نادر ره‌حمانی
نادر ڕه‌حمانی ئه‌و پێشمه‌رگه ئازایه که بۆ بە ده‌ست هێنانی نان بۆ هاوڕێکانی فیداکارانه گیانی خۆی به‌خشی
هاوینی ساڵی 1362 هه‌تاوی شهر له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و هیزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان به‌رده‌وام بوو، له ناوچه‌کانی کامێرانیش ئه‌م شه‌ره نه‌خوازراوه و خه‌باتی هێزی پیشمه‌رگه و خه‌ڵک له لایه‌ک و هێزی داگیرکه‌ریش له لایه‌کیتره‌وه له گه‌رمه‌ی خۆیدا بوو.
دۆارۆژهکانی هاوینی ئه‌و ساڵه کۆماری ئیسلامی به بیانوی حه‌وتوی شه‌ره‌وه هه‌زاران که‌س له هێزه‌کانی خۆیی هێنابوه ناوچه‌ی بێڵه‌واری کامێران و بۆ چه‌ند شه‌و و رۆژێک ئه‌وناوه‌یان زیاتر له جاران میلیتاریزه و ئالۆزتر کرد.
زۆر شوێنی وه‌ک کانی ئاو و دۆڵ و باخەکان که پیش‌تر پێشمه‌رگه لێی مابوه‌وه، دوژمن هێزی خۆیانیان لێ دامه‌رزاندبوو، هه‌ر له یه‌که‌م رۆژی جێبه‌جێ کردنی ئه‌و پلانه له دۆلی ته‌نگی خاوی شاهۆ له نزدیکی ئاوایی تیله‌کۆ که به‌زۆری شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بوو دوژمن هێرشیان بردبوه سه‌ر ده‌سته‌یک لە پێشمه‌رگه‌کان کە زیندە یاد ئەحلە مسری فەرماندەیان بوو.
هاوکات هەمان رۆژ له نزدیک ئاوایی بزوه‌ش فه‌رمانده‌ی به‌ناوبانگی پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و ناوچه زینده یاد سالار ئیبراهیمی له ته‌ک ده‌ستێکی چه‌ند که‌سی لە هاورێنانی به شێوه‌یکی سه‌یر له گه‌مارۆی هێزی دوژمن ده‌رباز ئه‌بن و خۆیان گه‌یاندبوه چه‌می هه‌نێمن. له که‌نار چه‌می گاوه‌رۆ و له نزدیک هه‌واری پیرباخ گه‌یشتبونه باقی هاوریانیان و ئه‌وانیشیان له پلان و ئەو هێرشە بەربەڵاوەکی دوژمن ئاگادار کردبوه‌وه.
فه‌رمانده‌ی هیزی بێستوون زینده یاد شاپور فیروزی و هاوریانیتری به بیستنی هه‌واڵی ئه‌و هێرشهگهورهی هێزی دوژمن و شه‌ری ته‌نگی خاو و بێ خه‌به‌ری له‌و هاوریانه‌ی ئه‌وێ، بریار ئه‌ده‌ن ههرچۆرێک بوه هێزێک له پێشمه‌رگه‌کان خۆیان بگه‌ێنه نزدیک ته‌نگی خاو و هه‌واڵی هاورێکانیان بزانن.
چه‌ند رۆژ دواتر ئه‌و هێزه دیاری کراوه گه‌یشتنه شاخی شاهۆ و به دیتنه‌وه‌ی چه‌ند هاورێک زانرا که له دۆڵی ته‌نگی خاو پێشمه‌رگه‌کان له‌و هێرشه‌ی هێزی دوژمن بۆ سه‌ریان غافلگیر ئه‌بن و ئه‌وه‌ش وایلێکردبوون که له کاتی ته‌قه‌ی هێزی دوژمن ئه‌وان له‌یه‌ک دابرێن وبه چه‌ند ده‌سته گه‌وره‌و چکۆله دابه‌ش بن، هه‌روها زانرا که له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌ی هیزی دوژمن سێ له هاوریانیان به‌ناوه‌کانی حه‌یدەر پشته‌یی، سه‌ید ئه‌حمه‌د کۆلەساریی و عوسمان گه‌شکی له سێ شوێنی جیاواز گیانیان به‌خت کردوه.
گه‌رما و تینی خۆری هاوین، بێ ئاویی هاوینانی چیایی شاهۆ، و برسیه‌تی به‌رۆکی پێشمه‌رگه‌یان گردبوو، خه‌ڵکی ئاوایه‌کانی بناری شاهۆ، لۆنی گه‌وره، مێسوراو و تیله‌کۆ، چەند سالێک بو پاڵ پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بون، ئەو سێ ئاوایە لە بەر ئەوەی بە چیایی شاهۆ نزدیکن زۆر جار لە کاتی وادا خواردن و هەواڵیان ئەگەیاندە پێشمەرگە و لەو رۆژانەیشدا ئەوان تەنیا هیوا ئومیدی پێشمەرگەکان بوون بەڵام دوژمنیش بە ئەمەی ئەزانی و هەر بۆیە ئەو چەند رۆژە نەیاندەهێشت خەڵکی ئەو ئاوایانە رو بە شاهۆ لە ئاوایی دەر بچن.
هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت رێگایان به شوان و گاوانه‌کانی ئه‌و ئاوایانه نه‌دا که وه‌ک هه‌میشه بۆ لهوراندنییش، شوانەکان رانهکانیان به‌روه ده‌شته‌کانی بناری شاهۆ به‌رن، ئه‌م دابرانه له خه‌ڵک و نه‌گه‌یشتنی زانیاری له‌سه‌ر هاوریکانیان و هیزی دوژمن، دۆزینه‌وه‌ی پێشمه‌رگه دابراوه‌کان که زینده یاد ئه‌حله میسری فه‌رمانده‌ی ئه‌کردن بۆ ئه‌مان سه‌ختر ئه‌کرده‌وه.
له‌م برسیه‌تی و تینویهدا و گه‌رما تاقه‌ت برهدا 2 ده‌سته پێشمه‌رگه دیاری کران که به‌هه‌ر شێوه‌یک بووه شه‌و خۆیان بگێنه چه‌ند شوێنێک تاکو هێندیک خواردن و هه‌واڵی هاورێ لێ دابراوهکانیان بزانن، ده‌سته‌ی یه‌که‌م رویان له ئاوای چرۆسانه کرد، ده‌سته‌ی دوهه‌م به‌ره‌و ئاوای گازرخانی.
له یه‌که‌م ماڵی گازرخانی هێندێک نانیان هێنا هه‌ر که‌سه‌و سه‌رو نانی به‌رکه‌وت و خواردنی ئه‌و نانه هێزێکی تێ خستن، کاتێک ویستیان له‌یه‌که‌م ماڵ بترازێن به‌ره‌و نێو ئاوایی برۆن له ناکاو که‌وتنه به‌ر ده‌ستریژی هێزی دوژمن و هه‌رکه‌سه‌و بۆ نه‌جاتدانی خۆی روی له‌لایه‌ک کرد.
ئەو پێشمەرگانە دواتر دانه دانه له‌و شوێنه‌ی پێشتر دیاریکرابوو یه‌کیان گرده‌وه به‌ڵام نادر هیچکات نه‌هاته ئه‌وێ و مانه‌وه‌ی زیاتری هاورێکانی نادر ئه‌بوه هۆی کارهساتیتر.
دواتر زانرا نادر هەر له یه‌که‌م ته‌قه بریندار ئه‌بێت و رۆژی دوای هێزێکی دوژمن که زۆربه‌یان خۆفرۆشی کورد بوون به‌دوای خوێنه‌که‌یدا له باخ و ئاوێکی نزدیک ئاوایی گازرخانی ئه‌رۆنه سه‌ری و له شهر وته‌قه و پێکدانێکدا نادر گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات.
ئه‌و جۆره‌ی من نادر لۆنیم ناسی ئه‌و ئیسانێکی پاک و ره‌نجکێش و به هۆی هه‌ژاری و ده‌ست کورتی و بێ باوکیه‌وه هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه به مزوری و شوانی و کرێکاری ژیانی خۆی چهرخاندبوو، له پیشمه‌رگایه‌تیشدا ئینسانێکی ئازا، فیداکار و قسه و کرده‌وه خۆش و له نێو هاوریانی و خه‌ڵکی دڵسۆز و دۆستی پێشمه‌رگه‌ی دیموکرات خۆشه‌ویست و به له‌ده‌ستی چونی ئه‌وانی غه‌مبار کرد. به‌ڵام داستانی ئه‌و رۆژانه و گانبهخت کردنی نادری حه‌مه قادر و ئازایه‌تی تاقه پیشمهرگهێکی بریندار له‌به‌رانبه‌ر هێزی زۆری دوژمن‌دا هه‌تا هه‌تایه له نێو خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌دا ئه‌مێنێته‌وه و ده‌م به‌ده‌م باس ئه‌کرێت. یادی نادر ره‌حمانی و هه‌موو شه‌هیدانی گه‌له‌که‌مان هه‌رده‌م به‌رز و پیرۆز بێت.
خالید درودی