باقر زەحمەتکێش
کورتەی ژیاننامەی شەهید
باقر کوڕی قادر و عەتیە ساڵی ۱۳۳٦ لە گوندی تین سەر بە شارۆچکەی باینگان لە نێو کۆڕی بنەماڵەیەکی هەژار چاوی بە دونیا هەڵهێنا و وردە وردە باڵای کرد و گەورە بوو
بە هۆی هەژاری و ندارییەوە لە خوێندن و قوتابخانە بێ بەش بو ٫ هەر لەتەمەنی منداڵیەوە لە گەل ئەرک و ماندو بون و زەحمت بەرەو روو بوو و لە ئیش و کاری باخداری ئاژەڵداریدا
ساڵی ۱۳۵۷ وکاتی شەڕی پاوە سەرەڕای نەبونی چەک و نەبونی ئەزمونی شەڕ خۆی دەگەیەنێتە بەرەی شەڕ و دەبێتە یاریدە دەری بەشی دەرمانی و دوکتورەکان لە چارەسەری بریندارەکان لە بینای بهداشتی باینگان
پاش هێرشی هەملایەنەی چەکدارە کانی ئیسلام بۆ ناوچەکا و ئاوارە بونی بەشی زۆری ناوچەکە بەرەو باشوور(عێراق) باقریش پەڕیوەی ئەودیوی سنور دەبێت
کااتی حۆ رێکحستنەوەی کادر و پێشمەرگە و گەڕانەوە لە باشورەوە بەرەو ڕۆژهەڵات باقر لە یەکەم کەسەکان بو و دەستی دایە چەک و لە هێزی شاهۆ سازمان درا
باقر پێشمەرگەیەکی بە ورە و چالاک بوو و لەزۆربەی مەئموریەتە سیاسی و نیزامییەکاندا بەشدار و لەگەل تیمی تەشکیلاتیدا نهێنی پارێز و جێگای باوەڕ بو
ساڵی ۱۳٦٦ لە مەئموریەتێکی هاوبەشی هێزەکانی شاهۆ و بێستون دەچنە ناوچەی ژاوەرۆ و پاش چەندین شەڕ و دەرگیری
ڕۆژی ۲۷/٤/۱۳٦٦ لە شەڕێکی قوسدا لە کوچکەچەرمگی بێڵەوار لەگەل سێ فەرماندە و پێشمەرگەی قارەمانی دیکە بە ناوەکانی سالارئیبراهیمی محەمەدلاو میکایلی ماشەڵا کۆر کۆرەیی شەهید دەکرێن و دەچنە ریزی کاروانی شانازی خولقێنەرانی شەههیدان
بە داخەوە لەو شەڕەدا تەرمی پیرۆزی شەهیدان دەکەوێتە دەستی خۆفرۆشان و پاش بێڕێز کردن بە تەرمەکان لە شوێنێکی نادیار دەیانشارنەوە و دواتر کۆمەڵێت کەسی دڵسۆز و خۆبەخش لە کردەیەکی بێوێنە تەرمەکان دەگوازرێنەوە و تەرمی شەهید حەمەلا و و شەهید باقر دەگوازنەوە بۆ گۆڕستانی میناباد و بە خاکیان دەسپێرن
شەهیدان تاجی سەرن
ڕۆحیان شاد
نوسینی : مەنسور ئێران دوست
ئامادکردنی : کەریم جاف