حەسەن حوسێنی
ژیاننامەی حەسەن حوسەینی ناسراو بە حەسەنی فاتم
کاک حەسەن یەکێک لە پیاوە دیارەکانی
ناوچەی ئێناخی و خاوەی پێگەیەکی کۆمەڵایەتیتایبەت بەخۆی هەبو٫بەپێی هەڵکەوتی شوێنی ژیانی(ژاڵەی ڕەحمان بەگ) و نزیک بون لە سنوری دەسکرد (باشوور) و تێکەڵاوبون لەگەل بزوتنەوەی ئەیلول وکێشەی نەتەوایەتی تێگەیشتنی تایبەتی هەبوڵ۰
لە سەرەتای دەرکەوتنی مەفرەزە سەرەتاییەکانی ی ن ک ماڵەکە ببوە شوێنی حەوانەوەی ئەم خەباتکارانە ۰
پاش شۆڕشی گلانی ئێران و دامەزرانی ڕێکخراوی ح د ک چالاکیە بەر فراوەکانی ڕێکخراوە جۆر واجۆرەکانی ناوچە و گیرانی کۆڕ و کۆبونەوە لەسەر گیر و گرفتەکانی ناوچە کاک حەسەن یەکێک لەو کەسانە بو کە بەشداری چالاکانی هەبو و لە سەر کێشەی نەتەوایەتی زڵو و ستەم قسەی خۆی هەبو
لە کاتی شەڕی پاوە کاتێک هەواڵی شەڕەکە و شەهید بونی شەهید موستەفا دەبیسێت بە پلە خۆی دەگەیەنێتە بەرەی شەڕ
دوانیوەڕۆی ڕۆژی ۲۵/ ۸/ ۱۹۷۹یە و پاسدارەکان لەسەر تەپۆڵکەی مەحوم سەر واڵە (نێوان بیمارستان و گوندی دوریسان) سەنگەریان گرتوە و شەڕ گەرمە
گۆمەڵێک لە ڕێبوارانی ڕێگای فەرماندە موستەفا و تۆڵە ئەستێنی خوێنی شەهیدان لە نێو گوندی بندەرە چاوەڕوانی تاریک داهاتنن بۆ هێرش و گرتنی مۆڵگەی سەر تەپۆڵکەکە
کاک حەسەن کە لەناو هاوسەنگەرانیدا بە تەمەنتر و بە ئەزمونترە ڕێنمونی و ورە دەدات ودواتر دەڵێت کوڕینە بە قوربانتانبم ئەمشەو شەوی هەڵمەت و تۆڵەێە و نابیت بێڵین خوێنی موستەفا بە ئاسانی بەسەر
جاش و پاسدارەکاندا تێپەڕێت و دواتر دەڵێت بەڵێن بێت ئەمشەو یا تۆڵەی موستەفا چەند قات دەکەمەوە یا ئەم ڕیشە سپیەم( دەستێک دێنێت بە ریشە سپییەکەی کە چەند ڕۆژێک نەیتاشیبو) ئەدەم بەخوێنەوە
لەگەل تاریک داهاتندا پۆلێک لە هاوسەنگەرانی شەهید موستەفا لە نێو باخەکانی ژێر مۆڵگەکە( سەرباوەر) بەرەو بەرزای تەپۆڵکەکە هەڵدەکشێن
لەنزیک سەنگەرەکان تەقینەوەی نارنجۆکێک دەبێتە هۆی شەهید بونی کاک حەسەن و بریندار بونی دوو کەسی دیکە و ڕیشە سپییەکەی شەڵاڵی خوێنی گەشی بو و چوە ریزی کاروان شەهیدان
شەوی ۲٥لە سەر ۲٦ ی ۸/ ۱۹٥۷بو بە دواساتەکانی ژیانی پڕ لە شانازی و سەروەری کاک خەسەن و دواتر ترمی پیرۆزی لە گۆڕستانی باینگان بە خاک سپێردرا
ڕۆحی شاد و ڕێگای بەردەوام
نوسینی : مەنسور ئێران دوست
ئامادکردنی : کەریم جاف