حه‌بیب چراغی

کورتەی ژیاننامەی شەهید

حەبیب‌اللە چراغی کوری حاجی سان ئەحمەد وحاجی خاوەر، ساڵی 1327هەتاوی لە گوندی زەردۆیی لە داوێنی بنەماڵەیەکی ماوم‌ناوەندی دا لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی هەتا پۆلی 5 هەر لە گوندی زەردویی خوێند.

ساڵی 1348 لە گەڵ خاتوو گەلاوێژ حەیدەری کچی شەهید حاجی عەبدوولرەحمان حیدەری ژیانی هاوبەشی پێک هێنا و لەو کاتەوە بوو بە دانیشتووی شاری پاوە و بەرهەمی ژیانی هاوبەشیان 2 کچ و کورێکن.

حەبیب‌اللە چراغی تاجرێکی سەرکەوتوو و بازەرگانیکی جێگای متمانەی هەموو خەڵک بوو.

بە هۆی کاری تووجارەتەوە هاتووچۆیەکی بەربڵاوی بۆ گوند و شارەکانی تری کوردستان هەبوو ،هەر بۆیە لە گەڵ پێشمەرگەگانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ئاشنا دەبێ و دەبێتە سەرچاوەیەکی باشی دابینکردنی پیداویستەکانی ئەوان.

لە جەریانی دەست پێکردنی خۆپێشاندنەکانی دژی رژیمی پاشایەتی حەبیب‌اللە چراغی دایمە یەکێک لە هەڵسووراوانی چالاکی خۆپێشاندانەکان دەبێ و پاش هاتنە سەرکاری حکوومەت ئاخوندی و دژایەتی حکوومەت لەگەڵ خەلکی کوردستان ، حەبیب‌اللە پەیوەست بوون بە ریزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان هەڵدەبژێرێ.

دوا بەدوای فەرمانە شوومەلەی خومەینی لە 28ی گەلاوێژی ساڵی 58 بۆ جیهاد و قەڵاچۆی کوردستان و هاتنی هێزەکانی دژی گەلی کۆماری ئیسلامی بۆ ناو شاری پاوە ، حەبیب‌اللە و چەند هاورێیەکی سەنگەر لە دژی گەلیەکان دەگرن و بەرەنگاری هێرشی ئەرتەش و سپای پاسداران دەبنەوە، شەرێکی نابەرابەر دەست پێدەکات و دژی گەلیەکان گەمارۆی پێشمەرگەکان لە ناو شاری پاوە توندتروتوندتر دەکەن بە بەردەوامی داوای خۆ بەدەستەوەدانیان لێ دەکەن ، شەر بە دژی داگیرکەران درێژەی هەیە ، داگیرکەران بە هەرەشەی کوشتنی ژن و مندالەکانی ناو ماڵەکە مووفەق دەبن پێشمەرگەکان رازی بە خۆبەدەستەوەدان بکەن.

سەرئەنجام خاڵخاڵی جەللاد دەگاتە ناو شاری پاوە و حووکمی نامرویی ئیعدامی حەبیب‌اللەی چرا‌ی و 8 مروڤی تر سادر دەکات و سەرلە بەیانی رۆژی 31 ی گەلاوێژ ساڵی 1358ی هەتاوی ئەم حووکمە دژی ئینسانی‌یە لە بەر دەرگای بیمارستانی پاوە بەرێوە دەچێ.و خوێنی حەبیب‌اللەی چراغی و 8 هارێی تری دەرژێتە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان ، ئەم پۆڵە ئینسانە تێکۆشەرە تێکەلاوی کاروانی لە بران نەهاتووی شەهیدانی کوردستان دەبن

یاد و ناوی حەبیب‌اللە چراغی و هاورێیانی بەرز وپێرۆز و رێگای خەباتیان بەردەوام بێت

نوسینی : گەلاوێژ حەیدەری

ئامادە کردنی کەریم جاف    ١٠/٤/٢٠٢٠

 

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت