محەممەد ڕەشید حوسێنی
- کورتەی ژیاننامەی شەهید
- هەورامان و جوانرۆ
- حمەڕشید کوڕی فەتحی و سەبری ساڵی ۱۳۲۲ لە گوندی دەگا سیاوی ناوچەی ئێناخی لە دایک بووە
بە پێی هەڵکەوتی ناوچەکە و دورە دەست بون و نەبونی قوتابخانە لە نیعمەتی خوێندن بێ بەش دەبێت ٫ بەڵام کە تەمەنی هەڵ دەکشێت و هەست کردن بە پێویستی ژیان بۆ فێر بون لە دەرەوی قوتابخانە خۆی فێری خوێندن و نوسین دەکات
شەهید حمەڕەشید سەردەمی مێر مندالی بۆ بەدەست هێنانی بژێوی ژیان ڕو لە باشوری کوردستان دەکات و هاوکات لەگەل ئیش و کاری تاقەت پڕوکێن تا ڕادەیەکیش فێری زمانی عەرەبی دەبێت و هەروەها تێکەڵاوی بزوتنەوەی نەتەوەی باشور دەبێت ولەگەل کێشەی نەتوایەتی و داگیر کاری ئاشنادەبێت
پاش ماوەیەک مانەوە لە باشور دەگەڕێتەوە ڕۆژهەڵات و لەگەل خاتون شەوبۆ ژیانی هاوبەش پێک دەهێنن
سەردەمی ناڕەزایەتیەکانی دژی دەسەڵاتی پاشایەتی وەک دژبەرێکی ئەو دەسەڵاتە چالاکانە هەڵدەسوڕێت و دواتر بە دامەزرانی ڕێکخراوی حدک لە مەڕەخێڵ یەکەم کەس بە تێگەیشتنەوە دەبێتە ئەندامی حدک
لە شەڕی داسەپاوی پاوە چالاکانە بەشداری دەکات و بریندار دەبێت٫ پاش چاکبونەوەی برینەکانی بە گوڕو تینێکی زۆرترەوە درێژەی بە ئەرکی پیرۆزی وەک کادر ئەدا و ڕۆژی ۱۰ / ۳/ ۱۳۵۹ لە شەڕێکی سەختدا لەگەل جاشەکان لە شوێنێک بە ناوی دەراوی پیرپرچن(سەر جادەی باینگان بۆ ملەی شمشێر) لەگەل دوو هاوسەنگەری دیکی ( شەهیدان تەیمور ڕۆستەمی و موحەمەد سەلیمی) بە برینداری دەکەونە دەست بەکرێگیراوانی خۆماڵی و وەک دیاری هاو زمانی خۆیان تەحویلی خوێن ڕێژانی کۆماری ئیسلامی لە سپای پاسدارانی پاوە دران٫ پێش گەیشتن بە پاوە شەهید تەیمو بە هۆی کاری بونی برینەکەی و شکەنجەی جاشەکان شەهید دەبێت ٫ پاش شەش ڕۆژ ئازار و شکەنجەی سەخت لە جاشخانەی پاوە ڕۆژی ۱٦/ ٣/ ١٣٥٩ موحەمەد ڕەشید و موحەمەد لە لایەن جەلادەکانەوە حوکمی ئیعدامیان بەسەردا سەپا و ئیعدام کران
تەرمی پیرۆزش شەهید حمە ڕەشید لە گۆڕسانی ئاوایی دەرەوەیان بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردراوە
شەهید حمەڕشید کوڕێک و چوار کچی بە ناوەکانی فەخرەدین٫ پەخشان٫درەخشان٫ چنور و شەونم وەک یادگار لێ بەجێ ماوە
شەهیدان سەنبولی بەرخۆدانی مێژوی نەتەوەیەکن.
ڕێگای خەباتیان پڕ ڕێبوار
نوسینی : مەنسور ئێران دوست
ئامادکردنی : کەریم جاف