سالار ئیبراهیمی
كاك سالار ئیبراهیمی له دێی گومه‌ته‌ی ناوچه‌ی كامیاران له دایك بووه. له كامیاران گه‌وره بووه و چۆتـــــه قوتابخانه و هه تا پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندیی خوێندووه. پاشان بۆ كرێكاری چۆته تاران.
له ساڵی1980 كه كاك یسماعیلی برای شه‌هید بووه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و چۆته ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له هێزی بێستوون. ناوبراوله په‌لێكی ئه‌م هێزه وه‌رگیراو پاش ماوه‌یه‌كی كورت كرایه سه‌رپه‌ل و دوایش بوو بـه جێگری فه‌رمانده‌ری هێز. كاك سالار له شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌دا له ڕۆژی 1987.07.19له ئاویسه‌ر لـــــه
نێوان گونده‌كانی ده‌ژن و سێویه شه‌هید كرا. ته‌رمی پیرۆزی له‌لایه‌ن هاوڕێكانی یه‌وه شاردرایه‌وه ، به‌ڵام ڕۆژی دوایی له لایه‌ن جاش و پاسداره كانه وه دۆزرایه‌وه و ته‌رمه‌كه‌یان له‌سه‌ر گرێدێلی دابه‌ست و بۆ چاوترسێن كردنی خه‌ڵك به ناو شاری كامیاران دا گێڕایان ، و دوایه له به‌ر ده‌رگای بنه‌ماڵه‌كه یان فڕێیان دا.
كاك برایمی قاره‌مان په‌روه‌ر باوكی دوو شه‌هید ، كاك سمایل و كاك ساڵاار به كورد كوژه‌كان ده‌ڵێ دیاره ئێستاش لێی ده‌ترسێن بۆیه به‌م شێوه یه ڕه‌فتار ده‌كه‌ن . بابیشی ته رمی ڕۆڵه قاره مانه كه ی له مه‌زراكه‌ی خۆیان دا له‌گوندی گومه‌ته به خاك سپارد.