مه‌نسوور حوسێنی
کورتەی ژیاننامەی شەهید
شه‌هید مه‌نسور حوسێنی(ئێناخی) له هێزی شاهۆ
شۆڕشگێران پێشه‌نگ و به‌ره‌و پێشبه‌ری کاروانی خه‌باتی خوێناوی گه‌لانی بن ده‌ستن،بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌ستی ئازادی.
شۆڕشگێران مۆمی ههڵگیرساوهی شۆڕشن،که له ته‌نیا سه‌رمایه‌ی ژیانیان مایه داده‌نێن و به به‌خت کردنی گیانیان ڕێگای پر له که‌ندو کۆسپی خه‌بات تا گه‌یشتن به ترۆپکی ڕزگاری ته‌خت ئه‌که‌ن.
گه‌لی زۆر لێ‌کرای کوردیش له درێژای مێژووی پر له ههورازو نشیوی خۆیدا بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه پیرۆزانه،که ڕزگاری له ژێرده‌ستی وچه‌وسانه‌وه‌یه،زۆر ڕۆڵه‌ی به بیر‌و باوه‌رو گیان فیدای خۆی کردووه به قۆچی قوربانی. هه‌موو شاخ و دۆڵ و ڕوبارو ده‌شت و وێرانه‌کانی کوردستان شاهیدی بۆ ئه‌و قوربانیانه ده‌ده‌ن که ڕۆڵه ی به ئه‌مه‌گ و دڵ پاکی کورد به خوێنی سووریا‌ن ڕه‌نگینیان کردووه.
یه‌کێک له‌و ڕۆڵه قاره‌مان و شۆڕشگێرانه ی كه بۆ ئامه‌نجه‌کانی گه‌ل له سه‌نگه‌ری شه‌ره‌ف و ئازایه‌تیدا سه‌ری کرده پرده‌بازی ڕێگای سه‌رکه‌وتنی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی وکاروانی شه‌هیدانی به تارای سوور ڕازانده‌وه شه‌هید مه‌نسور حوسێنی له هێزی شاهۆی هه‌ورامانه.
شه‌هید مه‌نسور حوسێنی له ساڵی 1944 هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد په‌روه‌رو خۆشناو‌و ده‌وڵه‌مه‌نی ته‌رگاران ی ناوچه‌ی ئێناخی هه‌ورامان چاوی به دونیای روون هه‌ڵ هێنا.ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وت و قسه خۆشی و غیره‌ت و لێهاتوی مه‌نسور هه‌ر له لاوێتیه‌وه ببووه جێگای سرنج و تێروانین بۆ بنه‌ماڵه‌و ده‌وروبه‌ره‌کانی.شه‌هید مه‌نسور له ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا ژیانی هاوسه‌ری پێک دێنێت و له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی له ئاوای ته‌رگاران بار ئه‌کات و له ئاوای وزهره ئهگیرسێتهوهو،له وێ به کار‌و کاسپی ڕه‌و ڕه‌وه‌ی ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌ڵ ئهسوراند.
ئه‌وه بوو ساڵه‌کان یه‌ک به دوای یه‌کدا تێ ئه‌په‌رین تا سه‌رئه‌نجام ده سه ڵاتی ڕژێمی زۆرداری پاشایه‌تی بۆ هه‌میشه به ده‌ستی به‌هێزی، گه‌ڵانی زۆرلێکراوی ئێران تكه وه پێچرا،حیزبی دێموکراتی کوردستان تێکۆشانی ئاشکاری خۆی له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی تامه‌زرۆی ئازادی کوردستاندا ده‌س پێ‌کرد.
مه‌نسوری حوسێنیش وه‌کو هه‌زاران ڕۆڵه‌ی له‌خۆ بوردوی کوردستان له گه ڵ دامه‌زرانی رێكخراوی حیزب له ناوچه بو به ئه ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان و دوا تریش ریزی پێشمه‌رگه‌ی بۆ خه‌بات دژی دوژمنانی ئازادی هه‌ڵبژاردو به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی پۆشی.شه‌هید مه‌نسور هه‌ر له سه‌ره‌تای کاری پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه ئیمان و باوه‌ری قوڵی خۆی به ڕێگاو ڕێبازی حیزبه‌که‌ی بۆ هاوسه‌نگه‌رانی ده‌ربری.شان به شانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی هێزی شاهۆ له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانی ناوچه‌ی هه‌وراماندا به‌شداری کرد. شه‌ڕه‌کانی پاوه،قوریقهڵا،ئاته‌شگه،کوێڵه، دوو ئاو‌و تراشه هه‌موویان شاهیدی بۆ ئازایه‌تی وقاره‌مانی ئه‌و ڕۆڵه قاره‌مان و شۆڕشگێڕه ده‌ده‌ن. شه‌هید مه‌نسور به راستی بیر‌و هزرێکی ڕوناکی هه‌بوو، له به‌ر ئه‌وه ده‌رسی نه‌خوێند بوو،وله گه‌ڵ قوتابخانه بێگانه بوو، خاوه‌نی مێشکێکی روناک بوو.ده‌فته‌رچه‌یه‌کی پر له یاده‌وه‌ریه‌کانی بۆ بنه‌ماڵه‌و هاو سه‌نگه‌رانی به‌جێ هێشتووه.
به هۆی ئازایه‌تی و قاره‌مانی و بیر‌و باوه‌ری به حیزبه‌که‌ی چه‌ندین جار له لایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی خه‌ڵات کرا.
شه‌هید مه‌نسور له گه‌ڵ به‌شداری کردن له شه‌ڕه‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامان هاوکارییه‌کی به‌رچاوی له گه‌ڵ کومیته‌ی ناوچه‌ی باینگان ده‌کرد. ئیمان و باوه‌ری پته‌وی ئه‌وه شه‌هیده قاره‌مانه، زۆرتر به‌ر بهرکانێ له گه‌ڵ خۆفرۆش و نیشتیمان فرۆشان بوو. له په‌لاماری به‌کرێگیراوانی ره‌ژێم له ساڵی 1982 بۆ ناوچه‌ی مه‌ڕه‌خێڵ هه‌موو دارای و سه‌روه‌ت و سامانی مه‌نسور له لایه‌ن به‌کرێگیراوانی ڕهژێمهوه سوتێنراو،ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ن ساڵ کار‌و کاسپی په‌یدای کرد بوو، بوو به خۆڵه‌مێش.
سه‌رئه‌نجام مه‌نسوری حوسێنی پێشمه‌رگه‌ی فیداکاور به بیر‌و باوه‌ری حیزبی دێموکرات که بۆ ڕاگوێستنی ماڵ و منداڵی ئاواره‌ی،چوو بوو بۆ ئه‌ودیوی سنوور(باشووری کوردستان) ڕۆژی 23ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1361 به‌رامبه‌ر به 1982.11.07 له روداوێكی نه خوازراو دا شه هید كرا.
به‌داخه‌وه شه‌هید مه‌نسور به کۆڵێک ئاوات و ئاره‌زووی به‌دی نه‌هاتوی له کۆری هاوسه‌نگه‌رانی وکوردستانی خۆشه‌ویست ماڵ ئاوای کرد‌و، کاروانی خه‌باتی شه‌هیدانی به خوێنی سووری ڕه‌نگین کرد.ههزاوان سڵاو له گیانی پاکی شه‌هید مه‌نسوری حوسێنی و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی.
ڕۆحی شاد بێت و ڕێگای پر ڕێبوار.
نوسینی مەنسور ئێران دوست
ڕێکخستن وئامادەکردنی کەریم جاف