ئاغا بابازاده‌گان
کورتەی ژیاننامەی شەهید
ژیان و بەسەرهاتی شەهید ئاغە بابازادەگان (ئاغە ئیمامی)
یادێك له شۆرشگێری هه‌ڵكه‌وتوی ناوچه‌ی هه‌ورامان‌و جوانڕۆ شه‌هید ئاغه بابازاده‌گان، مه‌نسوور ئیراندوست
بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ره‌وتی مێژوی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی خۆی دا شاهیدی خوێن و خه‌باتی رۆڵه به ئه‌مه‌گ و فیداكاره‌كانیه‌تی. زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ره‌وتی روداوه‌كانی مێژوی خوێناوی و پر كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا شانازیان خولقاندوه و له سه‌رده‌می خۆیاندا تاقانه و بێ وێنه بوون.
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران و تێكشكانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی، هه‌ورامان و جوانرۆ ببون به ناوه‌ندی كێشه و خۆنواندنی ده‌یان ده‌سته و تاقم و لایه‌نی جۆرواجۆر، به مه‌به‌ست و بۆچونی جۆرواجۆره‌وه.
هه‌ر رۆژ له لایه‌ك كێشه‌و ئاڵۆزییه‌ك سه‌ری هه‌ڵده‌دا. سه‌ره‌تای هاوینی ١٣٥٨ی هه‌تاوی له نێو شاری پاوه و ده‌وروبه‌ردا ده‌نگۆی رفاندنی كه‌سێك به ناوی “ئاغه حاجی مه‌حمود ئیمامی” له لایه‌ن قیاده موه‌قه‌ته‌وه بڵاو بویه‌وه. له ماوه‌یه‌كی كورتدا ناره‌زایه‌تیه‌كی گه‌وره و به‌رین دژی كرداری قیاده موه‌قه‌ت و به پشتیوانی ئاغه‌ی حاجی مه‌حمود ده‌ستی پێكرد. ئه‌م ناره‌زایه‌تیه به‌رین و به‌رفراوانه یه‌كه‌م پرسیاری لای من دروستكرد؛ داخوا ئه‌م كه‌سه كێیه كه ئازادیخوازان و رۆشنبیرانی هه‌ورامان و جوانڕۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ردمه‌برن و داوای هه‌رچی زووتر ئازاد كردنی ده‌كه‌ن؟ له‌و لاشه‌وه كۆمه‌ڵێك چه‌كدار خۆیان ئاماده كردبوو كه بۆ ئازاد كردنی ئه‌م كه‌سه بچنه سه‌ر باره‌گاكانی قیاده موه‌قه‌ت له دزڵی. به رێنوێنی رێكخراوی حدكا و شه‌هید موسته‌فا، هه‌موو لایه‌ك هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ره كه پێشه‌كی هه‌یئه‌تێك بچێته لای به‌رپرسانی قیاده له دزڵی و ئه‌م ناره‌زایه‌تیه به ربڵاوه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه به ئاگاداری ئه‌وان بگه‌یه‌نێ. هه‌یئه‌تێك به نوێنه‌رایه‌تی نارازیانی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی قیاده كه پێكهاتبون له كه‌سایه‌تیه دیار و خۆشناوه‌كانی ناوچه چونه دزڵی و دواتر “ئاغه”یان له گه‌ڵ خۆیان هێنایه‌وه. دانیشتوانی ناوچه له هاوینه هه‌واری “مه‌یگۆرێ” به كۆمه‌ڵ سه‌ردانیان ده‌كرد، منیش یه‌كێك له‌و كه‌سانه بووم كه ئه‌و ده‌مه چومه سه‌ردانی. له‌و رۆژه به دواوه شانازی ئه‌وه‌م پێ‌بڕا ببمه هاوسه‌نگه‌ر و هاو‌خه‌باتی كه‌سێكی خه‌باتكار و به ئه‌مه‌گی ده‌ست و داوێن پاك و به وره و كۆڵنه‌ده‌ر.
ئاغه له گوندی “مله‌ره‌ش”ی ناوچه‌ی ئیمامی له دایك بووه و هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌ش له گه‌ل ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌كانی ژیانی كوله‌مه‌رگی پێی ناوه‌ته قۆناخی لاوییه‌تی. به پێی هه‌ڵكه‌وتی ناوچه‌كه و تێكه‌ڵاوی له گه‌ل بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له باشوور، له سه‌ره‌تای لاوییه‌وه تێكه‌ڵ به بزوتنه‌وه‌ی باشوور ده‌بێت و وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكرات ده‌ستی داوه‌ته چه‌ك. پاش نسكۆی ساڵی ١٩٧٥ و هه‌ره‌س هێنانی شۆرش له باشوور، خۆی راده‌ستی هیچ لایه‌ك له داگیركه‌ران ناكات و چه‌ك به ده‌ست وه‌ك پارتیزانێكی به توانا خۆی راده‌گرێت، دواتر په‌یوه‌ست ده‌بێ به مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی ی ن ك ه‌وه. به په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵات و دامه‌زراندنی رێكخراوی حدكا، له یه‌كه‌م كه‌سه‌كانی ناوچه‌كه بوو كه هاته ریزی خه‌باتكارانی حدكا وه.
له‌و رۆژه‌وه تا دوا ساته‌كانی ژیانی له‌م رێگایه دا فیداكاری و شانازی خولقاند و
به سه‌ربه‌رزییه‌وه گیانی فیدای خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد. ئاغه بابازادگان نه‌خوێنده‌وار بوو، به‌ڵام به كرده‌وه له مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌كانێ و خۆراگریدا كۆڵه‌بارێك ئه‌زمون و تاقیكاری گرنگ و به نرخی به ده‌ست هێنابو. ئه‌م ئه‌زمون و تاقیكارییه‌ی كردبو به چرای روناك كه‌ره‌وه‌ی شه‌وه‌زه‌نگی خه‌بات بۆ به‌رده وام بون و به‌ربه‌ره‌كانێ دژی ناعه‌داڵه‌تی و چه‌وسانه‌وه. ئه‌م نه‌خوێنده‌واره به ئه‌زمونه له فێرگه‌ی خه‌باتی به كرده‌وه دژ به دوو داگیركه‌ر دا مامۆستای بواری سیاسی و نیزامی بوو.
ئاغه بابازاده‌گان وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی نیزامی شاره‌زا و به توانا و هه‌ڵسوری حدكا ده‌ورێكی به‌رچاو و سه‌ركه‌وتوانه‌ی هه‌بووه له ناوچه‌ی هه‌ورامان و جوانڕۆ و داڵاهۆ دا. له پێکهاتنی هێزی داڵاهۆ دا یه‌كێك له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیه‌كانی دامه‌زراندنی ئه‌م هێزه بووه. سه‌ره‌نجام له پێناو سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێش چونی ئه‌ركه رزگاریخوازانه‌كانی ئه‌م هێزه تازه دامه‌زراوه‌ی حدكا دا سه‌ربه‌رزانه گیانی فیدای ئازادی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد.
رۆژی ٧/٨/١٣٦٢ ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی هێزی داڵاهۆ به نیازی گه‌رانه‌وه له ناوچه‌ی داڵاهۆ بۆ بناری به‌مۆ، له رێگای بێسیمه‌وه داوا له ئاغه بابازاده‌گان ده‌كه‌ن كه له نێوان به‌ره‌ی شه‌ڕی ئێران – عێراق و له نێو مه‌یدانه به‌ربڵاوه مینه‌كه‌ی هه‌ر دوو لادا رێگایه‌كیان بۆ ده‌رباز بون بۆ بكاته‌وه.
ئاغه هه‌ر ئه‌و شه‌وه له بناری به‌مۆ ده‌ست به كار ده‌بێت، بۆ ده‌ربازكردنی پۆلێك له هاوسه‌نگه‌رانی له دێوه‌زمه‌ی مه‌رگ، خۆی به‌ره‌و پیری مه‌رگی سه‌ربه‌رزانه‌وه ده‌چێت.پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كی گونجاو و له‌بار بۆ ده‌رباز كردن له شه‌وێكی تاریك و ئه‌نگوسه چاو دا، له كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینی سه‌ر رێگا و ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانی له ده‌ست دا.
ته‌رمی پیرۆزی ئه‌م پێشمه‌رگه راسته‌قینه‌یه‌ی گه‌ل و نیشتمان له گۆرستانی گوندی “قه‌یتول” له بناری به‌مۆ به خاك سپێردراوه.
ئاغا کوڕی حاجی مەحمود و زیبا لە گونی دڕۆڵەی ناووچەی ئیمامی لە دایک بوە و دوای تەمەنێک خەبات و بەرخۆدان ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و پاش خۆی چوار کوڕ و دوو کچ بە ناوەکانی موحەمەد ئەمین٫فەتاح٫فاروق٫تارق و ئامین و بەفراو بە یادگار لێ بەجێ ماوە
رۆحی شاد، یادی پیرۆز، رێگای خەباتی به‌رده‌وام و پر رێبوار بێ
تێبینی
١_ له‌م كورته نوسراوه‌یه دا نه‌مویستوه ژیاننامه‌ی شه‌هید بنوسمه‌وه. ژیاننامه‌ی ئه‌م شه‌هیده به‌و خه‌باته دور و به‌رده‌وامه‌یه‌وه له توانای من دا نییه.
٢_ ئه‌مه یادكردنه‌وه‌یه
نوسینی : مەنسور ئیران دوست
ئامادەکردنی : کەریم جاف