محەممەد پاکزاد
کورتەی ژیاننامە شەهید
محەمەد پاکزاد ناسراو بە زاهید کوری قادر و گوڵشەن ساڵی۱۳٤٦ لە گوندی لەشکرگای ناوچەی ئێناخی لە بنەماڵەیەکی هەژار لە دایک بووە و لەتەمەنی حەوت ساڵیدا پێ دەنێتە قوتابخانە گوندەکەیان و تا پۆلی پێنجی سەرەتایی درێژە بە خوێندن دەدات وساڵی تەواوکردنی قۆناخی سەرەتایی زاهید هاوکاتە لەگەل ڕوخانی دەسەڵاتی پاشایەت و هاتنە سەرکاری دەسەڵاتی مەلاکان
پاش شەڕی پاوە و فەرمانە بەدناوەکەی خومەینی هێرشی لەشکری بەناو ئیسلام بۆ ناوچەکە و ئاوارە بونی بەشی هەرە زۆری دانیشتواانی ناوچەکە بۆ باشوور بنەماڵە ی زاهدیش پەڕیوەی ئەودیوی بەناو سنور دەبن و لە ئوردوگای عەنەب و پاشان قەرەگۆڵ نیشتەجێ دەبن
ساڵی ۱۳٦۱ باوکی زاهید(کاک قادر ) لە ڕوداوێکی نەخوازراودا گیانی لەدەست دەدات و زاهیدی مێر منداڵ ( لە تەمەنی ۱۵ ساڵیدا) ئەرکی بەڕێوەبەری بنەماڵەی دەکەوێتە سەر شان
ساڵی ۱۳٦٦زاهید دێتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حدک لە هێزی شاهۆ ٫زاهید بە هۆی ڵێهاتویی و تێگەیشتن و ڕەوشتی بەرزییەوە زۆر زوو دەبێتە جێگای سرنج و خۆشەوستی بەرپرسان و هاوسەنگەرانی
ساڵی ۱۳٦۷ لە مەئموریەتێکی هاوبەشی هێزی شاهۆ و بێستون پاش چەندین شەڕ و بەربەرەکانی لەگەل هێزە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی ژاوەرۆ بە داخەوە ڕۆژی ۲۹/٦/۱۳٦۷ لە گۆساڵان شەهید دەبێت و گیانی پاگی فیدای ئازادی گەل و نیشتمان کرد و دواتر تەرمی پیرۆزی لەلایەن هاوسەنگەرانیەوە لە کۆساڵان بە خاک دەسپێرێت
ڕەوانی شاد و یادی زیندو
نوسینی مەنسور : ئێراندوست
ئامادە کردنی : کەریم جاف