لەتیف حوسێنی
کورتەی ژیاننامەی شەهید
لەتیف کوڕی ئەمین و ڕەوشەن ساڵی ۱۳۲۷ لە گوندی خانەگا لە بنەماڵەیەکی هەژار لە دایک بووە و قۆناخی خوێندنی سەرەتای تەواو دەکات و سەرەتای لاوییەتی بۆ بژێوی ژیان ڕو لە باشوور دەکات و دواجار لە بەغداد دەگیرسێتەوە و پاش چەندساڵ دەربەدەری و ئاوارەیی دەگەڕێتەوە زێدەکەی و ساڵی ۱۳۵۲ لەگەل خاتون کوبرا ژیانی هاوبەش پێکدەهێنن و بەرهەمی ژیانی هاوبەشیان کچێک و دوو کورن
( سورەیا و موختار و ڕزگار)
شەهید لەتیف ئەو سەردمەی کە لە باشور دەبێت لەگەل کێشەی کورد و بزاڤی نتەوایەتی ئاشنا دەبێت ٫ هەربۆیە سەردەمی ناڕەزایەتیەکانی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی پاشایەتی چالاکانە بەشداری دەکات و دواتر کاتی دامەزرانی کومیتەی حدک لە پاوە لە یەکەم کەسەکانە کە پەیوەست دەبێت بە ڕێخستنەکانی ئەو حیزبەوە
شەهید لەتیف کاتی شەڕی پاوە چالاکانە بەشداری دەکات و لەو شەڕەدا برایەکی (شەهید ئیبراهیم) شەهید دەبێت
پاش شەڕی سێ مانگە کومیتەی پاوە و دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی هێزی شاهۆ لە خانەگا (دوو کیلومتری شار ) جێگیر دەبن٫ شەهید لەتیف ئەوسەردەمە هاوکاری کومیتەی پاوە و ئەو دەستە پێشمەرگەیە دەبێت لە خانەگا
پاش بێ ئاگام مانەوەی وتو وێژی نێوان هەیئەتی نوێنەرایەتی گەلی کورد لەگەل کاربەدەستانی تازە بە دەسەڵات گەیشتوی کۆماری ئیسلامی و هێرشی دووبارەی هەێزەکانی ئێران بۆ سەر کوردستان و گەلی کورد ٫ڕۆژی ۱۲ ی ڕێبەندانی ۱۳۵۸ لە هێرشێکی بەربڵاوی جاشەکان و بەرەنگارییەکی قارەمانانەی پێشمەرگەکان لەتیف لە نێو باخەکانی خانەگا( باخچە) شەهید دەبێت و تەرمی پیرۆزی لە گوندی خانەگا بە خاک سپێردرا
شەهید لەتیف دەبێتە دووهەمین شەهیدی ئەو بنەماڵە سەربەرز و کۆڵنەدەرە
شەهیدان سونبولی خۆڕاگری و فیداکارین لە پێناو سەربەستی گەڵ و وڵاتی خۆیان
یادی بۆ هەمیشە زیندو بێت.
نوسینی : کامران حوسینی
ئامادەکردنی : کەریم جاف