تهیموور ڕۆستەمی
-
کورتەی ژیاننامە شەهید
هەورامان و جوانرۆ
- تەیمور کوڕی کەیکاوس بەگ و خاتو حەمیدە لە ساڵی ۱۳۲۹ لە قەڵای جوانڕۆ لە نێو بنەماڵەیەکی دیارو بەگزادەکانی جوانڕۆ چەند مانگ پاش شەهید بونی باوکی لە دایک دەبێت
کەیکاوس بەگی باوکی تەیمور دەورو بەری ساڵەکانی ۱۳۲۷- ۱۳۲۸ لە بەربەرەکانێی هێرشی هێزەکانی رەزا شا بەشداری چالاکانەی هەبوە و فرماندەیی لەشکری جوانڕۆ دژی هێرشبەرانی لە ئەستۆ بوە و سەرئەنجام لەم بەرەنگار بونەوەیەدا گیان فیدا کرد
تەیمور بەگ لە کۆڕی بنەماڵەیەکی فیداکار و خەباتگێڕ ولەژێر چاوەدێری هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمدا وردە وردە گەورە دەبێت و لە تەمەنی حەوت ساڵیدا پێ دەنێتە قوتابخانە و تا پۆلی شەشی سەرەتایی لە جوانڕۆ درێژە بە خوێندن ئەدات
شەهید تەیمور زۆر زو و لەتەمەنێکی کەمدا تێکەڵ بە کێشەی نەتەوەی و داگیرکاری و بەرخۆدان دەبێت هە بۆیە لەگەل دەسپێکردنی ناڕەزایەتیەکانی گەلانی ئێران دەێتە یەکێک لە پێشڕەوانی ناڕەزایەتیەکان و پاش شەڕی پاوە و فەرمانی جەهادی خومەینی دژی گەلی کورد و کۆمەڵکوژییەکانی خەڵخاڵی جەلاد لە هەمو شارەکانی کوردستان شەهید تەیمور بە ناچار پەڕیوەی باشور دەبێت
پاش ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە لایەن حدک شەهید تەیمور پەیوەست دەبێت بە پێشمەرگەکانی حدک و لە لکی شەهید موستەفای هێزی شاهۆ سازمان ئەدرێت
شەهید تەیمور لە نێو بەگزادەکانی جوانڕۆ و خەڵکی جوانڕۆ دا یەکەم کەس بو کە چەکی پێشمەرگانەی کردە شان و بەو بۆنەیە زۆرجار دەکەوتە بەر تانەو لۆمەی خزمان کە گوایە پشتی کردوەتە خزمان و بە تاقی تەنیا پێشمەگایەتی هەڵبژاردوە
ڕۆژی ۱۰/ ۳/ ۱۳۵۹ لە شەڕێکی دەستەو ێەخە لە دەراوی پیرپرچن (جادەی باینگان – سێ ڕێیانی ملەی شمشێر) لەگەل دوو پێشمەرگەی دیکە ( موحەمەد ڕەشید حوسەینی و موحەمەد سەلیمی) بە برینداری دەکەونە دەستی چڵکاو خۆرانی کۆماری ئیسلامی و ڕوانەی پاوەیان دەکەن
بەهۆی کاری بونی برین و شکەنجەی جاشەکان لە ڕێگادا شەهید دەبێت و بەردەوامی ڕێگای بە هاوسەنگەرانی دەسپێرێت و دواتر بە هەوڵی خزم ودۆستان تەرمەکەی دەبەنەوە شاری جوانڕۆ و لە گۆڕستانی ئەو شارە بە خاک دەیسپێرن
پاش شەش ڕۆژ ئازار و شکەنجە لەسپای پاسدارانی پاوە ئەو دوو هاوسەنگەر و هاو ئامنجەی شەهید تیمورە لەشاری پاوە ئیعدام کران.
شەهید تەیمور لەگەل خاتون سورەیا ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و دوو کوڕ و کچێک بە ناوەکانی ئەکبەر٫خەبات و ئاوات بە یادگار لێ بەجێ ماوە.
ڕۆحی پاکی ئەو سێ شەهیدە و هەمو شەهیدان ئارام
ڕۆحی پاکی ئەو سێ شەهیدە و هەمو شەهیدان ئارام
نوسینی : مەنسور ئێراندوست
ئامادەکردنی: کەریم جاف