ئه‌حمه‌د موزه‌فه‌ری

حلە مسری

لە بێڵەوار و کۆمەڵێک ناوچەی تری لای کامیاران بە ئەحمەد ئێژن ” ئەحل”.
ناوەکە لە کولتووری شوانکارەیی خەڵکەکە و لەوپەڕی ساکاری مرۆڤەکاندا هەڵقوڵاوە.

ئەم کوڕە شیرین، گورجوگۆڵ و یەکجار ئازایەش کە بە ئەحل لە ناو خەڵک و پێشمەرگەشدا ئەناسرا، شتێکی وا بوو. سادە و بێ غەل و غەش وەک کولتووری شوانکارەیی خەڵک و، وەک خاکی بناری هەردێکی وڵات خاوێن بوو.

لە بیرم نەماوە کەی و کام ڕۆژ بوو یەکەمجار بینیم، بەڵا لە بیرمە لە یەکەم دیداردا خوشم ویست و بڕیاریشم دا تا دوا هەناسەی ژیانم لە بیری نەکەم.

ئەحل لە فرەیەک لە پەلامار و نەبەردەکانی هێزی بێستووندا لەگەڵ و، لە سەنگەری هەرە پێشەوەی شەڕەکاندا بوو.

لە ڕۆژێکی ڕەش و تاڵی زوقمستانی ساڵی شەست و سێ هەتاوی، لەگەڵ حەوت هاوڕێ دیکەیدا، هاشم، غەفار، واسێح و هوشیاری مەنبەری، بەشیر سوبحانی، سەعدی حوسەینی و کاکەلی جەواهێریدا کەوتنە ناو داوی دێوەزمەی شەڕی خۆکوژی و شەهید بوو.

بە نەمانی ئەم هەشت هەڤاڵە، هێزی بێستوون کۆڵەکەیەکی سەرەکی لە کار کەوت و زیانێکی گەورە بەر بزووتنەوەی ڕەوای ئێمە کەوت.

ئەحلە مسری، بە ساڵان ناوێک بوو بۆ پشتیوانی هەژارانی ناوچە و ترسێکی گەورەش بۆ دڵی جەلادانی داگیرکەر.

حاتەم مه‌نبه‌ری

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت