ئیبراهیم حوسێنی
کورتەی ژیاننامەی شەهید
ئیبراهیم کوڕی ئەمین و ئاهو ساڵی ۱۳۳۳ لە گوندی خانەگا چاوی بە ژیان هەڵهێناوە و قۆناخی سەرەتایی خوێندنی لە گوندی خانەگا تواو کردوە و بە هۆی هەژاری و نالە باری زیانەوە نەیتوانیوە درێژە بە خوێندن بدات وبە ناچار شان ئەداتە بەر ئەرک و ماندوبون بۆ بەدەست هێنانی بژێوی ژیان
کاتی ناڕەزایەتیەکانی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی پاشایەتی دەبێتە چالاکی دژبەری دەسەڵات و لە خۆپیشاندانەکانی شاری پاوە بەشداری دەکات
دواتر لە دامەزرانی دەفتەری حدک لە شاری پاوە هاوڕێ لەگەل برا گەورە( شەهید لەتیف ) پەیوەست دەبێت بە ڕێخستنەکانی ئەو حیزبە
سەرئەنجام ئیبراهیم لە شەڕی داسەپاوی پاوە دژی هێزی دڕەوانەکراوی سپای پاسداران و جاشەکان بەشداری دەکات و ڕۆژی ۲٦ / ٥ / ۱۳۵۸لە باخەکانی نێوان پاوە و خانەگا ( پشتە) دەکەوێتە بە ر دەسڕێژی خۆفرۆشان و تێگەڵ بە کاروانی سورخەڵاتی شەهیدان دەبێت
شەهید ئیبراهیم ساڵی ۱۳۵۳ لە گەل خاتون نەسرین ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە و بەرهەمی ژیانی هاوبەشیان کوڕێکە بە ناوی کامەران
یادی شەهید ئیبراهیم هەمو شەهیدان بەخەیر
نوسینی : کامران حوسینی
ئامادکردنی : کەریم جاف