ره‌حمه‌ت سه‌یفی
ئێواره‌ی رۆژی 2006.07.21، پێشمه‌رگه‌یه‌کی حیزبی دێموکرات به‌ناوی ره‌حمه‌ت سه‌یفی، کوڕی حه‌بیبوڵڵا، خه‌ڵکی گوندی قاملوو، سه‌ر به شارستانی قروه له کاتی مه‌له‌کردن دا گیانی له‌ده‌ست دا و چووه ریزی کاروانی شه‌هیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستان.
کاک ره‌حمه‌ت سه‌یفی له رێکه‌وتی 2004.04.17 دا، هاته ریزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پاش ته‌واوکردنی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه به ریزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراته‌وه پێوه‌ست بوو. کاک ره‌حمه‌ت پێشمه‌رگه‌یه‌کی به نهزمو دیسیپلین‌و ژیر‌و وریا بوو وه‌ک بۆ خۆی له ژیاننامه‌که‌یدا ده‌نووسێ “به‌هۆی زهختو زۆر‌و ناعه‌داڵه‌تیی رێژیم بڕیارم دا بێمه ریزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات تا دژی چه‌وسانه‌وه‌و بێعه‌داڵه‌تی خه‌بات بکه‌م”. شه‌هید ره‌حمه‌ت دواتر وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی پارێزه‌ری نه‌خۆشخانه دیاری کراو به‌هۆی باش به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکی حیزبی به جێگری پهلو پاشان به فه‌رمانده‌ی په‌لی پێشمه‌رگه‌کانی پارێزه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیی دیاری کرا. ناوبراو به‌هۆی هه‌رچی باشتر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه حیزبییه‌کانی له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌وه ته‌شویق کراوه. کاک ره‌حمه‌ت پێشمه‌رگه‌یه‌کی رووخۆش‌و له‌سه‌ره‌خۆ بوو. جێگای خۆی له نێو دڵی هاوڕێیانیدا کردبۆوه. به شه‌هید بوونی کاک ره‌حمه‌ت هاوڕێیان‌و دۆستانی خه‌مبارو حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌وه‌جی له‌ده‌ست دا.