکەوێتە ژێر گومانی دەسەڵات دارانی دڵڕەقی پاوە و بە ناچار پەنا دەباتە ژیانی نیوە نهێنی و خۆپاراستن٫پاش شەڕی سێ مانگەو گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە میرئەحمەد پەیوەست دەبێت بە ریزی پێشمەرگەکانی حدک و دەس ئەداتە چەک دژی داگیرکەران و خۆفرۆشان

ساڵی ۱۳٦۷ کاتی داگیر کردنی هەڵەبجە لە لایەن هێزەکانی ئێران و شیمیاباران کردنی ناوچەکە لە لایەن عێراقەوە میرئەحمەد لە پێشمەرگەکان هەڵدەبڕێت و بۆ ماوەی ٦-۷ مانگ لە نێو هەڵدێر و دارستانەکانی بناری شنروێ و بۆین و گریانە حۆی ڕادەگرێت و پاش گەڕانەوەی هێزەکانی عێراق و ڕاونانی هێزەکانی ئێزان میرئەحمەد بە هیوای ئەوەی کە شاری هەڵەبجە ئاوەدانی تێکەوتبێتەوە ڕو لە شاری هەڵەبجە دەکات ٫ نیوە شەوێک حۆی دەگەیەنێتە ناو شار٫شارێکی چۆڵ و وێرانکراو٫تەنیا خانوی نە ڕوخاو مزگەوتی بۆینیەکانە٫ تاریک و ڕونی بەیانی لە حەوشی مزگەوت ئاگرێک دەکاتەوە بۆ دروست کردنی چایی ٫بە بینینی ڕۆشنایی ئاگری شارێکی وێران و خامۆش لە لایەن هێزەکانی عێراق ٫ گمارۆی مزگەوت دەدەن و میرئەحمەد دەسگیر دەکەن و پاشان ڕەوانەی کەرکوک و دواتر ئۆردوگای دیلە کانی ئێران لە خواروی عێراق دەکرێت

پاش ڕاگرتنی شەڕ ئامادەکاری ئاڵ و گۆڕی دیلەکانی شەر بە سەرپەرەستی ڕێکحراوی نەتەوە یەک گرتوەکان میرئەحمەد و هاوڕێیەکی دیکەی بە ناوی موحەمەد نازێ دەخرێنە ناو لیستی دیلە ئێرانەکان بۆ تەحویل دانەوەیان بە ئێران

کاتی سوارکردنی دیلە کان لە ئوتوبوس بۆ ئێران میرئەخمەد خۆی دەکەیەنێتە نوێنەری یوئین و لە ڕێگای وەرگێڕەوە تێیان دەگەیەنێت کە خوی وهاوڕێیەکەی پێشمەرگەی حدک بون و بێتو تەحویلی ئێران بکرێتەوە گیانیان لە مەترسیدایە٫ بەبیستنی ئەو بەسەرهاتە نوێنەری یو ئین ئەو دوو کەسە دەگەڕێننە دواوە و دواتر ڕوانەی ئۆردوگای پەنابەرانی ئێرانی لە ڕومادییە دەکرێن و خۆیان دەناسێنن بە کومیتەی حدک لە ڕومادیە و دواتر کارئاسانیان بۆ دەکرێت و ڕوانەی سلێمانی دەکرێن

پاش سێ ساڵ ئازار و دیلی ناو ئۆردوگاکانی دیلە ئێرانیەکان لە خواروی عێراق میرئەحمەد و موحەمەد گەڕانەوە ناو هاوسەنگەرانیان

سەرئەنجام میرئەحمەد ئەحمەدی بە هۆی نەخۆشی و چونە سەرەوەی تەمە لە ڕێکەوتی۸/ ۷/ ۱۳۷٤ لە هەڵەبجە کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی ئەوشارە بەخاک سپێردراوە

ڕۆحی شاد و یادی بەخەیر

نوسینی : مەنسور ئیراندوست

ئامادەکردنی : کەریم جاف

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت