عەبدولڕەحمان حەیدەری
-
کورتەی ژیاننامە شەهید
هەورامان و جوانرۆ
- حاجی ئەوڕەحمان کوڕی عەلی لە دایکبوی ساڵی ١٣٠٩ گوندی زەردۆیی ناوچەی باینگان .
- ساڵی ١٣٢٤ لە گەڵ خاتوو پەروین زەردووشتیان ژیانی هاوبەشیان پێک هێناو بەرووبووی ئەم ژیانە هاوبەشە ٥ کور و٣ کچ بوون.
- حاجی عەبدوولرەحمان تاجرێکی ناسراو و سەرکەوتوی ناوچەکە بوو کەسێکی دەست ودڵ ئاوەڵە و خۆشناو و جێگای برواو متمانەی خەڵکی ناوچە بوو.
- بو راپەراندن و حەلی کێشە کۆمەڵایەتیەکان پرس و رایی پێ دەکراو بە کەسێکی خۆنەویست سەخی و دەست ئاوەڵە ناوبانگی دەرکردبوو بۆخزمەت بە فەقیر و هەژاران لە هیچ شتێک درێغی نەدەکرد.
- بەهۆی کاری تووجارەت ناسیاویەکی لە رادەبەدەری لە گەڵ کوردانی باشوور بە گشتی و شۆرشگیرانی ئەو پارچەیە بە تایبەتی هەبوو.
- یارمەتیەکانی مادی و مەعنەوی حاجی عەبدووڵرەحمان بۆ خوشک و برا ئاوارەکانی باشوور کە لە ساڵی ١٣٥٣ پەریوەی رۆژهەڵات بوون هێندە بەر چاوە کە لە ئەژمار نایە.
- لە دوایی شۆرشی گەلانی ئێران و هێرشی ئەرتەش و سپای پاسدارن حاجی عوبدووڵرەحمان بە شداری چالاکی مانگرتنی قۆرە قەڵای کرد هەر لەو کاتەوە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی هەڵبژارد.
- خومەینی جەللاد بە دەرکردنی فەرمانی جیهادی دژی گەلی کورد لە 28ی گەلاوێژ دا و لە ٣١ی گەلاوێژ دا شەهید حەبیباللەی چراغی زاوای حاجی عەبدوولرەحمانی بە دەستووری خاڵخاڵی جەللاد ئیعدام کرد .
- لە ما نگی بانەمەری ساڵی ٥٩ ی هەتاوی دا هێزە دژی گەلیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی دەست بەسەر داگرتنی بەرزایەکانی ئاتەشگا هێرشێکی بێرەحمانەیان لە چەند لاوە دەست پێکرد کە دەگەڵ بەرەنگاری شێرانەی جوانمێرانی هەورامان و جوانرۆ رووبەروو بوونەوە. بە داخەوە لە و هێرش و دەرگیریە قورسە دا حاجی عەبدوولرەحمانی حەیدەری بە گوللەی دژی گەلیەکان پێکراو خوێنی گەش و ئاڵی تێکەڵی خاکی پیرۆزی کوردستان بوو
- پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێ پاش شەهیدبوونی حاجی عەبدوولرەحمان ڕژیمکۆماری ئیسلامی دەستی بەسەر هەموو دارای وسەروە و سامانی ناوبراودا داگرت ، ماوەیەک دوایی شەهید بوونی حاجی عەبدوولرەحمان حەیدەری خێزانی پەروین خانم کوچی دوایی کرد.
- ٣ کوری حاجی عەبدووڵرەحمان بە ناوەکانی مەنسوور ، ناس و فارووق لە ریزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دا گیانیان بەخت کرد .
- یاد و ناوی حاجی عەبدوولرەحمان حەیدەری و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی پیرۆز بێت
- نوسینی : گەلاوێژ حەیدەری
- ئامادە کردنی کەریم جاف