نه‌سیم حوسێنی

کورتەی ژیاننامەی شەهید

 لە درێژایی مێژوودا گەلێک داگیرکەری دڵ ڕەق وجۆرواجۆر هێرشی بەربڵاویان هێناوەتە سەر کوردستان و خەڵەکەیان زۆر بێ بەزەیانە قەڵاچۆ کردوە . کۆماری ئیسلامیش یەکێک لەو داگیرکەرانە بووە کە لە سەرەتای بەدەسەڵات گەیشتنێەوە بە فەرمانی جیهادی خومەینی سپای داگیرکەری خۆی ڕەوانەی کوردستان کرد و سەر و ماڵ و خاکی کوردستانیان لە خۆیان حەڵاڵ کرد و لەم هێرش پەلامارانەیاندا ڕووی خونخوارانی و داگیرکەرانی پێش خۆیانیان سپی کرد و ئەوەی لە دەستیان هات درێغیان نەکرد. کوردیش وەک پیشەی باوباپیرانی ؛ بۆ پاراستنی کەسایەتی و خاکی خۆی بە گژ سپای داگیرکەری کۆماری ئیسلامیدا چوونەوە و هەزاران ڕۆڵەی خەمخۆری گەل و نیشتمان سینگی خۆیان کردە قەڵغان و سەربەرزانە بەرەو پیری مەرگەوە چوون و مانەوەی کورد و نیشتمانیان مسۆگەر کرد. یەکیک لەم پێشقەرەوڵانەی بەرەنگار بونەوەی سپای کۆنە پەرەستان شەهید نەسیم حوسینی بوو . نەسیم لە ساڵی۱۹٥۸ لە گوندی وارامچێی  ناوچەی ئێناخی لە بنەماڵەیەکی هەژار و دەست کورت دا لە دایک بوو. کاک نەنسیم بەرهەمی ژیانی هاوبەشی کاک قادر و دادە حەیات بوو، دایک و باوکی کاک نەسیم ئەگەرچی هەژار و کەم دەرامەت بوون بەڵام دڵ فراوان ومیواندار و ڕووخۆش بون. نەسیم لە کۆشی خۆشویسی ئەو دایک و بابەدا گەورە بوو ، لە تەمەنی ۷ ساڵیدا لە گوندی مەڕەخێڵ پێی نایە قوتابخانە . ئەو قوتابییە پیتۆڵ و وریا و ڕووخۆشە قۆناحی سەرەتای هەر لەوێ تەواو کرد و دواتر بۆ درێژەی خوێندن ڕووی لە شارە دێی باینگان کرد و درێژەی بەخوێندن دا . لەسەرتای ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی پاشایەتی نەسیم یەکێک بوو لە چلالاکانی دژی ئەو دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرە .لە ڕێپێوان و خۆپیشاندانەکانی پاوە و باینگاندا چالاکانە بەشداری دەکرد . پاش ئاشکرابوونی چالاکیەکانی حیزبی دیموکرات و دامەرزاندنی ڕێکخستنەکانی ئەو حیزبە نەسیم لە یەکەم کەسەکانی گوندەکەی خۆیان بوو کە پەیوەندی کرد بە حیزبەوە و کار و چالاکیەکانی خۆی لە ڕیزی سازمانی جەوانانی ‌حدکا دا دەست پێکرد . پاش شەڕی پاوە و هێرشی بەربڵاوی سپای پاسداران و ئاوارە بوونی بەشی هەرە زۆری ‌خەڵکی ناچەکە بۆ ئەو دیو سنوورەکان شەهید نەسیم لە کەس و کارو بنەماڵەکەی دادەبڕێت وبۆ درێژەدانی خویندن لە باینگان دەمێنێتەوە . ئەم قۆناخە بۆ نەسیم قۆناخێکی پڕ مەترسی دەبێت بەڵام بە ورەیەکی بەرزەوە درێژە بەخوندن دەدات و چالاکیە سیاسیەکانیشی چڕ دەکاتەوە ،لە گەڵ چەند هاوڕییەکی دەبنە چەقڵی چاوی زۆربەی چاش و پاسدار و ئەرتەشی و مەکتەب قورانیەکان. ڕۆژی ۲٥ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳٥۸ هێزە چەکدارەکانی ڕژیم هەواڵ دەنێرن بۆ پێشمەرگەکان کە بەنیازن باینگان چۆڵ بکەن  بەو مەرجەی پێشمەرگە شەڕیان لە گەڵ نەکەن ، ئەو کاتە جادەی باینگان تاملەی شمشێرلە کونتروڵی پشمەرگەدابوو، لەو لاشەوە شاری نەوسود کەوتبووە ژێر کونتروڵی پێشمەرگەو و خۆیان لە شاری پاوە نیزیک کردبوەوە هەر بۆیە هێزەکانی ڕژیم ورەیان لەدەست دابوو ، دەیانەویست ناوچەکە بەبێ زیان چۆڵ بکەن . سازمانی جەوانان لە باینگان ئاگاداری جوڵەی پێشمەرگە و ورە ڕۆخاوی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بوون ،ئەوانیش خۆیان ئامادە دەکەن بۆ پێشوازی رووداوە دڵخۆشکەرەکان. پاش چۆڵکردنی باینگان لە لایەن هێزەچەکدارەکانی ڕژیمەوە ، بەبێ ترستر لە جاران دێنە مەیدان  و بۆ پێشوازی پێشمەرگەخۆیان ئامادە دەکەن . لە کەرنەواڵێکی بێوێنەدا بە سروودی شۆڕشگێڕانە و دروشمدان دێنە گوندی ساتیاری و بەهەست و سۆزێکی کوردانە پێشمەرگە لە ئامێز دەگرن و پاشان لە گەڵ پێشمەرگە و خەڵکی ساتیاری بەرەو باینگان وەڕێ دەکەون . لە ڕێگادا لە سەر گڵکۆی شەهید موستەفا لادەدەن و یادێک لەو فەرماندەشەهیدە دەکەنەوە کە لەیەکەم شەڕی داسپاوی پاوەدا شەهید کرا بوو و سەرەتا کۆڕی سروود لەلایەن (شەهیدان نەسیم و بەهمەن و ئەمیر) بەخوێندنی سرودی ئەی ڕەقیب  و ئەی شەهیدان کۆڕەکە دەڕازێننەوە  و پاشان کاک جەلیلی گادانی کورتە باسێک لە سەر شەهید و ڕووداوەکانی ڕۆژ پێشکەش بە بەشدارانی مەراسمەکە دەکات . دواتر نەسیم و هاوڕیانی  وەک جڵەودار کاروانەکە درێژە دەدەن تا بەر دەرکی مزگەوتی باینگان . ئەو کەسانەی کە ئەوڕۆژە بەشداری ئەو کەڕنەواڵەیان کرد شاهیدی ئەوە دەدەن کە ئەوڕۆژە نەسیم و هاوڕیکانی چە هەستو سۆزێکی شۆڕشگێڕانەیان لە خۆیان نیشان دەدا . ماوەیەک پاش چۆڵکردنی باینگان لەلایەن هێزە جەکدارەکانی ڕژیمەوە فرمانداری پاوە لە بڕیارێکی گوماناوی و مەبەستدار دا تەواوی قوتابخانە و فەرمانگەکانی ناوچەکەی داخست و لە ئاگاداریەکی هەڕەشە ئامێزدا بە هەموو مامۆستا و قوتابی و فەمانبەرانی ڕاگەیاند کە هەرچ زووتر خۆیان بە بەشە پەیوەندیدارەکانی پاوە بناسێنن . ئەم ئاگاداری و ڕاگەیاندنەی فەرماندار هێمایەکی پڕ مەترسی بوو بۆ مامۆستایان و قوتابیانی  ناوچەکە. لە وەها کات و ساتێکی هەستییاردا دەبوو مرۆڤەکان هەڵویستی خۆیان و چۆنییەتی ژیانی داهاتوی خۆیان دیاری بکەن . نەسیمی وریا و ورد بین کە ئەیزانی لە ئەگەری چوونەوەی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ڕژیم مەجالی خوێندنی پیێنادرێت و لەوانەیە شە توشی گیران و سوکایەتی ببێ بۆیە بە بڕیارێکی شۆڕشگێڕانە بە ڕەسمی دەستی دایە چەک و بوو بە پێشمەرگە . وەک پێشمەرگەیەکی وریا و خاوەن نەزەر وەک نوێنەری پێشمەرگە لە کونفرانسی ساڵی ۱۳٦۱ دا بەشداری کرد و لە کونفرانسدا وەک ئەندامی کومیتەی باینگان هەڵبژیردرا دواتر بەربرسی بەشی ماڵی ئەو کومیتەیەی پێ سپێردرا.
کاک نەسیم ئەم ئەرکەی لەوپەری دڵسۆزی و دەسپاکیدا بە رێوە دەبرد.
ئەو دەم کومیتەی باینگان و لکی شەهید مەستەفا لە ناوچەی مەرەخێڵ جێگیر ببون، ئەم ناوچەیە ببوە چقڵی چاوی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی .لە پیلانێکی لە پێشدا دارێژراو  دا پێنج  هەزار جاشی ناوچەی باینگان و هەورامان و جوانڕٶ و داڵاهۆیان  لە سێ لاوە رەوانەی ناوچەکە کرد .پاش بەرەنگاریەکی قارەمانانەی سەد پێشمەرهە لەگەل سپای پۆشتەو پەرداخی جاش ، ناوچەکە داگیر کراو پێشمەرگە پاشيکشەی کرد بۆ سەر چۆمی سیروان. جاشيکان لە هەمو بەرزاییەکانی ناوچەکە مۆڵگەیان داناو و بەردەوام چاوەدێری ناوچەکەیان دەکرد و بەردەوام شوێنی پێشمەرگەکەن لە ژێر ڕەهێڵەی چەکە قورس و  دورهاوێژەکاندا بو ، لە درێژەی یەم تۆپ و خومپارەبارانەدا  رۆژی ٨/٩/١٩٨٢  کاک نەسیم بریندار دەبێت. بەهۆی کاری بونی برینەکەی و نەبونی ئیمکاناتی پزیشکی پاش ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەل مەرگ چاوە پڕ هیواکانی بەیەکجاری لەسەر یەک داناو گیانی شیرینی قیدای یازادی خاک و گەل کرد . رۆژی دوایی تەرمی پیرۆزی کاک نەسیم لە نێو خەم و پەژارەی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی هەورامان و خەڵکی شاری هەڵەبجە لە گۆرستانی گوڵانی ئەو شآرە بە خاکی پاکی نیشتمان سپێردرا .
رۆحی شاد و یادی بەخیر
مەنسور ئیراندوست 17/03/2014 سوئید
نوسینی : مەنسور ئێران دوست
ئامادکردنی : کەریم جاف

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت