حوسێن شیانی
کورتەی ژیاننامەی شەهید
حوسین کوڕی حاجی هدایەت و حاجی ژن سیما ساڵی ۱۲۳۲ لە بنەماڵەیەکی دیار و ناوداری شاری پاوە لە دایک بووە و قۆناخەکانی خوێندنی سەرەتای و ناوەندی لە شاری پاوە تەواو کردوە و دواتر بۆ درێژەی خوێندن دەچێتە شاری کرماشان و قۆناخی دواناوەندی تەواو دەکات پاشان لە دانشسەرای کشاوەرزی کرماشان مەدرەکی فەوقە دیپلوم وەردەگرێت ودەگەڕێتەوە شاری پاوە و وەک مامۆستای قوتابخانە دادەمەزرێت
شەهید حوسەین لە سەرەتای ناڕەزایەتیەکانی دژی دەسەڵاتی پاشایەتی وەک دژبەری ئەو دەسەڵاتە دەردەکەوێت و دواتر وەک چالاکێکی سیاسی و ئەندامی حدک بەردەوام دەبێت
شەهید حوسەین شیانی لە مانگرتنی قورەقەڵا بە دژی هاتنی هێزی غەیرە بومی بۆ پاوە مان دەگرێت و کاتی سەرەتای شەڕەکە بە هۆی نەخۆشییەوە ڕو لە شاری کرماشان دەکات و ڕۆژی ۲۸ گەلاوێژ لە بازگەی قازانچی لە لایەن خۆفرۆشانی خۆماڵەییەوە شناسایی دەکرێت و دەسگیری دەکەن و ڕوانەی بەندیخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان دەکرێت
پاش هاتنی خەڵخاڵی جەلاد بۆ کوردستان وەک حاکمی شەرع و کۆمەڵکوژی شاری پاوە (هەشت کەس) لە ڕۆژی ۳۱/ ۵/ ۱۳۵۸ رۆژی دوای واتە یەکی خەرمانان دەگەڕێتەوە کرماشان و لەوێش لە موحاکمەیەکی سەرپێیدا دوازدە کەس ئیعدام دەکات کە حوسەینی شیانیش یەکێک لەو دوازدە کەسانەیە
پاش ئیعدام کردن و کۆمەڵکوژی تەرمی پیرۆزیان بە بێ ئاگاداری و بەشداری کەس و کاریان لە گۆڕستانی مینئاوای کرماشان بەخاک دەسپێرن.
ڕۆحی بەرزەفڕی شەهید حوسەین و هەمو شەهیدان شاد.
نوسینی : مەنسور ئێران دوست
ئامادکردنی : کەریم جاف