عەبدولوەهاب ڕەوایی
شەهید عەبدولوەهاب ڕەوایی
عەبدولوەهاب ناسراو بە عەبدول کوڕی ئەکبەر و نەسرەت لە گوندی قشڵاغ( شارەکی شاهۆی ئێستا) ١٣٤٤ لەدایک بووە و هەر لەوێش پێی ناوەتە قوتابخانە و پۆلی پێنجی سەرەتایی تەواو کردوە٫کۆتایی تەواو کردنی قۆناخی سەرەتایی عەبدول هاوکاتە لەگەل ڕوخانی دەسەڵاتی پاشایەتی و هاتنە سەرکاری کۆماردژی گەلی ئیسڵلامی و لە کاتی شەڕی پاوە و هاتنی خەڵخاڵی بۆ پاوە بنەماڵەی ڕەوایی دەگەونە بەر عەزەبی خەڵخالی و باپیری عەبدول ( ناوکی باوکی) حاجی ئەفراسیاولە تەمەنی سەرەوەی حەفتا ساڵیدا ڕۆژی ۲۳//۱۹۷۹ لەگەل حەوت کەسی دیکە لە بیمارستانی پاوە ئیعدام دەکرێت وبنەماڵەی عەبدول بە ناچار پەڕیوەی باشور دەبن و لە هەڵەبجە نیشتەجێ دەبن
عەبدول وردە وردە پێدەنێتە تەمەنی لاویەتی و لە ڕێگای خاڵۆیەوە لەگەل حدک پەیوەندی دەگرێت و ساڵی ۱۹۸٦ لیباسی پڕ لەشانازی پێشمەرگە لە بەر دەکات و لە هێزی شاهۆ سازمان ئەدرێت
ساڵی ۱۹۸۷ لەمەئموریەتێکی هاوبەشی هێزەکانی شاهۆ و بێستون دەچێتە ناوچەی ژاوەرۆ و پاش چەندین شەڕ و دەرگیری قورس لەگەل بەکرێگراوانی کۆماری ئیسامی ڕۆژ۲٦/۷/۱۹۸۷ لە شەڕلەگەل کۆمەڵە لە بێساران بریندار دەبێت و بە هۆی کاری بونی برینەکەی ڕۆژی ۲۸/۷/۱۹۸۷ لە کۆساڵان شەهید دەبێت و ترمی پیرۆزی هەر لەوێ بە خاکی پاکی نیشتمان دەسپێردرێت
یاد و ناوی هەمیشە زیندو
تێبینی/ڕۆژی برینداری شەهید عەبدول واتە ۲٦/۷/۱۹۷۸ فەرماندەی ئازا و لێهاتو سەید فەرەج حوسەینی شەهید دەبێت.
نوسینی : مەنسور ئێراندوست
ئامادەکردنی: کەریم جاف