سابیر حوسێنی

کورتەی ژیاننامەی شەهید

سابیر حسینی کوڕی محمد و حەبیبە ناسراو بەحەبە لە ساڵی 1951 میلادی و1330 هەتاویدا لە بنەماڵەیەکی هەأار و کەم دەرامەتی گوندی دەگاسیاو چاوی بەدنیای هەژارئ و پڕمەینەتی هەڵ هێنا .

سابیر هەر لە سەرتای منداڵیەوە لە خۆشەویستی باوک بێ بەش دەبێت و داایکێکی بەئەزمون و دڵسۆز جێگای بەتاڵی باوکی بۆ پڕ ئەکاتەوە و پەروەردەی منداڵەکانی دیکە و سابیر وەئەستۆ ئەگرێت .

سابیروردە وردە گەورە دەبیت و لە تەمەنی حەوت ساڵیدا پێ دەنێتە قوتابخانە تا کەڵاسی شەشی سەرەتایی قۆناخەکانی خوێندن بە سەرکەوتویەوە تەواو دەکات .بەهۆی هەژاری و دور بووبی ماڵیان لە شارنەبوونی سبیرستا بەناچاری قوتابخانە بەجێ دەهێڵیت و بۆ وەدسەت هێنانی بژێوی ژیان ڕولە کاری تاقەت بڕوکێنی کرێکاری و بنێشت کردن ئەکات .

سابیر مێر منداڵێکی شازدە .حڤدە ساڵان ئەبێت کە لە لایەن ساواکەوە دەست بەسەر ئەکرێت و ڕەوانەی زیندانی جەڵدیان ئەکرێت پاش ماوەیەک ئەشکەنجە و ئازار بەهۆی کەمی تەمەنیەوە ئازاد ئەکرێت و لەلایەن ساواکەوە لەژێر چاودێریدا دەبێت پاشماوەیەکلە هەڵ کەڵک وەردەگرێت و ئێران بە جێ دەهێڵێت و خۆی ئەگەیەنێتە موستەفای برای کە سەرلەقی پارتی ئەبێت بەکردەوە بەشداری شۆڕسی باشوری کوردستان ئەکات.

کاک سابیر پاش ڕۆخانی دەسەڵاتی پاشایەتی وتێکۆسانی ئاشکرای حدک دبێتە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان،پاس شەهید بوونی شەهید موستەفای براگەورەی ، کاک سابیر زۆر زوو توانی جێگای بەتاڵی پڕ ئەکاتەوو و ببێت بەجێگای ڕێزی نێو کۆمەڵانی خەڵک وکادر وپێشمەرگەکانی حدک لە شەڕی سێ مانگەدا بوبە بەرپرسی نیزامی کومیتەی باینگان کە ئەوکات بەشی نیزامی ئەو کومیتەیە پێک هەتبوو لە شەش لەق پێشمەرگە .

لە پێکهێنانی هێزی شاهۆی حدک کاک سابیر بوبە سەڵکی لکی شەهید موستەفا .ساڵی ١٣٦١ بوو بە جێگری هێزی شاهۆ .کاسابیر فەرماندیەکی تێگەیشتو و پێگەیشتوبوو بەواتای وشە خۆشەویستی کۆمەڵانی هەراوی خەڵک و پێشمەرگە بوو .

لە باری سیاسیەوە کادرێکی بەهەڵویست و دوربین بوو،لە باری نیزامیەوە فەرماندە وپێشمەرگە و پارتیزانێکی بەئەزمونی ڕاستەقینە بو .لە باری کۆمەڵایەتیەوە خاوەن پێگەیەکی بەربڵاوی کۆمەڵایەتی بوو،لە ئاست کێشە وگرفتەکانی حیزب وکۆمەڵگا و بنەمالەدا بەتوانا و سەرکەوتو بووبەگشتی بەئاسانی بەسەر تەنگ وچەڵەماکاندا زاڵ دەبوو .

سەرەڕای بەرپرسایەتی هێزێکی بەربڵاوی وەک هێزی شاهۆ لە ناوچەیەکی ئاڵۆزیدا سەرپەرەستی دایکێکی پیر و پەک کەوتو،منداڵی دوبرای شەهیدی بەئەستۆە بوو، شەوی 1362.6.21 بۆ هەڵگرتنی شوێن پێی تیمێکی ئیتلاعاتی عەمەلیاتی لە ناوچەی قەدەغە کراوی باشوری کوردستان لە گەڵ تیمێکی چەند کەسی پ م دەچنە شوێنێک بەناوی چنارە لە نیو باخە وێران و سوتاوکانی چنارە لە نکاو دەکەونە بەر دسڕێژی سەربازە ئێراقیەکان و لە یەکەم دسڕێژدا کاک سابیر شەهید ئەبێت.

بەم چەچنە ڕۆڵەیەکی هەڵکەوتی نێو کورەی خەباتی نەتەوەکەمان لە لایەن داگیرکەرێ بەشکی دیکە نیشمانە داگیکراوکەمانەوە شەهید دەبێت .

دوو ڕۆژ پاش شەهیدبوونی تەرمی بێ گیانی شەهید سابیرکەسیهەمی شەهیدی بنەماڵەبوو لە گۆڕستانی سازان لەنیو غەم وپەژارەی کادرو پێسمەرگە دانشتوانی ناوچەکەو و بەشێک لە خەڵکی هەڵەبجە بەخاک سپێردرا .

ڕۆحی شاد و ڕێگای خەباتیان پڕ ڕێبورار بێت

نوسینی : مەنسور ئێران دوست

ئامادکردنی : کەریم جاف

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت