مه‌حموود كه‌ڵاشی

کورتەی ژیاننامەی شەهید

مەحمود کوڕی موحەمەد تایەر بەگ و خاتون توبا ساڵی ۱۳۲۹ لە گوندی قشڵاخ لە بنەماڵەیەکی دیار وناسراو ناوچەی جوانڕۆ و هەورامان لە دایک بوە و قۆناخی خوێندنی سەرەتایی تا پۆلی شەشی لە گوندەکەی حۆیان تواو کردوە و دواتر بۆ درێژەی خوێندن ڕو لە شاری پاوە دەکات و تا پۆلی نۆ ( سیکل) درێژە بە خوێندن دەدات بە هۆی دژایەتی براکانی وچالاک بونیان لە باشور دژی دەسەڵاتی پاشایەتی مەحمود بەردەوام لە ژێر چاوەدێری ساواک دەبێت ٫بۆیە ڕوخسەتی هیچ ئیش و کارێکی لە دەمو دەسگا حکومەتییەکان پێ نادرێت و ساڵی ۱۳٤۹ بە هۆی زەخت و زۆری ساواک بە ناچاری پەڕیوەی باشور دەبێت و دواترپاش نسکۆی شۆڕشی باشوور لە ساڵی ۱۳۵٤ لە لایەن کاربەدەستانی عێراقڕەوانەی خواری عێراق دەکرێت و دواجار لە شاری سامڕای عێراق نیشتەجێ دەبێت و پەیوەندی بە حدک دەکات
ساڵی ۱۳۵۸ بە نەمانی ڕژیمی پاشایەتی دەگەڕێتوە زێدەکەی قشڵاخ و پاش نۆ ساڵ دوری و دابڕان بە ئازیزانی( دایک و باوک و خوشک و براکان)و زێدەکەی شاد دەبێتەوە
زۆری نەخایاند و بە هۆی شەڕی پاوە و فەرمانی جەهادی خومەینی و هێرشی بەربڵاو وبێ بەزەییانەی سپای هار و پۆشتە و پەرداخی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان دیسان پەڕیوەی باشور دەبێتەوە و بۆ ماوەیەک نیشتەجێی کۆمەڵگاکانی عەنەب و عربەت دەبێت
شەهید مەحمود کادرێکی بە ئەزمون و لێهاتو و هەڵسوڕ بو ٫ بەرپرسایەت جۆر واجۆری لە کومیتەی شارستانی هەورامان هەبوە ٫ چەدین دەورە ئەندامی کومیتەی شارستانی هەورامان و بەرپرسی کومیتەی جوانڕۆ کومیتەی سەلاس بووە
هاوینی ساڵی ۱۳٦٦ لە مەئموریەتێکی تەشکیلاتیدا بە هۆی خەیانەتی خۆفرۆشێکەوە لە ناو شاری جوانڕۆ دەسگیر کرا و پاش ساڵێک ئازارو شکەنجەی سەخت لە چاڵە ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی (دیزڵ ئاوای کرماشان و ئەوینی تاران و گەوهەردەشتی کەرەج) سەرئەنجام ڕۆژی۲٥ / ۱۱ / ۱۳٦۷ لە دیزڵ ئاوای کرماشان ئیعدام کرا لە و گۆڕستانی مین ئاوای کرماشان بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا و درێژەی خەباتی بە هاوسەنگەر و هاوبیرانی سپارد
شەهید مەحمود لە زیندانیش زۆر قارەمانانە لە بەرابەر شکەنجەگەرەکانی کۆماری ئیسڵامی ڕاوەستا و هەوڵی بەچۆکداهێنانەکانی پوچەڵ کردەوە ٫ئەم خۆڕاگری و ورە و ئیمانەی شەهید مەحمود ئێستاش وردی سەر زمانی هەمو هاوبەندییەکانیەتی
شەهید مەحمود بە مەرگی سەربەرزانەی خۆی بەڵگەیەکی پڕ لە شانازی بۆ نەمری خۆی و کۆڵنەدانی گەل تۆمار کرد 


شەهید مەحمود لە پێناوی ڕزگاری گەل م نیشتمان دەستی لە خۆشییەکانی ژیان هەڵگرت و سەرفرازانە مەرگی بەزاند
شەهید مەحمود بە تێگەیشتنی تەواوەوە٫ئازایانە تێکۆشا و جوامێرانە بە دەم وتنی سرودی ئەی ڕەقیبەوە چوە ژێر پەتی سێدارە
هاوکات لەگەل شەهید محمود ئەندامێکی تەشکیلاتی ناوخۆ بەناوی عەلی نەزەری دەسگیر کرا کە بەداخەوە ئەویش ئیعدام کرا و گیانی فیدای ئازادی و ئامانجەکانی کرد
شەهید مەحمود ساڵی ۱۳۵۵ لەگەی خاتون سوهەیلا ژیانی هاوبەش پێک دەهێنن و بە رهەمی ژیانی هاوبەشیان سێ کچ و کوڕێکە بەناوەکانی مەهاباد٫ کوردستان٫نیشتمان و مەریوان و پشتیوان
ڕۆحی ئارام و یادی گەورەیی و فیداکاریەکانی بە خەیر.
نوسینی : مەنسور ئێراندوست
ئامادەکردنی : کەریم جاف

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت