محەممەد سەلیمی
کورتەی ژیاننامە شەهید
هەورامان و جوانرۆ
شەهید موحمەمەد کوڕی عەبدولکەریم و ئەمنە ساڵی لە گوندی نۆسمەی نزیک شاری پاوە چاوی بە جیهان هەڵهێنا و لەتمەمەنی حەوت ساڵیدا پێی نایە قەتابخانە و پااپۆلی پێنجی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆیان درێژەی بە خوێندندا و دواتر بۆ درێژەی خوێندن روی لە شاری پاوە کرد و بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەیانیان و ئێواران ڕێگای نۆسمە بۆ پاوەی دەپێوا بۆ درێژە ی خوێندن و هاوکات یارمەتی دەری باوکیشی بم لە ئیشی باخداری و کشت و کاڵدا
کۆتاییەکانی خویندن وەرگرتنی مەدرەکی دیپلوم هاوکات بو لەگەل ناڕەزایەتییەکانی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی پاشایەتی.
کاک مەحەمەد وەک کەسێکی خوێندەوار و شارەزای کێشە نەتەوەییەکان چالاکانە بەشداری خۆپێشاندانەکانی دەکرد و پاش شەڕی پاوە و شەهید بونی خاڵۆی( شەهید موستەفا) لەکەل عەزیزی برا گەورە دەستیان دایە چەک و لە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی شاهۆ سازمان درا
ڕۆژی ۱/٦/۱۹۸۰ لە شەرێکی نابەرابەر دا لەگەل دوو هاوسەنگەری دیکەی ( تەیمور روستەمی و موحەمەد ڕەشید حوسەینی) لە دەراوی پیر پرچن بە برینداری بە دیل دەگیرێن و دەیانبەنە بۆ پاوە٫پێش لەوەی بگەنە پاوە تەیمور بەک بە هۆی کاری بونی برینەکەی و شکەنجەی جاشەکان چاوە پڕ هیواکانی لەسەر یەک دادەنێت و دەچێتە نێو کاروانی شەهیدان
موحەمەد و موحەمەد ڕەشید چەند ڕۆڕێک بە بریندای و لەژێر ئازار شکەنجەی قوتابیانی ئیمامی زەمان ڕادەگیرێن بۆ ئیعتراف و تەوبە کردن
ناسری کازمی فەرماندار و فەرماندەی سپا لە بیرەوەریەکانی حۆی دەگێڕێتەوە ٫ دوو نەفەر لە هەڵخەڵەتاوانی بەعس بە دیل گیرابون یەکێکیان سەوادی هەبو داوامان لێ کردن بۆ بەشداری بەرنامەیەکی تلوزیۆنی کە داوای ڵێبوردن و پەشیمانی بکەن و داوا بکەن لە هەڵخەڵەتاوان با لەوەزیاتر گۆڵ نەخۆن و وەک ئێوە بەدبەخت نەبن٫ کازمی دەڵی وەڵامیان ئەوە بۆ و وتیان ئێمە هەڵخەڵەتاو نەبوین داوای لێبوردنیش ناکەین و لە شەریشدا بە برینداری بەدیل گیراوین
ئەو دوو قارەمانە خۆڕاگرە پاش ئازار و سوکایەتییەکی زۆر ڕۆژی ٦/٦/۱۹۸۰ لە زیندانی سپای پاسدارانی پاوە ئیعدام کران
دوای ئیعدام کردنیان دایکی شەهید موحەمەد( خوشکی شەهیدان موستەفا و سابیر و تایەر) توای تەرمی جگەرگۆشەکەی وەر بگرێتەوە و لە گۆڕستانی نۆسمە تەرمەکەی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان بسپێرێت.
نامرن ئەوانەی لە دڵی میلەتا ئەژین
نوسینی : مەنسور ئێران دەست
ئامادکردنی : کەریم جاف