سۆهراب وه‌كیلی

کورتەی ژیاننامەی شە‌هید

زۆراب وەکیلی کوردستانی

زۆراب وەکیلی کوردستانی لە بنەماڵەیەکی ناسراو لە بەگزادەکانی جوانڕۆو کە لە ساڵی ١٣٢٤ دا لە قەڵای جوانڕۆ لە دایکبوو، زۆراب بەرهەمی ژیانی هاوبەشی ڕۆستەم و فاتمە وێرای دەسەڵات و توانی بنەماڵەکەی بەڵام بەحوکمی کێشەی ڕامیاری بنەماڵەیی لە گەڵ دەسەڵاتداران پادشایی لە ئێراندا نەیتوانی خوێندن تەواو بکات و تەنها هێندێک خوێندەواری سەرەتایی هەبوو بەڵام وێرای پلەی نزمی خوێندەواری زۆر شارەزایی لە ئاست مافی نەتەوایەتیی خۆی هەبوو،
کوردێکی نەتەوەیی و چاونەترس بوو کە بە جدی هەوڵی دەدا بۆ ڕستگاری و چارەسەری کێشەی نەتەوەکەی و ئامادەگی هەبوو تا لەو پێناوەدا نرخ بدات. شەهید زۆراب پێش لە بە دەسەڵاتی گەیشتنی کۆماری ئیسلامی ئێران هزی نەتەوەیی تێدابوو و چەند جار لە سەردەمی دەسەڵاتی شادا بە تاوانی جۆراوجۆری وەک هەبوونی پێوەندی لە گەڵ هەورامییەکان، خاڵۆزاکانی لای تەیمووری بەختیار تاوانبار کراو لە کاتی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە ئێراندا ئەو ئاڵۆگۆڕەی بەدەرفەتێک زانی بۆ ماف و ویستی نەتەوەکەی بەڵام ڕژێمی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو نەیتوانی چاوەڕوانییەکەی ئەو دەستەبەر بکات کە لە ئاکامدا ڕێگای بەرگری هەڵبژاردو لە زۆر شەڕی بەرگری لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان بەشداری کرد، بۆ نموونە لە مهاباد لە لایەن حیزب و شۆڕشگێڕانی ئەو کاتەوە لە مهاباد وەک ڕێزدانان بۆ لەخۆبردوویی ئەویان تەشویق کرد.
زۆراب لە سەرەتادا وەک بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە قەڵای جوانڕۆ تێکۆشانی هەبوو بەڵام دوای گەڕانەوەی لە شەڕی بەرگری مهاباد وەک بەرپرسی نیزامی قەڵای چوانڕۆ دیارکرا کە بەداخەوە کە خۆفرۆشان تەمەنی خەباتیان کورت کردەوە و کاتێک کە چەند پاسدارو خۆفرۆشی بەدیلگیراوی لە دوای ماشینەکەی خۆی سوار کردبوو لە گەڵ چەند تێکۆشەری دیکە لە ناوچەی جوانڕۆ تیرۆریان کردن.
نوسینی : فاتیح ئاڕش
ئامادەکردنی : کەریم جاف

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت