عهبدولڕهحمان قادری
شەهید عەبدولڕەحمان قادری
ئەوڕەحمان کوڕی عەلی – ڕەزیە لە گوندی شێرۆڵەی ناوچەی ئیمامی لە دایک بوو ە و وەک منداڵانی هاوتەمەنی ئەو دەمی خۆی لە گەل نداری ڕەنج گەورە دەبێت و بە هۆی نەبونی قەتابخانە و دورەدەستی گوندەکەیان لە خوێندن بێبەش دەبێت
ئەوڕەحمان لە تەمەنی منداڵیدا لە موحیبەت و سەرپەرەستی باوک بێ بەش دەبێت هەر بۆیە لە تەمەنی منداڵڵیدا شان ئەداتە بەر ئەرک ماندو بونی ئاژەڵداری بۆ بەڕێوە بەردنی ژیانی بنەماڵە
شەهید ئەوڕەحمان لە تەمەنی مێرمنداڵیدا ڕو لەباشوری کوردستان دەکات بۆ کرێکاری و هەرلەوێش لەگەل سیاسەت و کێشەی نەتەوایەتی ئاشنا دەبێت و لەگەل حدک پەیوەندی دەگرێت
پاش نسکۆی شۆڕشی باشور لە ساڵی ۱۳۵٤ ئەوڕەحمان لەگەل کۆمەڵێک لە ڕۆژهەڵاتییەکانی نیشتەجێ لە باشوور لە لایەن کاربەدەستانی عێراقەوە وەک دەسبەسەر ڕوانەی خواروی عێراق ( ڕومادی ) دەکرێن و پاش ڕوخانی ڕژیمی پاشایەتی لەساڵی ۱۳۵۷ لە لایەن حدک وە گەڕێندرایەوە بۆ ڕۆژهەڵات و پاش چەندین ساڵ دوری و دابڕان شاد بویەوە بە زێد و ئازیزانی
گەڕانەوەی کاک ئەوڕەحمان بۆ ڕۆژهەڵات هاوکات بو لەگەل دامەزرانی ڕێخراوی حدک لە پاوە بۆیە پەیوەندیە ڕێکخراوەییەکی لەگەل حدک ڕێکدەخاتەوە و لە و ڕۆژە وە تا کاتی شەهید بونی چالاکانەو بی ڕاوەستان ئەرکە سیاسی و نیزامییە کانی ڕادەپەڕاند
ڕێکەوتی ۳/۳/۱۳٦۵ لە چالاکیەکی هێزی شاهۆ لە کاتێکدا لە گوندی دشەوە دەگەڕانەوە بەرەو هەواری تاڵگ بە هۆی خەیانەتی خائینێک لە شوێنێک بە ناوی هاڵی دشە دەکەونە گەمین و گمارۆی جاشەکا و پاش تێکهەڵچون و گەمارۆیەکی توند پێشمەرگەیەک(فەرماندەی دەستە شامراد وڵەدبەگی ) شەهید و پێنج کەسیش بە ناوەکانی عەبدولڕەحکان قادری ٫ فەتاح فەتاحی ٫بەهمەن سەلیمی٫ ئەمین موساعدی و هادی موحەمەدی بەدیل دەگیرێن
لەو شەڕەدا چەندین جاشیش کوژران کە سەرجاش تایەر گونی فرۆش یەکێک لە کوژراوەکان بوو کاتێک حزم و جاشەکانی ژێر فەرمانی تایەر ئاگاداری کوژرانی ناوبراودەبن پلاماری پێشمەرگە دیلەکان دەدەن و کۆمەڵکوژیان دەکەن و دواتر تەرمەکان دەبەستنەوە بە ماشینەکانیان و بەرەو پاوە ڕایاندەکێشن و پاش ڕاکێشان بە ناو کوچە و کۆڵانەکانی شاری پاوە و بێحورمەتیەکی زۆر لە لایەن خۆفرۆشان و بنەماڵەی جاشە کوژراوەکان شەوانە تەرمەکانیان فڕێدرانە شوێنێکی نادیار
شەهید ێەوڕەحمان ساڵی ۱۳۵۸ لە گەل خاتون ڕەیحان ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە و بەرهەمی ژیانی هاوبەشیان دوو کوڕ و کچێکن بە ناوەکانی بورهان و عەدنان و شایستە
شەهیدان نەمرن// ڕۆحیان شاد
تێبینی/ لەو شەڕە و لە شوێنێکی دورتر لەو پۆلە شەهیدە پێشمەرگەیەکی دیکە بە ناوی موحەمەد عەباسی شەهید کرا.
نوسینی : مەنسور ئێراندوست
ئامادەکردنی: کەریم جاف