ڕه‌زا حوسێنی

کورتەی ژیاننامەی شەهید

رەاز حوسینی کوڕی زوراب حسوسینی وخاوەر محەمەدی لە نه ورۆزی ساڵی 1348 له داوێنی سروشتی جوان و دڵگیری شاهۆ دا له گوندی سه رکران منداڵێکی چاوگه ش له بنه ماڵه یه کی هه ژار و که م دەرامەد دا چاوی به دنیای پر مه ینه ت هه ڵ هێنا،که دواتر به ره زا ناودێر کرا .
ره زا له گه ل هه ژاری و مه ینه ته کانی ژیان ورده ورده گه شه و باڵای کرد ، ساڵی 1355 له گوندی سه رکران پی ده نێته قوتابخانه و دواتر له گوندی دوریسان قۆناخه کانی خوێندن تا سێی راهنمایی به سه رکه وتنه وه ته واو ده کات.به هۆی هه ژاری گرفته کانی بنه ماڵه وه ساڵی 1364 به ناچاری قوتابخانه به جێ ده هێڵێت و بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی خۆی و بنه ماڵه ده بێته یارمه تی ده ری باوکی پیر وپه ک که وتوی.ره زا هه رله ده ورانی مێر منداڵی دا به هۆی تێکه ڵاوی بنه ماڵه و به شێکی زۆری خزمانی له دژایه تی ده سه ڵاتی ره شی کۆماری تازه به ده سه ڵات گه یشتوی مه لاکاندا کۆمه ڵێک پرسیاری لا دروست ده بن.کاتی شۆرشی گه لانی ئێران رازا نۆ سال ته مه نی ده بێت،ئه م منداڵه نۆ ساڵانه یه له نزیکه وه شاهیدی کؤمه ڵیک روداوی دڵته زێن و ناره واده بێت که دواتر له سه ر مێشک و هه ستی پاکی کاردانه وه ی ئه رێنی ده بێت و بۆ ردێژه دان به رێبازی شه هیدان جلی پیرۆزی پێشمه رگایه تی له به ر ده کات، شه ری داسه پاوی پاوه و شه هید وبریندار بونی به شێک له خزمان و ناسراوان، هێرشی مه غول ئاسای سپای ئیسلام پاش فه رمانی جه هادی خومه ینی بۆ شآری پاوه .هاتنی خه ڵخاڵی تینو به خوێن و راپێچ کردنی کۆمه ڵێک له دانیشتوانی ناوچه که له گه ڵ باوکی پیر وپه ک که وتوی ره زا بۆ بێ دادگا وتیرباران کردنی کۆمه ڵێک له وانه له بیمارستانی پاوه ،ئاواره بونی به شێک له خزمان وئه ندامانی بنه ماڵه له گه ل دانیشتوانی ناوچه که بۆ باشووری کوردستان ،سوکایه تی و ناو ناتۆره ی ناره وا ی وه ک کافر ،زدی ئینقلاب،جاسوس،دز وخۆفرۆش بۆ دژ به ران به شێک له بیره وه رییه تاڵه کانی سه رده می منداڵی ره زا بوون.ئه م منداڵه نۆ ساڵانه یه به بیری منداڵانه ی خۆی باوه ری به وه نه بوو که ئه وانه ی که شه هید و ئیعدام کران کافر و رێگر و خۆفرۆش بوبن ،به پێچه وانه وه هه موی ئه و ناو وناتۆرانه ی ده گه رانده وه بۆ سپای داگیر که ر و خۆ فرۆشانی خۆماڵی.له درێژه ی ژیانی پر مه ینه تی دا ره زا زیاتر له گه ل کێشه کۆمه ڵایه تی و سیاسیه کان ئاشنا ده بێت وله ژێر رێنماییه کانی باوک و دایکێکی به ئه زمون و روسوری سارد و گه رم چێشتوی ژیانی پر مه ینه تی به ره و ئاسۆی ژیانێکی سه ر فرازانه هه نگاو ده نێت.پاش ساڵێک کاری سه خت و دژواری شاگرد مکانیکی و برو بیانوی جۆر واجۆری خۆ فرۆشان ره وانه ی سه ربازی ده کرێت.پاش دوو مانگ ده وره ی ئاموزشی یه کراست ره وانه ی سه نگه ری پێشه وه ی به ره ی شه ر ده کرێت.له یه که م رۆژه کانی جێگیر بونی له خاڵی پێشه وه به ران به ر به هێزی پێشمه رگه ،لاوی پێگه یشتوی بیری سه ربه رزی و سه ردانه نواندن بریار ده دات که سه نگه ری خۆ فرۆشی وسه رشۆری بگوازێته وه بۆ سه نگه ری پیرۆزی به ره نگاری و سه رفرازی بۆ پارێزگاری له مافو که رامه تی خۆی و نه ته وه که ی. پاش چه ند رۆژ مانه وه له پایگای مله سه روای نه وسود وشناسای رێگای ده رباز بوون سه رئه نجام نیوه شه وێکی مانگی خه رمانانی ساڵی 1366 خۆی ده ناسێنێت به پێشمه رگه کانی ده سته ی شه هید نوری جێگیر له شآری نه وسود. ره زا له ماوه یه کی کورتدا به نواندنی ئاکار و کرده وه ی شیاوی پێشمه رگانه بو به یه کێک له پێشمه رگه نمونه کانی هێزه شاهۆ.پاش کاره ساته دڵ ته زێنه که ی هه ڵه بجه وچۆڵ کردنی ناوچه ئازاد کراوه کانی ده ورو به ری نه وسود،هێزی شاهۆ که یه کێک له هێزه دیار و سه رکه وتوه کانی حدکا بوو،توشی کۆمه ڵێک کێشه ی وه ک دابران ،بێ هیوایی،خۆ ته سلیم کردنه وه ،دانیشتن وبه ره و ئوروپا رێکه وتن وپرژو بڵاو بونه وه به سه ر هیز وئورگانه کانی حدکا دا،هاتبو.ئه م کێشه و گرفتانه وای کردبو که به کرده وه هه مو رێکخستن و ئورگانه کانی کومیته ی شارستانی هه ورامان و هێزی شاهۆ هه ڵ وه شابویه وه.كۆمه ڵێک کادر و پێشمه رگه ی به هه ڵویست و نه به ز وه ک خه باتکارێکی رۆژی ته نگانه شانیان دایه به ر ئه و ئه رکه گرانه وبه رگریان کرد له هه لوه شانه وه و له نێوچونی هێزی شاهۆ وکومیته ی شارستانی هه ورامان و سه ر له نوێ هێزی شآهۆ و کومیته ی شارستانیان رێکخسته وه.نەمرڕەزایش یه کێک له و پێشمه رگه به هه ڵویستانه بو که له ئه و شه رایته سه خت و ناهه مواره ی ئه وده مدا به وره و ئیمانێکی پۆڵاینه وه بۆ به رز راگرتنی ناو و هه یبه تی هێزی به هێزی شاهۆ له قه ندیله وه به ره و هه ورامان گه رایه وه.له مه ئموریه تێکی ته شتیلاتیدا له نیوه شه وی 26له سه ر 27 ی ره زبه ری سا ڵی 1368 له به رزاییه کانی دووئاودا ده که ونه نێو که مینی جاشه خۆفرۆشه کان .خۆ فرۆشه کانی شاره زا ی ناوچه که له شوێنێکی سه خت وهه ڵدێر به ناوی مله ی چوک ته ڵه یه کی ئینفجاری داده نێنه وه و بۆ خۆشیان له شوێنه گونجاو و زاڵه کانی ده ورو به ری ته ڵه ومه یدان مینه کاندا که مین داده نێنه وه . کاتێک جاشه کان هه ست ده که ن پێشمه رگه کان له نێوه راستی ته ڵه و مینه کاندان، هاوکات ته ڵه ئینفجارییه که ده ته قێننه وه و ده یانده نه به ر ده سرێژی چه که کانیان .له ئاکامی ئه م پیلانه ترسه نۆکانه یه دا سێ قاره مانی رۆژانی سه ختی به ر به ره کانێ به ناوه کانی 1-ئیدریس ویژه (ئه ندامی کومیته ی شارستان) 2- مدریک موسته فایی(کادری کومیته ی شارستان) 3- ره زا حوسه ینی (پێشمه رگه) شه هید ده بن و پێشمه رگه یه کیش به ناوی موحه مه د شەریفی به برینداری به دیل ده گیرێت که پاش شکه نجه و ئازارێکی زۆر له چاڵه ره شه کانی کۆماری ئیسلامی دا ئیعدام کرا.له گه ل گزنگی به یانی دا ته رمی پیرۆزی سێ پڵه نگی له ته ڵه که وتوی شه ڵال له خوێن و بریندارێکی نیوه گیان و بوراوه له و په ری سوکایه تی پێکردن و بێ رێزی دا له لایه ن خۆفرۆشانی خۆماڵییه وه ته حویلی سپای پاسدارانی شاری پاوه دران.پاش چه ند رۆژ سوکایه تی به ته رمه کان و چاو ترسێن کردنی خه ڵک سه ر ئه نجام ته رمی پیرۆزی سێ رؤڵه ی قاره مانی گه ل و نیشتمان له ته پی مله چیا به بۆڵدوزیر کران به ژێر خاک و زبڵی مۆڵگه ی سه ر ته پۆڵکه که وه .ئه م کرده وه دژی گه لی و نامرۆڤانه یه بۆ ئه وه بو ئازاری رۆحی زیاتری دایک و باوک و که سو کاری شه هیدان ،به تایبه ت بنه ماڵه ی شه هیر ره زا بده ن.ئه م ته پۆڵکه یه که ته رمی شه هید ره زاو هاورێیانی تێدا شاردراوه ته وه له به رانبه ر ماڵی دایکی نەمرکاک ره زا یه.ئه م هه واڵه به گوێی دایکی نەمر ره زا ده گاته وه ،هه ر بۆیه دایکه خاوه ر (دایکی نەمر ره زه) 22 ساڵه هه مو ئێواره و سه حه رێک پێش له خه وتن و دوای هه ستان له خه و له پشت په نجه ره ی ماڵه که یانه وه سوژده ده باته به ر به رزای ته پۆڵکه ی ملەچیا و قامه ت و هه یبه تی پێشمه رگانه ی ره زا له به رزایی ئه م ته پۆڵکه یه دا وێناده کات و به چاوی گریان و دڵی پر ژانه وه له گه ل ته پۆڵکه ی ملەچیا ده که وێته راز و نیاز.پاش ئه م سوژده بردن و رازو نیازه له گه ل ته پۆڵکه که تف و بێزاری خۆی ئاراسته ی به کرێگیراوانی نێو مۆڵگه که و ئاغاکانیان ده کات و به ر په نجه ره که به جێ دێلێ و شوێن کارو باری رۆژانه ی خۆی ده که وێت.
ره زا پێشمه رگه یه کی به ته واو مانای گه ل و نیشتمانی خۆی بوو،خۆ نه ویست و گه ل ویست بوو،خاوه ن کۆمه ڵێک ئاکار و کرده وه ی به رز ،نه ترس و کوری رۆژی ته نگانه بوو.
له بیستو دوو هه مین ساڵی شه هید بونی شه هید ره زا خوسینی دا سه ری رێز داده نه وێنم له ئاست رۆخی پاکی و سوژده ده به مه به ر ئه و خاکه ی به و خوێنه پاکانه ره نگین کراون و ئه و ته رمه پیۆزانه ی له ئامێز گرتوون.
یادی شه هید ره زا و هاورێیانی و هه مو شه هیدانی سوور خه ڵاتی گه ل و نیشتمان به خێر .
نوسینی : مه نسوور ئیراندوست
ئامادەکردنی : کەریم جاف
27/09 /2011 سوئید

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت