عەلی بێهلوولی

کورتەی ژیاننامەی شەهید عەلی باروڵی

علی باروڵی کوڕی جافر و زوڵەیخا ساڵی ۱۳۳۳ لە گوندی بندەرە لە بنەماڵەیەکی هەژار چاوی بە دونیا هەڵهێنا و بو هۆی هەژاری نەیتوانیوە بچێتە قوتابخانە و لە تەمەنی مێرمنداڵەیەوە بوەتە یارمەتی دەری باوکە
شەهید عەلی وردە وردە لەگەل ڕەنج و زەحمەت و هەژاریدا گەورە دەبێت لە سەرەتای ناڕەزایەتیەکانی دژی دەسەڵاتی پالەوی بە هیوای گۆڕینی ژیانێکی باشتر دژی زوڵم و هەژاری دێتە مەیدان و دواتر لەگەل بەرنامە و سیاسەتەکانی حدک ئاشنا دەبێت و وەک هەوادارێک لە هەمو چالاکی کۆبونەوەکانی ئەو حیزبەدا بەشداری دەکات و لە شەڕی پاوەدا دژی داگیر کەران و خۆفرۆشان دەست دەداتە چەک چالاکانە لەو شەڕەدا بەشدار دەێت
شەهید عەلی لە یەکەم ڕێکخستنە نیزامی و دواتر دامەزرانی هێزی شاهۆ وەک کەسێکی لێهاتو و بەتوانا سازمان دەدرێت و لەوپەڕی ورە و ئیمانەوە لە هەمو چالاکیەکانی هێزی پێشمەرگە دا بەشداری دەکات٫
ڕۆژی ۲۵ /۳/ ۱۳٦۲ لە گەل تیمێکی کومیتەی شارستانی پاوە لە نزیک ئاوایی دشە دەکەونە گمارۆیەکی توندی جاشەکان و پاش شەڕێکی توند و دەستەویەخە علی بە برینداری دەکەوێتە ناو چۆمی دشە و ئاو دەیبات٫ دواتر تەرمەکەی لە شوێنێک بە ناوی هانەکوان دۆزرایە و لە لایەن چەند خەیرخوازێکەوە هەر لەوێ بە خاک دەسپیرن.
ڕۆحی شاد و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت.
نوسینی : مەنسور ئێران دوست

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت